بۆ ئەوانەی شانازی بەریفراندۆمە تەزویرەکەی ٢٥/ ٩ ەوە دەکەن .

وتار/ 26/09/2020 554 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

بۆ ئەوانەی شانازی بەریفراندۆمە تەزویرەکەی ٢٥/ ٩ ەوە دەکەن .

کامەران جەمال بابان زاده
لەسەردەمی شەری ئێران و عێراق خوێن بەخشین باوبوو بۆ ماستاوچیەکانی دەسەڵاتی بەعس ـ پیاوێک خۆی ناناسێت ـ «وەکو دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە» دەچێت خوێن ببەخشێت بۆ قادسیەی سەدام ـ یەک بتڵ خوێن دەبەخشێ و دەبوورێتەوە ـ لەنەخۆشخانە دوو بتڵ خوێنی دەدەنێ ھەتا بەھۆش خۆی دێتەوە ـ کە بە ئاگا دێتەوە ـ غرووری و  بێ ئاگایی بەری نەداوە ـ ھاوار دەکات «بەم شێوە خوێن دەبەخشین و خۆمان فیدای جەنگی قادسیە دەکەین»
ئەمانەی لای خۆشمان بەناوی ریفراندۆم نیوەی خاکی کوردستانیان دۆڕاند و شکۆی نیوەکەی دیکەشیان نەھێشتـ کەچی ھەر ھوتافی سەرکەوتن دەڵێن ـ
لەکەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش کۆمەڵێک رزق و بژێویان چۆتە سەر حیسابی شاباش بۆ ئەو بەرپرسە کورتبینانە کە بە بێ دەستنوێژ و بەناوەخت ئەو بانگە خراپەیان دا ـ
سەربەرزم بەرانبەر خواو میللەتەکەم لە پێش ٢٥/٩/٢٠١٧ چەندان وتارم نووسی و چاوپێکەوتنم ئەنجام دا لەسەر لایەنە خراپەکانی ریفراندۆم ـ
من پێشنیازم ھەبوو بۆ سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بایکۆتی بکات و بێمتمانەیی خۆی بەریفراندۆم بەراشکاوی رابگەیەنێت ـ ئەگەر وای بکردایە ئێستا نەدەکەوتە بەر رەخنەی ئەو (بەڵێ) ساردو سڕەی کۆمەڵ و بزوتنەوە گۆڕان لە کۆتایی کردیان ـ
من ئەو کات دەنگم نەداو ئێستا ویژدانم ئاسودەیە ـ
سەربەرزم بەخەباتی باوکم لەپێناو کوردایەتی ـ زور منداڵ بووم کە خەباتم بۆ سەربەخۆیی کوردایەتی کردووە ـخوێندنم لەدەستچوەو گیراوم ـھەموو ھاورێکانم شاھیدن لەگەنجیەوە دەرسی کوردایەتیم فێری ھاڕێکانم کردوە ـ
بەڵام ئیمان و باوەڕم رێگام پێ نادات نۆێژ بکەم لەدوای ئەوانەی بە دەنگی بانگێکی ناوەخت و ئیمامی بێ دەستنوێژ  دەیانەوێت لەدوایانەوە دەست بگرین ــبەــموزایەدەی بێ کردار ـ ئەشھەدو بیلا بکەین بۆ قەڵەم و نووسەرانی بندیوار ـ
ھەموومان دەزانین لەسەدا ٤٠/'ی خەڵکی دەنگیان نەدا ـپۆلیس و ئاسایش وەرقە سپیەکانیان بەبەڵێ پڕ کردەوە ـلەمێژووی بزاڤی کوردایەتی ھیچ کارەساتێک بە ئەندازەی ٢٥/ ٩ زیانی لە حوکمڕانی خۆماڵی نەداوە ـ بەئەندازەی ئەو ھەنگاوە ھەڵەیە زیانی لەکورد نەداوە ـ
ئەمە نەک بەڵگەو تاپۆی رەش نیە بەڵکو بەڵگەی بێ ئەزموونی و بێ دەربەستی ئەم سەرکردانەیە بەرانبەر میللەتەکەیان ـ
ئێستاش ئەنجامی ریفراندۆم سڕکرا ـ کەچی لای ھەندێ دەروێش ھەر ماوە ـ لە بێ خەبەران ـ ولات وێران بووـ

نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌