زینده‌فرمانه‌كانی ریخۆڵه كوێره
وتار/
20/04/2017
1201 جار بینراوە
د.شوان حوسێن صۆفی
زینده‌فرمانه‌كانی
ریخۆڵه كوێره
Functions of Vermiform appendix
د.شوان
حوسێن
خوای په‌روه‌ردگار
مرۆڤ و دروستكراوه‌كانی تری به باشترین و رێك وپێكترین و جوانترین و باڵاترین
وناوازترین شێوه و پێكهاتن خه‌ڵقكردووه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ((صُنْعَ الڵّهِ اڵّژِی أَتْقَنَ كُڵّ شَیْ‌وٍ), بۆیه هه‌رگیز كه‌م وكورتی
و زیاده و بێ فرمانی و بێ حیكمه‌تی له خه‌ڵق و دروستكراوه‌كانی خودا نیه وهه‌مووی
شتێكی به‌وپه‌ڕی ووردكاری و تۆكمه‌یی و سیسته‌م وبه‌رنامه رێژی خه‌لقكردووه وه‌ك
ده‌فه‌رمووێت:( إِنَّا كُلَّ شَیْ‌وٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ). خه‌ڵكانێكی زۆر به نه‌زانی
و به بێ به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌لێن بوونی ریخۆڵه كوێره Vermiform appendix زیاده و
هیچ زینده‌فرمان و سوودی نینه بۆ ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ! بێ ئاگای له‌وه‌ی به دڵنیاوه‌یه خودای به‌دیهێنه‌ری
زانا و دانا و كاربه‌جێ هیچ شتێكی گه‌وره و بچووك به بێ حیكمه‌ت و مه‌به‌ست و
فرمان و كارێكه‌وه خه‌ڵقنه‌كردووه. ریخۆڵه‌كوێره Vermiform appendix بریتیه
له بۆریه‌كی كۆتایی داخراو یان توره‌كه‌یه‌كی
بچووك (به تێكڕایی درێژی 9 سم و پانی 7 سم له مرۆڤدا) ده‌كه‌وێته كۆتایی ریخۆڵه
باریكه وسه‌رتای ریخۆڵه ئه‌ستووره خواره‌وه‌ی لای راستی سكی مرۆڤ, ده‌ره‌نجامه‌كانی
ده‌یان توێژینه‌وه‌ی تاقیكاری ده‌رخستووه كه‌وا ریخۆڵه‌كوێره چه‌ندین زینده‌فرمانی
زۆر گرینگ و زینده‌گی و كارای هه‌یه له ژیان وته‌ندروستی مرۆڤ و شیرده‌ره‌كان.
1ـ ریخۆڵه كوێره په‌یوه‌ندی توندی هه‌یه به بوونی زۆری لیمفه
شانه‌كانی به‌رگری له ریخۆڵه‌كوێره و جۆگه‌ی هه‌رسدا Gut كه
رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و كارایان هه‌یه له سیسته‌می به‌رگری له‌شImmune system و تووش
نه‌بوون به ده‌رد ونه‌خۆشیه‌كان, هه‌روه‌ها چه‌ندین زینده‌فرمانی زۆر گرینگی هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندن و چاڵاككردنی به‌رگری له‌ش و
پێگه‌یشتنی لیمفه‌خانه‌ی B و لیمفه خانه‌ی سروشتی Innate lymphoid cells و
به‌رهه‌مهێنانی دژه‌ته‌نه‌كان و زینده‌گه‌رده‌كانی رێكخه‌ری جووله‌ی لیمفه‌خانه‌كانی به‌رگری بۆ
شوێنه جیاوازه‌كانی له‌ش. ریخۆڵه كوێره و هانی گه‌شه‌ی چه‌ندین جۆری به‌كتریای
سوودبه‌خش ده‌دات وه‌ك كۆگایه‌كی پارێزه‌ری Safe House به‌كتریا
سوودبه‌خشه‌كان كارده‌كات و رۆڵی هه‌یه
له هێشتنه‌وه‌ی ریخۆله‌كان به ته‌ندروستی و ساغی و زوو چاكبوونه‌وه له هه‌وكردنه‌كان
. له توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و
كه‌سانه‌ی رێخۆڵه كوێره‌یان به هۆی هه‌وكردنی تونده‌وه ده‌رهێنراوهappendectomy رێژه‌ی تووشبوون به میكرۆبه‌كان زیاتره و دره‌نگتر
له چاكده‌بنه‌وه له هه‌وكردنه‌كان وكێشه‌كانی كۆلۆن و ورژانی كۆلۆیان چوار جار
زیاتره به‌راورد به‌وانه‌ی ریخۆڵه كوێریان ماوه و كارده‌كات.
2ـ رێخۆڵه كوێره رۆڵ و زینده‌فرمانی
زۆر باش و پێویستی هه‌یه له جۆگه‌ی هه‌رسی مرۆڤ و شیرده‌ره‌كان به هۆی بوونی سه‌دان
مۆڵگه‌ی به‌كتریای سوودبه‌خش Beneficial and normal flora bacteria هه‌ر له كرداری هه‌رس و مژینی خۆراكه ماده‌كان
وئاو و توخمه‌كانزاكان و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ندێك جۆری ڤیتامینه‌كان و هۆرمۆنه‌كان
وچاڵاككردنی به‌رگری له‌ش و راگرتنی هاوسه‌نگی
نێوان جۆره‌كانی به‌كتریاكان و نه‌هێشتنی گه‌شه‌كردنی به‌كتریا و میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كان
و نه‌خۆشی كه‌ره‌كان and Microbes Pathogenic
bacteria. هه‌ركاتێك به‌هۆی سكچوون و خواردنی خۆراكه‌جیاوازه‌كان به‌كتریا
سوودبه‌خشه‌كان له‌ناوچوون ونه‌مان له ریخۆڵه ئه‌ستووره, ریخۆڵه كوێره وه‌ك كۆگایه‌كی
پارێزه‌ری سه‌دان جۆر و ده‌یان تڕلیۆن به‌كتریای سوودبه‌خش كارده‌كات و بڕی پێویست
له‌م به‌كتریانه دابین داكاته‌وه بۆ جۆگه‌ی هه‌رس. به‌هۆی بوونی ئه‌م به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان له
رێخۆڵه كوێره یارمه‌تی هه‌رسكردنی خۆراكیه ئالۆزه ڕوه‌كیه‌كان ده‌دات وه‌ك سلیلوز
وفایبره‌كان ده‌دات.
د.شوان
حسین صۆفی ـ دكتۆراه له زینده‌فرمانزانی گه‌ردی Molecular Physiology
References:
Heather
F. Smith, William Parker, Sanet H. Kotzé, Michel Laurin. Morphological evolution of the
mammalian cecum and cecal appendix. Comptes Rendus Palevol, 2017; 16 (1): 39 .
Lucille
C Rankin, Mathilde J H Girard-Madoux, Cyril Seillet, Lisa A Mielke, Yann
Kerdiles, Aurore Fenis, Elisabeth Wieduwild, Tracy Putoczki, Stanislas Mondot,
Olivier Lantz, Dieter Demon, Anthony T Papenfuss, Gordon K Smyth, Mohamed
Lamkanfi, Sebastian Carotta, Jean-Christophe Renauld, Wei Shi, Sabrina
Carpentier, Tim Soos, Christopher Arendt, Sophie Ugolini, Nicholas D
Huntington, Gabrielle T Belz, Eric Vivier. Complementarity and redundancy of
IL-22-producing innate lymphoid cells. Nature Immunology, 2015; DOI: 10.1038/ni.3332.
Duke
Medicine News and Communications. Appendix Isnt Useless at All: Its a Safe
House for Bacteria. Duke Medicine.
Aniruddha
Sarkar, Anubha Saha, Sanchita Roy, Santanu Pathak, and Shyamash Mandal. A
Glimpse Towards the Vestigiality and Fate of Human Vermiform Appendix-A
Histomorphometric Study. J Clin Diagn Res. 2015 Feb; 9(2): AC11-AC15.
Scientific
American. What is the function of the human appendix? Did it once have a
purpose that has since been lost? Scientific American.
R. Randal Bollinger, Andrew S. Barbas, Errol L.
Bush, Shu S. Lin, William Parker. Biofilms in the large bowel suggest an
apparent function of the human vermiform appendix. Journal of Theoretical
Biology. Volume 249, Issue 4, 21 December 2007, Pages 826-831.
نوێترین نوسینەکانی د.شوان حوسێن صۆفی