پەیپەری دانوستانی ئێمە بۆ پرۆژەیاسای بوجەی 2017
وتار/
31/10/2016
917 جار بینراوە
ئهحمهدی حاجی رهشید
پەیپەری دانوستانی ئێمە بۆ پرۆژەیاسای
بوجەی 2017
ئهحمهدی حاجی رهشید
دوای دراسەکردنی پرۆژەیاسای بوجەی 2017
ئەم چەند خاڵە دەخەمە بەردەست هێزەسیاسیەکان وفراکسیۆنەکانیان ئەگەر بتوانین لەپرۆژەیاسەکەدا
جێگەیان بکەینەوە وبیکەینە پەیپەری دانوستان ئەوا دەتوانین پشکی هاوڵاتیانی هەرێم
دەستەبەر بکەین ، ئەم پەیپەرەئەوەندە موڵکی منە تا فراکسیۆنەکان تەبەنی دەکەن لەدوای
ئەوە موڵکی هەموو ئەندام پەرلەمانەکانە بەجیاوازی بیرو بۆچونەکانیان
یەکەم: ماددەی (۱) بڕگەی (ب) دەبیت (برمیل یومیا) بگۆڕدرێت بۆ (معدل شهری
) یان (معدل فصلی).
دووەم: ماددەی (۹) بڕگەی (دووەم) کە بڕگەکانی بوجەی سیادین ساڵانە زیاد دەکات
کەلەسەرەتای ساڵی (۲٠٠٥) بڕگەکانی تەنها (۱٦)
بڕگە بووە لەساڵی (۲٠۱٦) بوەتە
(٥۲) بڕگە بەڵام ئەم ساڵ واتە (۲٠۱۷) بوەتە (٦٥) بڕگە بۆیە هەر زیادبونێک لەبڕگەکانی بوجەی سیادی
ڕێژەی ۱۷٪ هەرێم کەم دەکاتەوە لەلایەکەی تریشەوە کورد لە بوجەی وەزارەتە
سیادیەکان زۆر کەمی بەردەکەوێت بۆ نمونە لەوەزارەتی (بەرگری ) کورد ڕێژەی ۲٪ تێپەر ناکاتو لەوەزارەتەکانی وەک دارایی بەهەمانشێوەیە.
ئەمەش جگە لەدانوستانی بوجە پێویستە
کورد فشارەکانی چڕکاتەوە کەدەبێت پشکی ۱۷٪ لەسەرجەم وەزارەتە سیادیەکان بەرکەوێت کەلەئێستەدا زۆر
لەوەکەمترە بێدەنگیشی لێکردوە.
سێهەم: ماددەی (۹) بڕگەی (پێنجەم) دەبێت ئەوتێکستە بگۆردرێت ژمارەی واتەهەرچۆن
بوجەی تەرخانکراو بۆ حەشدی شەعبی دیاری کراوە بە(۱۲۲٠٠٠) کەس . ئەمەش لەساڵی پاردا (ابو مهدی المهندس) شاهیدی دا
کە هەرێم لانی کەم پێویستی بە(۱٠٠٠٠٠) سەد
هەزار پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی سنورەکانی لەگەڵ داعش. وە ئەو بوجەیە باڕاستەو خۆ
لە بوجەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یان بەجیا لە گەڵ بوجەی وەزارەتی بەرگری دیاری
بکرێت بە بڕ نەک بەشیک لە بوجەی هێزە پیادەکانی وەزارەتی بەرگری کە بەشی وا لە ئیداریاتی
وەزارەتی بەرگری بونی هەر نیە.
چاوەڕوانی بەشی دووەمی بابەتەکە بن
نوێترین نوسینەکانی ئهحمهدی حاجی رهشید
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
11/04/2020
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
26/11/2019
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/04/2018
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
17/11/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
31/10/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/10/2016