ئــەرێ بــەڕاســت خــۆ کــانـدیدکردنــم بــۆ مــووچــە ۳۸ مــلیۆنــیەکـەیــە !
وتار/
21/04/2018
1394 جار بینراوە
ئهحمهدی حاجی رهشید
ئــەرێ بــەڕاســت خــۆ کــانـدیدکردنــم بــۆ مــووچــە ۳۸ مــلیۆنــیەکـەیــە !
ئەزیزانــم دەستەیەک هەیە بەناوی دەستەی دەستپـاکی کە ساڵانە کەسانی خاوەن وەزیفەی بەرز و پلە بەرزەکانی حکومەت لەعیراق ( لەنێویشیاندا ئەندام پەڕلەمانەکان ) ئەستۆپاکــی خۆیان پێشکەش بەم دەستەیە دەکەن !
من سەربەرزانە دەڵێم بەفەزڵی خوا ئەستۆ پاکین و بەسەربەرزیش دەدوێین لای خەڵک و خودامان بۆیەش بەتەواوی ئەستوپاکیمان تەسلیمی دەستەکە کردوە !
کە تاکــە فراکسیۆن ســەرجــەم ئــەنــدامەکانی ئەسـتـۆپاکیان کردبێت کۆمــەڵی ئیســلامیە !
احمدی حاجی ڕشید
کاندیدی ژمارە ۱ـی لیستی ۱۰٤ ـی کۆمەڵی ئیسلامی/سلێمانی
—————————————
↓↓نوسینی : دڵشاد مجید ↓↓
بۆلەو( ٤٥)پەرلەمانتارەی کورد ناپرسن .. بۆ ئەستۆ پاکیان نەکردووە..؟؟
—————————
بەشێک لەو ئەندام پەرلەمانانەی ئەستۆ پاکیان نەکردووە.. ئەمڕۆ دووبارە خۆیان کاندیکردۆتەوە..!!
————————
پارێزەرێک تائێستا حەوت کاندیدی نوێ پەیوەندیان پێوەکردووم.. کەچۆن ئەو موڵکانەی ھەیانە بیخەنە سەر ناوی یەکێکی تر..!!
——————————
لەبەرگرانی باج و رسوماتی گواستنەوەی موڵک و ماڵ.. زۆربەی کاندیدەکان دۆش داماون..!!
———————
ساڵانە دەبێت سەرجەم خاوەن وەزیفە و پلە بەرزەکانی حکومەت لەعیراق ئەستۆ پاکی خۆیان پێشکەش بەدەستەی دەست پاکی بکەن.. ئەمساڵ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ ی دەستەی دەستپاکی سەبارەت بەئەندامانی پەرلەمانی عیراق بەم شێوەیە بڵاو کردەوە..
لە کۆی ( ٣٢٨) ئەندام پەرلەمانی عیراق تەنیا
۱۱٥ پەرلەمانتار ئەستۆ پاکی خۆی پێشکەش دەستەی دەستپاکی عیراق کردووە.. لەو ١١٥ پەرلەمانتارەش تەنها ۱٧پەرلەمانتاریان کوردن .. ژمارەی پەرلەمانتارانی کوردیش (٦٢) نەندام پەرلەمانە..
• بزوونوەی گۆڕان لەکۆی ( ٩) پەرلەمانتار تەنھا (٤) کەسیان ئەستۆ پاکیان کردووە.
• کۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی (٣)ئەندام پەرلەمانە، ھەرسێکیان ئەستۆ پاکیان کردووە. بەڵکو ئەوی جێگاێ سەرنجە دووجار ناوی سەرۆکی لیستی کۆمەڵ ( ئەحمەدی حاجی رەشید) دووبارە بۆتەوە.
• یەکێتی لەکۆی (٢١) پەرلەمانتار تەنیا (٤) کەسیان ئەستۆ پاکی کردووە.
• یەکگرتووی ئیسلامیش لە کۆی ( ٤) پەرلەمانتا یەکیان ئەستۆ پاکی خۆی پیشانداوە.
• پارتیش لە کۆی (۲٥) پەرلەمانتار تەنها(٥) کەسیان ئەستۆ پاکی خۆیان داوە دەستەی دەست پاکی..
سەرچاوەیەک لەناو پەرلەمان پێی ڕاگەیاندم ھۆکاری ئەوانەی ئەستۆ پاکیان نەکردووە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو پەرلەمانتارانە...
ساڵانە موڵک و ماڵیان کریوە و نایانەوێ ئاشکرای بکەن .. چونکە لە دووساڵی یەکەم موچەی گشتیان بە پاساوانەکانەوە (۳۸) ملیۆن دینار بوو.. لەم دووساڵی دواییش بەھۆی بڕینی ( سەدا ٤٥) ی مووچە باڵاکان بۆ (٣٢) ملیۆن دینار دابەزی..
لەلایەکی تر پارێزەرێک لەھەولێر کەحەزی نەکرد ناوی ئاشکرا بکا.. ووتی تائێستا ( ٦ تا ٧) کاندید بۆ پەرلەمانی عێراق پەیوەندیان پێوەکردووم.. کەچۆن بتوانن ماڵ و مڵکیان بگوازنەوە بۆ سەر ناوی خزمووکەسوکاریان..
بەڵام بەھۆی رسوماتی زۆر ئێستا ھەرگواستنەوەیەک بە كڕین و فرۆشتن ھەژماردەکرێ.. بچوکترین موڵک ( لە ١٠ تا ١٥) ملیۆن دیناری تێ دەچێ.. بۆیە زۆربەی کاندیدەکان دۆش داوامان و دەڵێن ئەگەر دەرنەچین .. بۆ ئەو پارەیە بدەین.. ئێستا چاوەڕێ دەکەن کەدەرچوون، دواتر دەست بەگواستنەوەی موڵکەکانیان بکەن..
بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی دەنگدەر دەکەم یەکەم
پرسیارتان رووبەرووی ئەو کاندیدانە بکەنەوە.. ئەوانەی خۆیان دووبارە کاندید کردۆتەوە بۆ ئەستۆ پاکیان نەکردووە.. لە نوێیەکانیش بپرسن کەچیان ھەیە ..؟؟
————————
ناوی ئەو ١٧ پەرلەمانتارە کوردەی کەئەستۆ پاکی خۆیان کردووە..
• کۆمەڵی ئیسلامی
١- ئەحمەدی حاجی رەشید کە دووجار بەژمارە( ٢٠ و ژمارە ١٠٨) ناوی لەلیستەکە ھاتوور ..
٢- زانا سعید روستایی
٣- سەلیم ھەمزە سالح
• بزووتنەوەی گۆران..
٤- کاوە مەحەمەد
٥- ھوشیار عبداڵلە
٦-محمود رەزا
٧-شیرین ڕەزا محمد
• یەکێتی
٨- شێرکۆ میرزا مەنگوری
٩-سامان فەتاح
١٠- فەرھاد قادر
١١-سەھبان سلێمان
• پارتی دیموکرات
١٢-ڤیان دەخیل
١٣- نەجییبە نەجیب
١٤-ئەردەلان نورەدین
١٥-سیروان سیرینی
١٦-فارس عبدالعزیز سنجاری
• یەکگرتوو
١٧- جەمال ئەحمەد کوچەر
نوێترین نوسینەکانی ئهحمهدی حاجی رهشید
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
11/04/2020
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
26/11/2019
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/04/2018
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
17/11/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
31/10/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/10/2016