هه‌وڵبده‌ هیچ كاتێك كاره‌كانتبه‌ نیوه‌چڵی به‌جێ مه‌هێڵه‌

وتار/ 21/08/2021 481 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

هه‌وڵبده‌ هیچ كاتێك كاره‌كانتبه‌ نیوه‌چڵی به‌جێ مه‌هێڵه‌

سه‌لیم میراوده‌لی
بێگومان هه‌ر كارێك یاخود هه‌ر ئه‌ركێك پێت ده‌سپێردرێت سه‌ره‌تا قورسه‌ وه‌لێ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت بێگومانبه‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بیت وه‌كو ده‌ڵێن دڵۆپه‌ش به‌رد كونده‌كات واتا ئه‌و كاره‌ی ئه‌گه‌ر دژواریش بێت ته‌نها به‌رده‌وامبوونی ده‌وێت بۆ سه‌ركه‌وتن ، ئه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌ڕێزتان ده‌یانبینن ڕۆژانێك بوون نه‌شاره‌زا بوون و یان شاگرد بوون یان ئه‌و نوسه‌ر و ئه‌دیبا و ڕۆشه‌نبیرانه‌ به‌ڕێزتان ئه‌مڕۆ بابه‌ته‌كانیان ده‌خوێنه‌وه‌ و شاكارن له‌ داهێنان پێشتر ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌میان به‌ده‌ست گرتبایه‌ ده‌ستیان ده‌له‌رزی یاخود ئه‌و سه‌رۆك و ڕابه‌رانه‌ی كه‌ گه‌لێك به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن پێشتر قوتابی بوون له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستاكانیان یان ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ بونه‌ته‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌ پێشتر به‌ ئیمكانیته‌ێكی كه‌م ده‌ستیان پێكردوه‌ ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌یه‌ كه‌ تاكه‌ هۆكاریان به‌رده‌وام بوون و بڕوا به‌خۆبون بووه‌ كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێكی به‌رزی سه‌ركه‌وتن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كار و ئه‌ركه‌كانیان به‌ناكامڵی به‌جێهێشتوه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوون نه‌یانتوانیوه‌ نه‌سودیان بۆ خۆیان هه‌بوه‌ چ جای كۆمه‌ڵگا هیوادارم خوێنه‌ران به‌بڕوایه‌كی به‌تینه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵێنن بۆ سه‌ركه‌وتن و ئاینده‌یه‌كی نوێ.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌