نهێنیه‌كانی ئاسایی بوونی رۆژوو و دڵخۆشبوون دوای تێپه‌ڕبوونی 3 تا 7 رۆژ له رۆژووگرتن
وتار/
02/06/2017
1489 جار بینراوە
د.شوان حوسێن صۆفی
نهێنیه‌كانی
ئاسایی بوونی رۆژوو و دڵخۆشبوون دوای تێپه‌ڕبوونی 3 تا 7 رۆژ له رۆژووگرتن
د.شوان
حوسێن
Normalization
and Happiness of Fasting after some days
خوای
په‌روه‌ردگار مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنی و راستكردنه‌وه‌ى بار‌و
گۆڕانكاری ناوه‌كی Internally و ده‌ركی Externally و توانای ڕاهاتن Adaptation و خۆگونجاندن له‌گه‌ل زۆرێك له
كارتێكه‌ر Effectors و سترێس Stress و فشاره Stressors ده‌ره‌كی وناوه‌كیان سروشتاندوه,
دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌كی كورت گۆڕان و فشار وسترێسه تازه و كاریگه‌ره‌كان ده‌بێته
به‌شێك ئاسایی له ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كه. رۆژووگرتن Fasting له رۆژانی یه‌كه‌م (2 تا3) یه‌كێكه له كارتێكه‌ر و سترێسه ناوه‌كیه‌كان,
هه‌ندێك له رۆژووانان هه‌ندێك جار تووشی
جۆرێك له تێكچوونی میزاج و گرژی ده‌ماریی و داهێزران و بێ هێزی و سترێسی ده‌روونی
ده‌بن, به‌ڵام له دوای به‌رۆژووبوونی سێ چوار رۆژ وورده وورده له هیچێك له‌م بارانه نامێنێ و كه‌سی رۆژووان ده‌چێته بارێكی
ته‌واو سروشتی و نۆرماڵی زینده‌گی و ده‌روونی و كارایی و چاڵاكی وهه‌ستكردن به دڵخۆشی
و به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی Wellbeingو سینه‌فراوانی و كراوه‌یی و میزاجی باش,
به پێ ده‌یان توێژینه‌وه‌ى زینده‌فرمانزانی تاقیكاری Experimental
research ده‌ركه‌وتووه
كه‌وا له دوای تێپه‌ڕبوونی سێیه‌م رۆژی له به‌رۆژووبوون تا هه‌فته‌م رۆژ چه‌ندین هۆرمۆن و زینده‌گه‌ردی كارایی
راهاتن و هاوسه‌نگی ناوه‌كی Homeostasis و ۆرێكخستنی Auto-regulatory ده‌ردان و كاریگه‌ریان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و توانای به‌رگه‌گرتنی
كه‌سی رۆژووان بۆ كارتێكه‌ر و سترێسی رۆژوو و برسیه‌تی و خۆگرتنه‌وه له‌خواردن
وخواردنه‌وه‌كان زۆر زیاد ده‌بێت و ده‌بێته
هۆی به‌رنامه‌رێژی تازه و خۆرێكخستنه‌وه‌ى نوێ و زینده‌رێچكه‌یPathway تازه و
ئاماده‌گی و سازبوونی بۆ تێكڕای زینده‌چاڵاكی و زینده‌كراداره‌كان ی خانه وشانه‌و
ئه‌ندامه‌كان و زۆر به ئاسایی و سروشتی كار وزینده‌فرمانه‌كان یان رایده‌كه‌ن و
ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له توێژیژنه‌وه‌كان
ده‌ركه‌وتووه له‌دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند رۆژێك له رۆژووگرتن وورده وورده ده‌ردانی
هۆرمۆنی ئیندرۆفینه‌كان Endorphins زیادده‌كات تا رۆژی هه‌قته‌م ده‌گاته ئه‌وپه‌ری و
دووقاتی رۆژانی پێش رۆژووگرتن, وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی وه‌رگره‌كانی هۆرمۆنی دۆپامینDopamine receptors له مێشك كه هۆرمۆنی دڵخۆشی وبه‌خته‌وه‌ریه, هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه
رۆژووگرتن ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنه‌كان سترێس و فشاری ده‌روونی و فیسۆلۆژی
وه‌ك هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol و نۆرئیپینیفیرین Epinephrine بۆیه له‌دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند رۆژێك له رۆژوو كه‌سی
رۆژووان ته‌واو هه‌ست به ئاسایی بوونی باری زینده‌گی و چاڵاكی له‌شی و هه‌ستكردنێكی
زۆر به دڵخۆشی و شادی و دوور له هه‌موو سترێسكی ده‌رووینی و فیسۆلۆژی له‌ش.
ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه هه‌ندێكن له باره ده‌روونی و زینده‌گی و زینده‌فرمانیه‌كانی له‌ش دوای
چه‌ند رۆژێك (3تا7) له رۆژوو:ـ
ـ
راهاتن Adaptation و ئاسایی
بوون Normalization باری زینده‌گی
له‌ش و سازبوونی تێكڕای زینده‌كرادار Metabolism و زینده فرمانه‌كانPhysiology له‌ش و نه‌مانی كارتێكه‌ری سترێسی رۆژووگرتن.
ـ
پاراستنی هاوسه‌نگی له‌ش له وزه Body's balance of energy و سووكبوونی بێتاقه‌تی و داهێزرانی
له‌ش.
ـ زیادبوونی
به‌رگه‌گرتنی Tolerance سترێسی رۆژووگرتن وكه‌مكردنه‌وه‌ی
هه‌ستی تینویه‌تی و برسیه‌تی thirsty and hungry له لای كه‌سی رۆژووان.
ـ
باشبوونی میزاجی كه‌سی Mood و باری ده‌روونی و هه‌ستكردن به دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری
و خۆشی و خرۆشان و سۆزی ده‌روونی.
ـ
كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قیAnxiety و گرژی ده‌ماریی Nervous tension و ورژانی ده‌ماریی Nervous irritation وكۆنترۆڵكردنی ده‌روونی self-restraint .
ـ
باشكردن و رێكخستنه‌وه‌ى نووستنSleeping لای رۆژووان و نه‌مانی خه‌وزڕان Insomnia و كه‌مخه‌وی.
پاك وپێگه‌ردی بۆخود, ئه‌و ده‌ركه‌وته زانستیانه هه‌موو به‌ڵگه‌ی سه‌ڵمێنه‌ری
ئه‌وه‌ن كه فه‌رمان و راسپارده و ئه‌ركه‌كان
له به‌رنامه وشه‌ریعه‌تی خودا هه‌مووی له مه‌ودا و سنووری توانا و به‌رگه‌گرتنی
مرۆڤدایه‌و هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگار شتێكی پێویست و فه‌رزنه‌كردووه به‌ده‌ر له
توانا و وزه و به‌رگه‌گرتنی مرۆڤدابێت, وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانی خودای په‌روه‌ردگار هێنه‌ری ژیانی راسته‌قینه
و دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری وخێر وخۆشییه بۆ به‌نده‌كان وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:( يـأَيُّهَا الَّذينَ ءامَنُوا استَجيبوا لِلَّـهِ وَلِلرَّسولِ إِذا دَعاكُم لِما يُحييكُم ۖ وَاعلَموا أَنَّ اللَّـهَ يَحولُ بَينَ المَرءِ وَقَلبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيهِ تُحشَرونَ) واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان
هێناوه وه‌ڵامی بانگ و فه‌رمانه‌كانی خودا و پێغه‌مبه‌ری خودا بدنه‌وه كه مایه‌ی ژیانه‌وه‌ى و بواژنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روون و دڵخۆشی
و به‌خته‌وه‌ری خێر وخۆشیتانه, ئه‌مه جگه دڵخۆشبوون و ئاسووده‌یی بوون به ئومێدی
پاداشت وڕه‌زامه‌ندی خودا له ئه‌نجامدانی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی كردنه‌كان له
دوارۆژدا.
د.شوان
حسین صۆفی ـ دكتۆراه له زینده‌فرمانزانی گه‌ردی Molecular
Physiology
سه‌رچاوه‌كان References
Komaki,
G,. Tamai, H., Sumioki, H., Mori, T., Kobayashi, N., Mori, K., Mori S., &
Nakagawa T. (1990). Plasma BetaEndorphin during
Fasting in Man, Horm Res;33:239-243.
-Gustav Schelling, (2012). Endocannabinoids in stressed humans. European
Journal of Psychotraumatology ISSN 2000-8066; Volume: 3;
Start page: 1.
-Carrasco L, Villaverde C,
Oltras CM. (2007). Endorphin responses to stress
induced by competitive swimming event.J Sports Med Phys Fitness.;47(2):239-45.
- Ardik Lahdimawan, Kusworini
Handon, M. Rasj
Type
a message...
نوێترین نوسینەکانی د.شوان حوسێن صۆفی
-
د.شوان حوسێن صۆفی
02/06/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
29/05/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
20/04/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
17/03/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
08/09/2016
-
د.شوان حوسێن صۆفی
23/08/2016