به‌ڵگه‌ی زانستی له‌سه‌ر ژیانی دوای مردن
وتار/
17/03/2017
6531 جار بینراوە
د.شوان حوسێن صۆفی
به‌ڵگه‌ی زانستی له‌سه‌ر ژیانی دوای مردن
Scientific evidence of life after death
د.شوان حوسێن صۆفی
تا ئێستا زانسته‌كانی زینده‌گی
وپزیشكی به هه‌موو داهێنان و زینده‌ته‌كنییه‌كان و توێژینه‌وه تاقیكارییه‌كانی
زانایان نه‌یتوانیه و ده‌سته‌وسانه له تێگه‌یشتن وناسین و زانین و راڤه‌كردنی
ئه‌و شته‌ی (گیان و رووح) له له‌شى مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران ده‌گوزه‌رێت له ژیاندا ده‌ه‌یان هێلێته‌وه و به زیندووی
ده‌مێننه‌وه,پاك وبێگه‌ردی بۆ خودای به‌دیهێنه‌ر و گیانبه‌خش وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:(
وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا ـ الاسرا‌ء 85) واته: پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی رووح وگیان, بڵێ رووح
وگیان له فه‌رمان و كاروباره تایبه‌تیه‌كانی په‌روه‌ردگاره, زانست و زانیاری زۆر كه‌متان پێدراوه ده‌رباره‌ی رووح.
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستی تاقیكاری Experimental Search له‌سه‌ر دوا كات وساته‌كانی ژیان و سه‌ره‌تایی مردنی مرۆڤ ئه‌نجامداوره بۆ ناسین وزانینی شتێك ده‌رباره‌ی
باری مرۆڤ دوای مردنی, له تازه‌ترین توێژینه‌وه له زانكۆی وێسترین ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دی University of Western Ontario توێژه‌ران
شه‌پۆڵه كاره‌باییه‌كانی چاڵاكی مێشكیان Electrocerebral
waves بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 خوڵه‌ك دوای مردنی
نه‌خۆشه‌كان به ئامێری وێنه‌گرافیكی شه‌پۆڵه‌كانی مێشك Electroencephalographic تۆماركردوه له مێشكی نه‌خۆشه‌كان له دوای وه‌ستانی دڵ و بڕیاردانی
باری مردنی ته‌واوی نه‌خۆشه‌كان, كه هه‌مان شه‌بۆڵه‌كاره‌باییه‌كانی چاڵاكی مێشكی
مرۆڤه له كاتی خه‌وی قووڵدا كه به شه‌پۆڵه‌كانی دڵتا Delta
wave ناسراوه, شه‌پۆڵه‌كاره‌بایه‌كانی چاڵاكی مێشك
دوای مردن زۆر جیاوازبووه له شه‌پۆڵه‌كاره‌باییه‌كانی
30 خوڵه‌كی پێش مردن (وه‌ستانی دڵ و په‌ستانی خوێن و هه‌سته‌كارلێكی گلینه‌ی چاو)
وه‌ك شه‌پۆڵه‌كانی چاڵاكی مێشكی مرۆڤه له ناو ساته‌كانی خه‌وێكی قوڵدا ,توێژه‌ران
و پزیشكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م باره‌یان به شتێكی ئاڵۆز و ناراڤه‌كراوی زینده‌گی Biological Explanation وه‌ێفكردووه,ئه‌م ده‌ره‌نجامه به به‌ڵگه‌ێكی زانستی Scientific evidence و ئاماژه‌یه‌كی واته‌داره بۆ چوونه بار و ژیانێكی دیكه‌ی جیاواز له ژیانی دونیا و سه‌ڵماندنی بوونی
ژیانی رووحی دوایی مردن داده‌نرێت. زۆر نزیك له هه‌مان ئه‌م دره‌نجامانه‌ی مرۆڤ,له
چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تر له سه‌ر گیانه‌وه‌رانی تاقیگا شه‌پۆڵه‌كاره‌باییه‌كانی
چاڵاكی مێشكیان له مشك وجرجی سه‌ربڕاوی تاقیگا دوای مردنیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له
60 تا 90 خوڵه‌ك تۆماركراوه.
ئه‌مه‌و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تر له‌م سێ ساڵه‌ی رابردوو توێژه‌رانی
ده‌مارزانی و سایكۆلۆجی ده‌ماری تایبه‌ت به شارازییه‌كان نزیكبونه‌وه له مردن Near-death experiences له‌سه‌ر نه‌خۆشانی مردنی كلینیكی
وبێئاگایی ته‌واو (دوای وه‌ستانی دڵ وبه‌ستانی خوێن بۆ ماوه‌ێكی كاتی كه‌مدا) دوای بوژانه‌وه و به‌ئاگاهاتنه‌وه,وه‌ك
له زانكۆی Southampton ی به‌ریتانیا و زانكۆی ته‌كنینكی
له به‌رلین و زانكۆی ڤیرجینای ئه‌مریكی جه‌خت له بوونی چه‌ندین ئاماژه و به‌ڵگه‌ی
زانستی بوونی ژیانی دیكه‌ی مرۆڤ له دوای مردن ده‌كه‌ن, له‌رێگه‌ی ئامێری وێنه‌گرافیكی
زینده‌فرمانی شه‌پۆڵه‌كانی مێشك Functional
Electroencephalographic وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌ست ونه‌سته‌كانی نه‌خۆشه‌كان دوای بوژانه‌وه له مردنی كلینكی
وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی رۆحی و بوونی جۆرێك له ئاگایی و هه‌ستكردنێكی زۆر جیاواز
ونامۆ وتازه له‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ردا هه‌بووه .
ژیانی دوای مردن و زیندووبونه‌وه لای ئیمانداران ڕاستێكی بڕاوه وبیروباوه‌ڕێكی دامه‌زراوه و هیچ گومان تێدانیه,
دڵنیاین مردن كۆتا قۆناغی ژیانی مرۆڤ نیه و له‌دوای مردن قۆناغی ژیانی رۆح و گیان
و ژیانی به‌رزه‌خ وناوگۆڕ هه‌یه و له قیامه‌تیشدا زیندووده‌كرێنه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه
و لێپرسینه‌وه و سزا وپاداشتدانه‌وه‌ی كاروكرده‌وه‌كان,خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(
ثم إنكم يوم القيامة تبعثون ـ المؤمنون: 16) واته: بێگومان و به‌دڵنیایه‌وه له
رۆژی قیامه‌تدا زیندووده‌كرێنه‌وه, وه ده‌فه‌رمووێت: (حتى إذا جا‌ء أحدهم الموت
قال رب ارجعون * لعلي أعمل صالحا فيما تركت كلا إنها كلمة هو قائلها ومن ورائهم
برزخ إلى يوم يبعثون ـ المؤمنون: 99- 100) واته: هه‌ركاتێك یه‌كێك له‌وان ده‌گاته
سه‌ره‌مه‌رگ ده‌لێت ئه‌ی خودایه بمگێڕه‌وه دوینا,چاك ده‌بم و كاروكرده‌ی چاك ده‌كه‌م,
نه‌خێر ئه‌وه ته‌نها خوزگه و ئاوه‌تێكی هه‌رگیز نه‌هاته‌دی ئه‌وه وله دوایدا ژیانی
به‌رزه‌خ وناو گۆڕه تا رۆژی زیندبووه‌نه‌وه, وه ده‌فه‌رمووێت: (وأقسموا بالله
جهد أيمانهم لا يبعث الله من يموت بلى وعدا عليه حقا ولكن أكثر الناس لا يعلمون ـ
النحل: 38) واته: زۆر به سووربوون و مكوڕبوونه‌وه سوێند ده‌خۆن به خودا كه
خودا ئه‌وه‌ى ده‌مرێت زیندووی ناكاته‌وه, به‌ڵێ به دڵنیایه‌وه زیندووده‌كرێنه‌وه واده و به‌ڵینه له‌سه‌ر خودا, به‌لام زۆربه‌ی
خه‌لكی نه‌زان و نه‌فام به توانا و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خودا و به‌ڵێن و واده‌كانی
خودا.
د.شوان حسین صۆفی ـ دكتۆراه له زینده‌فرمانزانی گه‌ردی Molecular Physiology
-Norton L, Gibson RM,
Gofton T, Benson C, Dhanani S, Shemie SD, Hornby L, Ward R and Young GB.(2017). Electroencephalographic
Recordings During Withdrawal of Life-Sustaining Therapy Until 30 Minutes After Declaration of Death. Can
J Neurol Sci. 2017 Mar;44(2):139-145.
-Rijn CMv, Krijnen H,
Menting-Hermeling S, Coenen AML (2011)
Decapitation in Rats: Latency to Unconsciousness and the ‘Wave of Death. PLoS
ONE 6(1): e16514.
-Jimo Borjigina,
UnCheol Leed, Tiecheng Liua,.et al. (2013). Surge of
neurophysiological coherence and connectivity in the dying brain. PNAS J. vol. 110 no. 35 . 14432–14437.
نوێترین نوسینەکانی د.شوان حوسێن صۆفی
-
د.شوان حوسێن صۆفی
02/06/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
29/05/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
20/04/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
17/03/2017
-
د.شوان حوسێن صۆفی
08/09/2016
-
د.شوان حوسێن صۆفی
23/08/2016