پێشبینی.. بۆ 25- 9- 2017.. ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاره ریفراند‌وم ئه‌نجام بدرێ..
وتار/
09/06/2017
4225 جار بینراوە
كامه‌ران بابان زاده
پێشبینی.. بۆ 25- 9- 2017.. ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاره ریفراند‌وم
ئه‌نجام بدرێ..
كامه‌ران بابان زاده
ئه‌مه رای تایبه‌تی خۆمه
ئه‌مرۆ چوارشه‌م 7/ 6/ 2017 كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه
سیاسیانه‌ی به‌شدارن له په‌رله‌مان بێجگه له كۆمه‌ڵ و گۆران له هاوینه‌واری پیرمام
كۆبوونه‌وه بۆ پرسی (ریفراند‌وم)ی هه‌رێمی كوردستان.. پارله‌م مانگه‌داو له 18-
6 له‌گه‌رمه‌ی پرسی ریفراندۆم.. بابه‌تێكم نووسی,, له‌وێدا رامگه‌یاند.. ساڵێكی تر
ده‌گه‌رینه‌وه 18- 6- 2017و ریفراندۆم نه‌كراوه...
بۆ راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی پارته سیاسیه به‌شدار
بووه‌كانی ئه‌مڕ كه وه‌كو بڕیار وایه پوخته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ریفراند‌وم به‌م شێوه‌یه:
1- رێفراند‌وم له 25- 9 ئه‌مسال واته دوای
(4 مانگ‌و 18 رۆژ)ی تر واده‌ی ئه‌نجاندانی ریفراندۆمی له هه‌رێمی كوردستان.
2- ریفراندۆم بێجگه له سنووری ئه‌مڕۆ هه‌رێمی
كوردستان ناوچه‌كانی ده‌روه‌ی ئێداره‌ی هه‌رێم (ئه‌وه ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 له
ده‌ستووری عێراقی جێگر كراوه) ده‌گرێته‌وه.
3- هاوكات له‌و ماوه‌یه هه‌وڵ بدرێ له‌گه‌ڵا
لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
4- كۆمۆسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند‌وه
ده‌توانی له‌و ماوه‌یه ئاماده‌كاری بكات‌و به‌ڵێنی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی له كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌مرۆ چاره‌سه كراوه.
5- لایه‌نه‌كان له ماوه‌ی دوو هه‌فته نوێنه‌ریان
بۆ كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری پرسی ریفراندۆم ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌ریه له‌م راگه‌یاندراوه..
یه‌كه‌م/ ریفراندۆم له 25- 9 ئه‌نجام ده‌دری..
دووه‌م/ هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی
هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
چواره‌م/ لایه‌نه سیاسیه به‌شداری بووه‌كان ته‌واو پشتگیری
جه‌نابی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
وای بۆ ده‌چم... 25ی ئه‌یلۆل تێده‌په‌ڕی‌و له سيَ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نیه..
یه‌كه‌م/ ریفراندۆم ئه‌نجام نادرێ...
دووه‌م/ ئه‌نجامیش بدرێ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی
هه‌رێم ناگرێته‌وه..
سێیه‌م/ ته‌نیا (را وه‌رگرتنه‌وه‌و به‌س) واته هێچ هه‌نگاوێكی
سه‌ربه‌خۆیی لێناكه‌وێته‌وه.
ئه‌و كۆسپانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
له 25- 9..
یه‌كه‌م/ له ئاستی ناوخۆ....
ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدار بوون.. له‌وێ هه‌ندێكیان
وتیان په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌و پرۆسه‌ی سیاسی‌و ژیانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێ..
ئه‌وه ورده ورده دوای ماوه‌یه‌كی تر.. خۆی له پشتگیری ریفراندۆم ده‌دزنه‌وه‌و
ده‌كه‌ونه ره‌خنه‌گرتن له هه‌نگاوه‌كان.. پێم وایه (یه‌كێتی) به پله‌ی یه‌كه‌م
وا ده‌كات‌و دوایی یه‌كگرتووش ئه‌گه‌ر زانی پاشه‌كشه له‌و شێوازه‌ی پارتی نه‌خشه‌ی
بۆ داناوه.. باجی له‌سه‌ر نیه ئه‌ویش پاشه‌كشه ده‌كات.. كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند
مانگی رابردوو‌و وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌كان چاره‌نووسی چی
لێ هات ئه‌مه‌ش وای لێ دێ..
پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌یه, ,
به‌س جدی نیه له جێبه‌جێ كردنی, به‌بیانووی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرفت له‌گه‌ڵ به‌غداو
پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو ئه‌ویش وازدێنی‌و 25-9 به بێ ئاماده‌كاری تیده‌په‌ڕێ..
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
وه‌كو (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حیزبی شیوعی‌و سوسیالیست‌و ئه‌وانی دیكه‌ی به‌شداری)..
به‌ردێكی زیاده‌یان بۆ ناخرێته سه‌ر ئه‌و پرسه..
به‌هۆی خراپی باری بژێوی خه‌ڵك‌و نادادگه‌ری‌و بێ متمانه‌یی
خه‌ڵك به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌و پرۆسه‌یه وا بروات زۆر به ساردی پێشوازی لێ ده‌كرێ‌و
دوور نیه هه‌ندێ له هێزه سیاسیه‌كانی نه‌یانه‌وێ باجی پرۆسه‌یه‌كی بێ ئه‌نجام
بده‌ن‌و له‌دونیای ده‌ره‌وه‌و به‌غدا وای نیشان بده‌ن جدی نین‌و قه‌ناعه‌تیان پێی
نیه‌و ئه‌مه‌ش ببێته خاڵی لاوازی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رانبه‌ر غه‌ریری خۆمان.
دووه‌م/ له ئاستی عێراق...
به‌غدا ره‌گه‌زێگی گرنگی پرسی ریفراند‌ومه.. له‌و باره‌یه‌وه
كه هه‌تا ئێستا هه‌ڵویستی توندی نه‌بووه,, هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه... پێی
وابووه: هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی پێ ناكرێ,, پشت ئه‌ستووره به ریگریه ئیقلیمیه‌كان‌و
نایه‌وی خۆی زه‌ق كاته‌وه..
له‌و باره‌یه‌وه به‌غدا كارتی باشی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ
په‌كخستنی ریفراندۆم با ئه‌نجامه‌كانی.. ده‌زانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانی چاره‌كه
موچه‌ی موچه‌خۆرانی له كاتی خۆیدا بدات‌و پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌ستاون.. ئه‌مرۆ
چۆن ده‌توانی موچه‌و پێداویستیه‌كانی ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی هه‌رێمی
دابین بكات.. كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40 سنوور‌و دانیشتوان بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد
ده‌بێ.. ئه‌مه له‌كاتێدا هه‌ندێ له‌و ناوچانه به‌هۆی شه‌ڕی داعش به ته‌واوی وێرانه‌یه..
ئێ خۆ به‌غدا.. كاره‌كه‌ری باوكی هه‌رێمی كوردستان نیه.. ئه‌و ناوچانه له به‌غدا
جیا ببنه‌وه‌و موچه‌و پێداویستیان بۆ بنێرێ...!!!
ئه‌وجا ئه‌مه له كاتێدا ئه‌نجام ده‌درێ شه‌ڕی داعش له
عێراق كۆتایی هاتووه‌و به‌غدا له رووی سه‌ربازی‌و سیاسی‌و ئابووری حاڵی باشتر ده‌بێ
له ئێستا..
له‌رووی مه‌یدانیه‌وه ئاماژه‌كانی لێدوانی به‌رپرسیانی
عێراقی له به‌غدا ئه‌وه ده‌سه‌لێمین كه باسی ده‌كه‌ین... مانگ‌و نیوێك پێش ئێستا
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر (پاراستنی یه‌كپارچه‌یی پارێزگانی موسڵا)دا.. كه
له‌سه‌دا 40 ئه‌و پارێزگایه ده‌بێ ریفراندۆمی تێدا بكرێ‌و ببێته به‌شێك له ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی كوردستانی دوای 25- 9..2017
سێیه‌م/ له ئاستی ئیقلیمی ...
هه‌ڵوێستی ئێران‌و توركیا له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و پرسه گه‌رمه
ئه‌وانیش لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زبره. لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و
حكومه‌تی ئێران له‌و ماوه‌یه كه له كه‌ركوك ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراو له هه‌رێم
لێژنه‌ی هاوبه‌ش له نێوان پارتی‌و یه‌كێتی دروست كرا بۆ پرسی ریفراندۆم زۆر زبر
بوو له ئاست ئه‌و پرسه‌یه..
ئه‌وانه‌ش دلخۆشن به په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته
له‌گه‌ڵا هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ ئه‌وه بزانن.. په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا‌و ئێران
په‌یوه‌ندی ئابووری‌و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و به‌رهه‌می ئه‌و دوو وڵاته‌یه له هه‌رێم,
په‌یوه‌ندیه‌كانی ستراتیژی نین‌و ئه‌وان عێراق وه‌كو یه‌كپارچه ده‌بیین..
چواره‌م/ له‌ئاستی ده‌ولی..
لێدانی باڵوێزی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی
خاكی عێراق‌و پاڵپشتی ئه‌وان بۆ خۆرێكستنه‌وه‌ی سوپای عێراق دوای كه‌وتنی موسڵا‌و
لێدوانی به‌رپرسانی به‌ریتانی.. چه‌ندان لێدوان‌و گوزراشتی تر كه لای خۆم یاداشتم
كردوون.. ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن له ئاستی ده‌وڵی ئه‌و ریفراندۆمه پێشوازی لێ ناكرێ..
باشه ریفراندۆمی ته‌یموری خۆرهه‌ڵات‌و باشووری سودان له
4 ساڵی رابردوو به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا.. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان داكۆكی له ئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌ن‌و وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بیكه‌نه
پشتكیری ئه‌و دوو شوێنه بۆ داننان به سه‌ربه‌خۆیی..
ئه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كوێی ئه‌م پرسه‌ی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر له پشت ئه‌و ریفراندۆمه‌وه نه‌بێ.. ج جیاوازیه‌ك ده‌بێ
له‌نیوان ریفراندۆمی 25- 9 له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كانوونی دووه‌می 2005.. كه ته‌نیا
مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز بوو..
لێره‌دا ده‌پرسین:
كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌وێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئیعترافی پێ بكرێ.. یان
هه‌ر لای خۆی ئیعترافی پێ بكرێ‌و به‌س..؟؟
له هه‌رێمی كوردستان ریفراند‌وم
ده‌كرێ به پێ ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌رهاویشته سه‌ربه‌خۆیی لێ بكه‌ویته‌وه,. دواتر وه‌كو
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له مه‌حافیلی ده‌ولی به‌كار ده‌هێنرێ..؟؟
به بێ ئه‌وه‌ی شوناسی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی دیاری بكرێ به‌وه‌ی (ئیستبدادی) یان (پاداشایه‌تی) یان (دیموكراتی) ده‌كرێ
ریفراندۆم بكرێ‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشوازی لێ بكه‌ن؟؟
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خالًی سه‌ره‌تا...
25ی ئه‌یلۆل تێده‌په‌ڕی‌و له سيَ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نیه..
یه‌كه‌م/ ریفراندۆم ئه‌نجام نادرێ...
دووه‌م/ ئه‌نجامیش بدرێ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی
هه‌رێم ناگرێته‌وه..
سێیه‌م/ ته‌نیا (را وه‌رگرتنه‌وه‌و به‌س) واته هیچ هه‌نگاوێكی
سه‌ربه‌خۆیی لێناكه‌وێته‌وه.
نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده
-
كامه‌ران بابان زاده
16/07/2021
-
كامه‌ران بابان زاده
26/09/2020
-
كامه‌ران بابان زاده
31/03/2019
-
كامه‌ران بابان زاده
23/03/2019
-
كامه‌ران بابان زاده
10/02/2019
-
كامه‌ران بابان زاده
23/01/2019