داتاکانی (7) مانگی حکومەتی فیدراڵ
وتار/
26/08/2016
1111 جار بینراوە
ئهحمهدی حاجی رهشید
عێراق لەماوەی ئەم حەوت مانگەدا ئەم داهاتانەی بەدەست کەوتوە
کە توانیویەتی هەندێ داهاتی دوقات بکاتەوە ئەوپلانەی کەداینابوو سەرکەوتوو بیت تیدا
فرۆشتنی نەوت : بڕی ۱۷٤۷۳۳۱۳ حەڤدە ترلیۆن چوارسەدو حەفتاو
سێ ملیارو سێ سەدو سیازدە ملیۆن دینار لەفرۆشتنی نەوت بەدەست بهێنێت
مۆڵەتی کۆمپانیا نەوتیەکان : بڕی ٥٠٦٤٤٤۷ پێنج ترلیۆن و شەست چوار ملیارو چوار سەدو چل و حەوت ملیۆن دینار بەدەست
بخات لە مۆلەتدانی کۆمپانیا نەوتیەکان
داهاتە کانی دیکە (باج و گومرگ ورەسم وکرێی موڵک و زەریبەی
فرۆشتن و... ) : بڕی ۱۸۲٤۹٤۸ واتە یەک ترلیۆن وهەشسەدو بیست
و چوار ملیارو نۆسەدو چل و هەشت ملیۆن دینار بەدەست بهێنێت
قەرزی نێو خۆیی: بڕی ۹۷٠٠٥٥٠ نۆ ترلیۆن و حەوت سەد ملیارو پێنج سەدو پەنجا ملیۆن دیناری لەڕێگەی
فرۆشتنی قەواڵە واتە سەنەدات کە قەرزی نێۆ خۆییە بەدەست هێناوە
کۆی گشتی هەموو داهاتەکانی هەر حەوت مانگەکە دەکاتە : بڕی ۳٤٠٦۳۲٥۸ واتە سی و چوار ترلیۆن و شەست و سێ ملیارو دوسەدو پەنجاو هەشت ملیۆن دینار
بوە
خەرجیەکانی حکومەت بۆماوەی ئەم حەوت مانگەی (۱_۷) ساڵی ۲٠۱٦
بوجەی بەکاربەر: بڕی ۲۹۲٥۹۷۹۱ واتە بیست و نۆ ترلیۆن دوسەدو
پەنجاو نۆ ملیارو حەوت سەدو نەوەد یەک ملیۆن دینار خەرجی کردوە
بوجەی وەبەرهێنان : بڕی ۱٤۹٠۱۸٤ واتە یەکترلیۆن و چوارسەدو نەوەد ملیارو سەدو هەشتاو چوار ملیۆن دینار خەرج
کراوە بۆ وەبەرهێنان
گرێبەستی نەوتی : بڕی ٥٠٦٤٤٤٦ واتە پێنج ترلیۆن و شەست و
چوار ملیارو چوارسەدو چل و شەش ملیۆن دینار دراوە بە کۆمپانیا نەوتیەکان ئەگەر تیبینی
لەداهاتەکان بکریت هەمان ژمارە بەداهاتیش هاتوە ئەوە مانای وایە بایی ئەوەندە نەوت
رادەست کراوە بەو کۆمپانیا نەوتیانە کە دەرهێنانەکەی دەبێتە داهات و پێدانی بەکۆمپانیاکان
دەبێتە خەرجی
کۆی هەموو خەرجیەکان : دەبێتە بڕی ۳٥۸۱٤٤۲۱ واتە سی و پێنج ترلیۆن و هەشت سەدو چواردە ملیارو چوار سەدو بیست و یەک ملیۆن
دینار خەرجی ئەم حەوت مانگە بووە
کورتهێنان دەکاتە : بڕی ۱۷٥۱۱٦۳ واتە یەک ترلیۆن وحەوت سەدو پەنجاو یەک ملیارو سەدو شەست و سێ ملیۆن دینار
پرسیارەکە لێرەدایە :
عێراق بەبونی ئەم هەموو کێشەی سونەو شیعەوە
بونی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان
کێشەی شەڕی داعش
کێشە لەگەڵ وڵاتانی ئەقلیمی
کێشەی شیعە لەناوخۆ
کەچی مانگانە ئەم داتایانە دەدرێن بەلێژنەی دارایی
دیوانی چاودێری رەقابەی خۆی دەکات
وەزیر لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
وەزیر متمانەی لێدەسەنرێتەوە
هەرێمیش :
پەرلەمان پەک دەخات
وەزیر دەنێرێتەوە بۆ ماڵەوە
حکومەت کۆبونەوە ناکات بە چەند مانگ
دەزگای چاودێری دارایی غائیبە
داتای داهاتەکان دیار نیە
خەرجی کەس نازانیت چونە
ڕۆژنامە نوس بەڕۆژی نیوەڕۆ تێرۆر دەکرێت
خۆشیەکە لەوەدایە بەهەردوکیان دەوترێت حکومەت
نوێترین نوسینەکانی ئهحمهدی حاجی رهشید
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
11/04/2020
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
26/11/2019
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/04/2018
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
17/11/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
31/10/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/10/2016