ئاینده‌ی كوردستان و مه‌ترسیه‌كانی ده‌وروبه‌ری...
وتار/
20/05/2017
707 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
ئاینده‌ی كوردستان و مه‌ترسیه‌كانی ده‌وروبه‌ری...
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• كوردستان به پێی هه‌ڵكه‌وته جیۆسیاسیه‌كه‌ی له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناویندا،هه‌میشه كوانووی خه‌بات و شۆڕش و به‌رخۆدان بوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی و پاراستنی بوون و مانی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی و خاكی باوباپیرانیدا. كورد و كوردستان به‌هۆی داگیر و دابه‌شكردنیه‌وه به‌سه‌ر چوار ولاَتی سه‌رده‌ستی ناوچه‌كه له توركیا و ئێران و عێراق و سوریادا هه‌میشه له‌به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندا بوه، بۆیه هه‌میشه كورد له سه‌نگه‌ری به‌رگریكاری و مقاوه‌مه‌تی ڕه‌وادا بوه بۆ پاراستنی خۆی و چه‌سپاندنی جوگرافیا و مێژوه‌كه‌ی.
كورد هیچ كات به‌هێنده‌ی ئێستا له‌به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونی زیاتردا نه‌بوه ،چونكه ته‌واوی ناوچه‌كه بۆخۆی له‌به‌رده‌م لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه و ڕیزبه‌ندیه‌كی نوێدایه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌مووان به تورك و فارس و عه‌ره‌بیشه‌وه و كوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه.
دۆخی كورد له هه‌موان خراپتره چونكه خاوه‌نی ولاَتی سه‌ربه‌خۆ و سیاده و سه‌روه‌ری نیه و سنوری جوگرافیایه‌كی دانپیادانراویی نێوده‌وڵه‌تیشی نیه هه‌ربۆیه خاكی كوردان وه‌ك ماڵێكی بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره وایه و هه‌موان به ئاسانی و بێ پرسی خاوه‌ن ماڵ خۆی پیاده ده‌كه‌ن و ته‌راتێنی سیاسی و ململانێكانیانی تیادا تاوده‌ده‌ن له‌سه‌ر حسابی كورد و خاكه‌كه‌ی و بۆیه هه‌میشه كورد سووتماك و سووته‌مه‌نی به‌رده‌وامی بێ ئه‌رزشی ئه‌و ململانێ ناڕه‌واییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیانه بوه و هه‌میشه بۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ململانێیانه.
• دۆخی كورد هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هیوا و ئومێد سه‌وزبوون و چه‌كه‌ره‌یان كردوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ده‌سكه‌وت له‌پای ئه‌و قوربانی و مقاوه‌مه‌ت و گیانفیداییه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی كه پێشكه‌شی كردوه نه‌ك به‌خۆی به‌ڵكو به‌ته‌واوی ناوچه‌كه و دونیاش له دژایه‌تیكردنی هێزه تیرۆر و تیرۆریسته‌كان و كورد و شه‌ڕڤانان و هێزی پێشمه‌رگه‌كه‌ی بونه‌ته سیمبولی ئازادی و مقاوه‌مه‌ت له ڕۆژئاوا و باشوور و خه‌باتگێرێكی سه‌رسه‌ختی ئازادی و دیموكراسیش له باكور و له ڕۆژهه‌لاَتیش خه‌باتیان به‌رده‌وامه هه‌رچه‌نده وه‌ك به‌شه‌كانی تری كوردستان گه‌رم و گوڕ و چالاك نین، به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت كورد له دۆخه ئاڵۆز و تێكچڕژاوه‌كه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناویندا و له‌م ڕێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی سنوره‌كاندا ده‌سكه‌وتێكی بۆ وه‌ستبهێنرێت، به‌لاَم ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ش نا ،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تاكێكی كورد خه‌ونی پێوه ده‌بینێت له پێكه‌وه‌نان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ناو جه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوینداكه پانتاییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نه‌وت و غازی سروشتی. بۆیه دروستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌م شێوه گه‌وره و پانوپۆڕ و به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌وه بۆخۆی ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ولاَتانی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانیش له ئاینده‌دا، هه‌ربۆیه به‌نده هیچ كات له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌له‌سایه‌ی سیسته‌می ئێستای جیهان و به جیهانبوونی دونیادا كه بۆخۆی له بنه‌مادا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ولاَته گه‌وره‌كانن بۆ ولاَتانی بچوكی بێهێز له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و دانیشتوانیشه‌وه، بۆیه ده‌كرێت لانی كه‌م كوردستانی گه‌وره ته‌نها 4 ولاَتی بچوكی لێدروستبكرێت وه‌ك ئه‌م به‌شانه‌ی ئێستای و له داهاتووشدا له پلاتفۆڕمێكی فیدڕاڵی یان كۆنفیدڕاڵیدا پێكه‌وه كاربكه‌ن وه‌ك نمونه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئێستا.چونكه زلهێزه‌كان ئه‌زمونی تاڵیان له‌گه‌ڵ ولاَتانی به‌هێزی ناوچه‌كه هه‌بوه كه‌چۆن هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ئێرانی سه‌رده‌می شا و ئێستای ئیسلامیه‌كان و توركیای ئه‌ردۆگان و ...هتد. بۆیه ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌م فۆڕمه‌ی كه كورد ده‌یه‌وێت ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ولاَتانی ناوچه‌كه و هه‌ریه‌كه له توركیا و ئێران و عێراق و سوریا زۆر بچوك ده‌بنه‌وه و ولاَتانی زلهێزیش بۆ ئاینده له‌م هێزه گه‌وره‌یه ترسیان لێده‌نیشێت.بۆیه هه‌ق وایه كوردیش بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه خه‌بات له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م پارچانه‌ی ئیًستا بكات و بتوانێت جۆره ده‌سه‌لاَت و حوكمڕانیه‌ك پێكبهێنێت و ببێته دیفاكتۆ و جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان و په‌سه‌ندكردنی نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك هه‌نگاوێكی تاكتیكی و قۆناغه‌كه‌ی پێتێبپه‌ڕێندرێت.
• بۆچی ئه‌م هه‌موو مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد هه‌یه؟
كورد بۆخۆی تائێستا ماڵێكی توندتۆڵ و پته وی دانه‌مه‌زراندوه و تائێستا ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه له‌م به‌شه‌ی باشووردا ته‌نها هه‌رێمێكی بچوكه له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا، ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌داخه‌وه له‌به‌ر ململانێ سیاسی و حیزبیه‌كانی نێوان پارت و سه‌ركرده‌كان بۆته قوربانی و هێز و پێزی له‌به‌ر بڕاوه، تازه به‌تازه‌ی و دوای 26 ساڵ له ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كان له په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری و ئه‌وانی تر. له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ته‌سك و قۆرخكاری و پاوانخوازی حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و ده‌زگا شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوانه له‌كارده‌خرێن و په‌ك ده‌خرێن و په‌راوێزده‌خرێن، له‌ولاشه‌وه دروشمی ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه دووفاقیه زۆر پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن،له‌وه‌دا كه ده‌ویسترێت مافێكی ڕه‌واو یاسایی میله‌تێك به‌ده‌ستبهێنرێت به‌لاَم به‌بێ ڕه‌زامه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌ر كه په‌ڕله‌مانه‌و به‌بێ یاسایه‌كی دیاریكراو. یان ده‌ویسترێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نرێت به‌لاَم ئه‌وه‌ی هه‌ته له داموده‌زگا شه‌رعیه‌كان و ژێرخانی حوكمڕانی له‌كاری بخه‌یت.ئه‌مه چ جۆره دروشم و نیشتیمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی خوازیه‌كه،یان ته‌نها وه‌ك دروشم و كارتی فشار به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی ناوخۆیی و حیزبی و هه‌ڵبژاردن.
هه‌ق وایه كورد و سه‌ركرده‌كانی زۆر به‌باشی له مه‌ترسیه‌كانی ناوچه‌كه و دونیاش بۆ سه‌ر كورد و كوردستان تێبگه‌ن و خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌هه‌ندێك كیشه و ململانێی ناڕه‌وای ناوخۆییه‌وه،هه‌ق وایه چیتر واز له خۆخۆری بێنن و ڕووبكه‌نه یه‌كڕیزی و به‌یه‌ك و یه‌كگرتووی خیتاب و كرداره‌وه كاربكه‌ن بۆ مقاوه‌ت و پلاندانان بۆ خۆپارێز و ڕزگاركردن له‌م دۆخه قه‌تیس و پڕ له مه‌ترسیه‌ی سه‌ر هه‌موان. كورد له‌كه‌شتیه‌كی كونداری ناو ده‌ریایه‌كی پڕ شه‌پۆڵی هه‌ڵچوی مه‌ترسیداردایه به‌بێ بونی كاپتنێكی به ئه‌زموون و شاره‌زا و خه‌مخۆر.
ئه‌وه‌تا توركیای ئه‌ردۆگانی ئیمپراتۆرخواز به‌هه‌موو لایه‌كدا په‌له‌قاژه ده‌كات بۆ دژایه‌تی كورد و ته‌ناته‌ت خۆشی سووك كردوه له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا و ڕوسیادا و هه‌ڵپه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیانه بۆ كورد،ئه‌وه‌تا تائێستا ڕژێمی به‌عسی سوری به‌و هه‌موو لاوازیه‌وه هێشتا دژایه‌تی كورد و مافه‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌تا عێراقی شیعه مه‌زهه‌بی لاواز و بێده‌سه‌لاَت به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌م به‌شه ده‌كات،ئه‌وه هه‌ر باسی ئێرانی ئیسلامی ناكرێت كه چۆن له‌سه‌رخۆ و به‌بێده‌نگی كوردی تاساندوه.
بۆیه كورد ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بێت له‌م پێشهات و ڕوداوانه‌ی ده‌وروبه‌ره و به‌دیقه‌تبێت و كاری جدیش بكات بۆ خۆپاراستن و بتوانێت گه‌ر ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌شی ده‌ستنه‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی هه‌شێتی له‌ده‌ستی نه‌دات. هه‌ق وایه حسابێكی ووردتر بكات بۆ گۆڕانكاریه‌كان و ئالنگاریه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی له‌پێناو دابینكردن و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتردا بۆ كورد و كوردستان.
Nawzad_mohandis@ yahoo.com
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021