پرسیارێك بۆ هه‌مووان

وتار/ 16/08/2021 1385 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پرسیارێك بۆ هه‌مووان

سه‌لیم میراوده‌لی
زۆر ده‌مێكه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم لام سه‌یره‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باشوری كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین ڕاوێژكاری به‌توان و داهێنه‌رن كه‌چی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ربازبوونی بۆ ئه‌مڕۆ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئاخر گه‌لێك خاوه‌نی مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن بێت بۆ ده‌بێت نه‌توانێت خاوه‌نی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ بین یان به‌ڕێز دادوه‌ر مه‌مندی بایز ئاغا كه‌ به‌ڕاستی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابوری و په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕۆشه‌نبیری شاره‌زای زۆری هه‌یه‌ بۆ ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و گرفتی دارای ببینه‌وه‌ به‌ته‌ئكید سه‌دان ڕۆشه‌نبیر و بلیمه‌تی گه‌وره‌مان هه‌ن له‌ بواری سه‌ربازی كه‌ به‌شێكیان ده‌ناسم بۆ ده‌بێت خاوه‌نی له‌شكرێكی به‌هێز و تۆكمه‌ نه‌بین خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ربه‌خۆی یان جودابونه‌وه‌ له‌ عێراق ڕابگه‌یه‌نین ده‌بێت پێشتر دڵنیای بده‌ینه‌ گه‌لی خۆمان و به‌رچاو ڕونیان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین ئاینده‌تان بگۆڕین بتانكه‌ینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سیستماتیك مافه‌كانی مرۆڤ و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ دابین بكه‌ین جارێكی تریش ڕووده‌كه‌مه‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێم شه‌رم نیه‌ قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌ی دارای و شه‌ڕی داسه‌پا و چه‌ندین گرفتی ترمان هه‌بێت و به‌ڵام شه‌رم ئه‌وه‌یه‌ نه‌توانین سود له‌ كه‌سی شاره‌زا و پسپۆڕ وه‌رنه‌گرین و به‌ده‌وری خۆماندا بسوڕێینه‌وه‌ و له‌ سه‌ده‌ی یه‌كه‌مدا گه‌له‌كه‌مان وا ڕابێنین بڵێت ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌مان به‌ پار ده‌بێت به‌رپرسان وه‌ڵامی جدیان پێبێت بۆ گه‌له‌كه‌مان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌