ناکۆکیەکانی نێوان ھاوسەرۆکەکانی یەکێتی پێمان دەڵێن

وتار/ 16/07/2021 451 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

ھەتا ئێستا ناکۆکیەکانی نێوان ھاوسەرۆکەکانی یەکێتی پێمان دەڵێن:

کامەران جەمال بابان زاده

یەکەم/ یەکێتی ھیچ پەیرەوو پرۆگرامێکی پەسندکراوی نیە لەسەری بڕوا ـ مەنتیقی ھێز یەکلایی کەرەوەیە ـ زۆر بەناکۆکی نێوان بنەماڵەی میرانی میرنشینەکان دەچێت .

دووەم/ یەکێتی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و ھیچ دامەزراوەیەکی ھەڵبژێردراوی شەرعی نیە لەسەرووی یان خواریی دەسەڵاتی ھاوسەرۆکان ـ ئەوان بەشەڕدێن و ئەم ١٢٥ کەسەش سەیر دەکەن ـ

سێیەم/
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی نیە بۆ پرسە گرنگەکان کۆبێتەوە!! ھەتا لێژنەیەک دروست بکەن و بڵێن ئێمە پێکەوە قوربانیمان داوەو ئەم مەھزەلە بێ دیسپلینە چیە؟

چوارەم/ یەکێتی حیزب نیە ـ وەکو بڵێی ئەندامی سۆشیال دیموکرات نیە و لەھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم بەشداری ناکات ـ ئەگینا وا حەیای خۆی نابات!

پێنجەم/ ھەرچی ھەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی لەناو پەرلەمانتارو وەزیرو بەرپرسەکانی یەکێتی بەگشتی و ئێدارەی پارێزگای سلێمانی دا نیە ـ نازانن ئەم رووداوانە چ کاریگەریەکی خراپ لەسەر دەروونی خەلک دروست دەکات لەم دەڤەرە ـ

شەشەم/ ئەـ حیزبە ھەزاران  کادیرو راگەیاندکاری نیە خاوەنی دوو پۆست و ھەڵویست بن لەکەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ــ

حەوتەم/ یەکێتی ھیچ قوربانی نەدابێ و مێژووی نەبێ و تازە وەکو تجموعیکی بێ پێشینە دروست بووبێت و ھێندە ئازاریان پێوە نەچێشتبێت وایە ـکەس لەخەم قوربانیەکانی رابردووی خۆیدا نەبێت ـ وا دێتە بەرچاوـ

ھەستەم/ ھەرچی تۆمەتە بەیەکتر کەوتووەتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ـ ھەتا خێڵ پیاوماقوڵی ھەیەـ دەکەونە ناوبژیوانی کوڕو ئامۆزاکانی سەرۆک و لێ ناگەڕێن بەو شێوە ئابڕۆیان بە دەشت و دەردا بڵاوبێتەوەـ

من ھەرگیز  خەڵکی یەکێتیم وەکو ئێستا مردوو نەدیوە بەچاک بەخراپ نایەنە قسەکردن ـ کارێکی باشە دەستخوشی بکەن ـ ئەوەی خراپە رەخنەی لێ بگرن !!

دووریش نیە ئەمە سەرەتای سیناریویەک بێت ـلەرۆژانی ئایندە ئەنجامەکەی دەربکەوێ ـ بەس ئایا ئەم حیزبە ھێندە نھێنی قایمە سیناریویەک لەناو ١٢٥ ئەندامی سەرکردایەتی بەنھێنی بمێنێتەوە ـ ئەی باشە ئەگەر رووداوەکان وەکو ئەوەی ھەیە دەبینن ـ  ئەرێ ئێوە زیندوون و ماون؟ چاوم کردۆتەوە لەناو یەکێتی ژیاوم و ورد ورد مێژووەکەیم خۆێندۆتەوە ـ  سەدان خزم و ھاوڕێی یەکێتیم ھەیە ـ زۆرترین ململانێی فیکری و سیاسیم لە تەمەنی خۆم لەگەڵ ئەو ھێزەدا بووە ـ نازانم خەونە یان راستی؟ بەراست ئەمە یەکێتیەکەی ساڵانی پێشووە؟ دەڵێی ھەموویان سیحریان لێ کراوە!!

تێبینی/ ھەر چۆنێک ھەڵویست وەبگرن پشتگیری بکەن یان نا گرنگ نیە بەلامەوە ـ سەیرم بەبێ دەنگی دێت!!

نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌