کتێب بۆ نافرۆشرێت ؟

وتار/ 02/07/2021 482 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

کتێب بۆ نافرۆشرێت ؟

سەلیم میراودەلی
کتێب بەسەرچاوەیەکی گرینگی ڕۆشەنبیری دادەنرێت ، زۆربەی گەلانی جیهان کتێب خوێندنەوەیان کردۆتە فەرهەنگی خۆیان ، لە باخچەی ساوایان تا خانەی پیران خۆیان پێ ڕۆشەنبیر دەکەن لەهەر کەسێک بپرسیت لە کتێب و لە نوسەرەکانی ڕاستەوخۆ پێناسە و شیکردنەوەت بۆ دەکەن ، تەنانەت ئەوان دەڵێن ئەو ڕۆژەی کە تێب ناخوێنەوە واتا نەخوێندەوارن ، نوسەرانی کتێب شکۆ و سیادەیان پارێزراوە لە ڕووی مادی و مەعنەوی ، بەڵام بەداخەوە لەدوای ڕاپەڕین ئەوەی کەمتر بیری لێ کرابێتەوە نوسەرە بێ نازەکانی ئێمەن کە زۆربەیان لەسەر ئەرکی خۆیان کتێب چاپ دەکەن و حکومەت و وەزارەتی ڕۆشەنبیری ئاسانکاریان بۆ ناکەن تەنانەت کەمترین بایەخ بە ئەهلی کتێب دەدرێت ئەوەش بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت کە کەمترین کتێب بفرۆشێ ، هۆکاریتریش ئەوەیە کە نەتوانراوە لە باخچەی ساوایان و قۆناغی سەرەتای شێواز خوێندنەوە و سودەکانی کتێب بۆ قوتابیان شیبکاتەوە ، لە زۆربەی وڵاتان بەهۆی خوێندنەوەی کتێب لە چەندین کاری گرنگ سود مەند دەبیت وەکو خەڵات و تەنانەت بەخشینی زیندانی لەناو گرتوخانەکان ، ئومێدەوارم کابینەی تازە گرینگی زیاتر بە پەروەردە و خوێندنەوە و خۆڕۆشەنبیر کردنی هاونیشتیمانان بدات بە بەخشینی ئەو نوسەرانەی کە کتێبێک  دەنوسن تاوەکو خەڵک زیاتر تامەزرۆی خوێندنەوە و خۆپەروەردە کردن ببێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌