دەسەڵاتی کوردی و بەرژەوەندی
وتار/
17/11/2016
1038 جار بینراوە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
دەسەڵاتی کوردی و بەرژەوەندی
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
دەسەڵاتی کوردی هەموو بەرژەوەندیەکی خۆی بە نیشتیمان پەروەری
لەقەڵەم دەدات وهەوڵدان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان بە خیانەت و نیشتیمان فرۆشی هەژماردەکات،گرفتەکەش
لەوەدایە هەندێ کەسایەتیش لەدڵسۆزیان دێن و تەفسیرو تەئویلی جۆراوجۆر دەکەن بۆ بەرژەوەندیەکانی
دەسەڵات و هەموو شتێکی بۆ بەحەڵاڵ هەژماردەکەن مادام ئەو دەسەڵاتە لەبری ئەوان خەون
دەبینیت بە پاشەڕۆژێکی رونەوە وە لەم ماوەیەی پێشودا بانکی ناوەندی بڕیاری کردنەوەی
دوولقی بانکی مەرکەزی دا لەهەرێم بیانکاتەوە یەکێکیان لە هەولێرو ئەوی دیکەیان لەسلێمانی
ئێمەش دوای وەرگرتنی هەواڵەکە لە بڕیار بەدەستانی بانکی مەرکەزی هەواڵەکەمان بڵاو
کردەوە و سەیرەکە لەوەدابوو یەک بەرپرسی کوردی نەیوت دولقی بانکی مەرکەزیمان بۆ چیە
خۆ هەرێم یەکپارچەیە ئەم ئیهانەیە قبوڵ ناکەین چونکە بەغداد وەک دوو ئیدارە سەیرمان
دەکات بەڵێ بێدەنگیان لێکرد چونکە لەمەودوا دوای کردنەوەی ئەودووبانکە دەتوانن ڕاستەوخۆ
مامەڵەی دۆلار بەدینار بکەن و کاسپیەکەیان باشتر دەبێت بەڵام گەڕان بەدوای ڕێگاچارەیەک
بۆ بژێوی هاوڵاتیان ئیعلانی شەریان کردوە و خەڵک شاربەدەر دەکەن.
نوێترین نوسینەکانی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
11/04/2020
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
26/11/2019
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
21/04/2018
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
17/11/2016
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
31/10/2016
-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
21/10/2016