دواجار «بزوتنەوەی گۆڕان» وەکو قوربانی!!

وتار/ 31/03/2019 947 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

دواجار «بزوتنەوەی گۆڕان» وەکو قوربانی!!
کامەران بابان زادە


رۆژگارێک ھەموومان داوای گۆڕانکاری بنەڕەتیمان دەکرد بۆ سیستمی حوکمڕانی لەھەرێمی کوردستان لەو مەیدانەشدا بزوتنەوەی گۆڕان رێبەر بوو ، راستە لەریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کاردەکەین، بەڵام سەربەرزبووین بەھاوپەیمانیەتی بزوتنەوەی گۆڕان ، پاکێچە ھاوبەشەکان بۆ چاکسازی و رەشنووسی پرۆژەی ھەمورکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم لە ٢٠١٥ و خەبات و کێبەرکێ لەبەرانبەر قۆرغکاری دەسەڵات وەکو توحفەیەکی بەھادار سەیرمان دەکرد ـ پرسیار لێرەدا ئەوەیە؛ چ سیحرێک بوو کاری لە بزوتنەوەی گۆڕان کرد ؟ بۆ گەیشتە ئەم چارەنووسە؟
وەکو رۆژی روناک دەزانم مانگی ھەنگوینی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی و مەست بوون بەئومێدەکانی رێکەوتن، لەگەڵ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بەو شێوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی بۆ کرا ـ کۆتایی دێت ـ دوایی ئەوە پارتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتی دەباتە پێش بێ حیساب کردن بۆ گۆڕان ـ من وەکو چاودێرێکی رووداوەکان و ئەزموونم لەگەڵ ئەو دوو ھێزە وای دەبینم ـ گۆڕان دوا جار دەبێتە قوربانی ـ باوەڕتان بێت وەکو ئەندامێکی بزوتنەوەی گوڕان بۆی بەپەرۆشم ـدەڵێی خەون دەبینم بڕوا ناکەم ئەمە دیدی بزوتنەوەی گۆڕان بێت! بڕوا ناکەم ئەو ھەموو ھەڵسوڕاوە خاوەن ھەڵوستانە بێ دەنگ بن!



نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌