پارەی جوتیاران و ناردنی بە حەرەسی شەودا

وتار/ 21/10/2016 1875 جار بینراوە

‏ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

پارەی جوتیاران و ناردنی بە حەرەسی شەودا
نوکتەیەکی تازە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم پارەی گەنمی جوتیارانی وەرگرتوە و ئەو ڕادەستی جوتیارانی دەکات لەڕاستیدا تائێستا لەڕێگەی سایلۆکانەوە بوەو نازانم بۆ دراوە بە حکومەتی هەرێم بەڕاستی دەترسم دیزە بەدەرخۆنەیەکی پێبکات و نوکتەکەی کابرای هەژارو حەرەسەکانی شەوم بیر کەوتەوە
دەڵێن کابرایەک زۆر هەژار بوەو زۆریش کەسیکی سادە بوەو زۆریش گەراوە بۆ کارکردن بەڵام دەستی نەکەوتوە ڕۆژێکیان لەمزگەوت گوێی لەمامۆستا دەبیت باسی رەزق دەکات و دەڵێت خوای گەورە رازقی هەموانەو هەر کە پارەتان پێنەما یەکەسەر مەسجێک بنێرن بۆ خواگیان ئەو رزق و رۆزیتان دەدات کابراش خەنی دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و خێرا دەست دەکات بەنوسینی مەسیج واتە نامە بۆ خواگیان داوای (۱٠٠) دینار دەکات بەڵام نازانێت چۆن بینێرێت ناچار دەیکات بەشێوەی ساروخی کاغەزوو لە پەنجەرەی شوقەکەی هەڵی دەدات ساروخی کاغەزیش دەکەوێتە بەرقاچی حەرەسی گەرەک وهەڵی دەگرێت و دەیکاتەوە دەبینیت نامەیەکە نوسراوە بۆ خواگیان زۆر بیر دەکاتەوە خۆزگە چیبێت و سەیری باڵاخانە دەکات دەبینیت پەنجەرەیەک کراوەتەوە و بۆ بەیانی بە هاوڕێکانی دەڵێت ئەمشەو حاڵەتێکی ئاوام بینی برادەرینە با پارەی بۆ کۆبکەینەوە دیارە کەسێکی زۆر هەژارە بۆیە ئەوانیش هەرچی دەکەن نیوەی (۱٠٠) دینارەکە کۆدەبیتەوە کە (٥٠) دینار دەبێت بۆیە دەیبات بۆ کابرای هەژار و دەڵێت بەزمانیکی کە ئازاری نەدات ئەم پارەیە بۆ تۆ هاتوە کابراش کە دەیژمێرێت دەبینیت تەنها (٥٠) دینارە بۆیە دەڵێت قەیدی نیە بانیوەی بێت هەر باشە پاش ماوەیەک ئەویش تەواو دەبێت و نامەیەکی دیکە دەنوسێت بۆ خوا گیان کە دیسان داوای (۱٠٠) دیناری دیکە دەکات کە بۆی بنێرێت بەڵام لە کۆتایی نامەکە دەنوسێت . خوایە گیان تکایە بە حەرەسەکانی شەودا مەینێرە چونکە نیوەی دەخۆن.
بۆیە جوتیاران حەقە داوا بکەن کە حکومەتی فیدراڵ راستەوخۆ بینێرێت با حکومەتی هەرێم نیوەی لانەدات

نوێترین نوسینەکانی ‏ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌