نەخۆشخانەی ھیوا تاکە ھیوای ھەژاران بوو تکایە بێ هیوایان مەکەن

وتار/ 20/06/2021 393 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

نەخۆشخانەی ھیوا تاکە ھیوای ھەژاران بوو تکایە بێ هیوایان مەکەن

سەلیم میراودەلی
بۆ بەڕێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
حیزب و پارت و ڕێکخراو و خێرخوازانی نیشتیمان خەڵکی کوردستان بەداخەوە بە کۆمەڵێک کارەساتی دڵتەزێن تێپەڕی کردوە ، شێرگیرانە بەردەوام بووە لە فیداکاری و ھەڵوێستی جوانی نیشتیمانی ، وەلێ ئەوەی کە چاوەڕوان نەدەکرا داخستنی نەخۆشخانەی ھیوا بوو بەسەر نەخۆشەکاندا ، کە بێ گومان ڵەبەرژەوەندی ھیچ کەس و لایەنێک نیە ، ھەموومان باش دەزانین ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ پیسبونی ژینگە و زیاد بەکارھێنانی ئامێرەکانی گواستنەوە و کارگە و پێداویستی خۆراکی بەسەرچو چەندین کەمتەرخەمی تر کە تەنھا ھەژارەکان و خەڵکی کەمدەرامەت زەرەمەندی یەکەمن ، ناکرێت ڕۆڵ و کاریگەری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی فەرامۆش بکەین کە بەشێکی زۆریان وەکو فریشتە لەخزمەت نەخۆشەکاندا بوون ، ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارەکانی کوردستان نەخۆشخانەی تری ھاوشێوەی ھیوا بکرێتەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆ و نزیکبونیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی نەخۆش ، لێرەوە دەستخۆشی لە خێرخوازان و بازرگانان و کەسانی خواپێدراو دەکەم کە پێشەنگ بوون لە بەخشین بۆ نەخۆشخانەی ھیوا و پێداویستیەکانی پزیشکی ، ئێوەش بەگەورەی خۆتان کە گەل متمانەی پێداون بڕیارێکی یاسای دەربکەن لەسەر ماف و ئیمتیازی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی تاوەکو بەپێی یاسا مافەکانیان پارێزراو بێ و ھەرگیز توشی ئەو ھەڵە گەورەی مێژوو نەبنەوە .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌