لەسەر «نەورۆز» بەراشکاوی !!

وتار/ 23/03/2019 976 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

لەسەر «نەورۆز» بەراشکاوی !!
کامەران بابان زادە

لەسەر «نەورۆزو بۆنەکان» تێگەیشتنی مامۆستا «عەلی باپیر» لە تێگەیشتنی ھەردوو زانای گەورەی سەدەی چوادەھەمی کۆچی «ئیبن تەیمیە»و زانای ھاوچەرخی «عەرەبستانی سعودیە» «محمد بن صالح عثيمن» پێ راسترو شەرعی ترە چونکە:
١- لەرووی زەمەن و سەردەمەوە فەتوای زانای مردوو فەزڵ ناکەم بەسەر فەتوای زانای زیندوو ـ ئەی ئەگەر جیاوازی نێوانیان شەش سەدەو حەوت سەدە بێت و لەژینگەی وڵاتی من نەژیابێت ـ
!!!
٢- فەتوای زانای ژینگەو وڵات و نەتەوەو میللەتێکی تر فەزڵ ناکەم بەسەر فەتوای زانایەکی خۆماڵی ئاگادارتر بە نیەت و مەبەست و وردەکاری مەسەلەیەک کە لەوڵاتی من ھەیەو لە عەرەبستانی سعودیە نیە ـ بەشێک نیە لەکەلتووری ئەوان ـ
٣- کەدەڵێم ئیبن تەیمیە مەبەستم ھەموو زانایانی سەردەمی ئەوە، کە قسەیان دەربارەی نەورۆز کردووە ـ کە دەڵێم محمد بن صالح عوثيمين واتە ھەموو زانایانی ئەو وڵاتەو وڵاتانی ھاوشێوە ـ
٤- الحكم يدور مع العلة. ئەمە ئەسڵێکی فقھی روونە بەداخەوە ئەوانەی توندڕەوانە قسە لەو بابەتە دەکەن لە مەبەست و دیدی ھاوڵاتی کوردو رەھەندی مێژوویی تێنەگەیشتوون ـ ئێرە شوێنی درێژەدان نیە تەنیا لەسەر رەھەندی مێژووی ئەوەندە دەنووسم «پەرۆشی ئاستی مەعریفی ئەوانەم قسە لە کورد بوون و کورد نەبوونی کاوەی ئاسنگەر دەکەنەوە یان نەورۆز دەبەستنەوە بە کاوەی ئاسنگەر !!!
٥- کە دەڵێم تێگەیشتنی مامۆستا عەلی باپیر بەدروستر دەزانم مەبەستم دیدی زانایەکی خۆمالی و ئەوەی وەکو لەکوردستان شارەزایانەو خۆماڵیانە لەسەری بدوێ، ئێستا یان ئایندەـ بەوردی کتێبەکەی مامۆستاو نوسینەکانی دیکەی لەسەر ئەو بابەتە خوێندوتەوەـ بە ئاشکرا لەتەلەفزیون باسم کردوەو راشکاوانە پشتگیریم کردوەـ ئەو قەناعەتەشم پەیوەندی بە ئینتیمای سیاسیمەوە نیەو قەناعەتی مەعریفی و تێگەیشنمە ـ
٦- ئەم قەناعەتە بۆ مەسەلەی نەورۆزو بۆنەکانەوە ھەیە نەک گشتاندن ھەر بابەتەو لە شوێنی خۆیی و بەپێی پێویست قسەی لێ دەکەم ـ
بۆ پوختەی تێگەیشتنی مامۆستا عەلی باپیر کتێبەکەی «جەژن و یادو بۆنەکان» و نوسینی دیکەی لەو بارەیەوە ھەیەو ئەوانەی ئاگادار نین دەتوانن بیخوێنەوەـ لێرەدا دەرفەت نیە بینوسمەوە ـ

نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌