سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوین

وتار/ 14/05/2017 672 جار بینراوە

جوتیار كه‌مانگه‌ر

سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوین

ن: جوتیار كه‌مانگه‌ر
سیاسیه‌كانی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوین هه‌میشه‌ به‌ شوَڕش و راپه‌ڕین  هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ته‌ختی‌ ده‌سه‌لاَته‌وه‌ . به‌لاَم مروَڤی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوین به‌ هه‌موو گه‌لانه‌وه‌ كه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ كاری‌ سیاسی‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كوَمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ دڵسوَز به‌ دوویان ده‌كه‌ویت . بوَ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن نیشتمان و ولاَتیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ڕیوه‌به‌رن . چونكه‌ گه‌ل به‌ مانا جوانه‌كه‌ی‌ سیاسه‌ت تێگه‌شتون . كه‌ دروست بوونی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سروشتی‌ و موَدێلێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌كات . به‌كار هێنانی‌ هه‌ر ئامرازێك ئاساییه‌ بوَ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان . به‌لاَم له‌ ڕاستیدا كرده‌یی‌ كردنی‌ ئه‌و موَدێله‌ به‌ زوَر هوَكار ده‌بێته‌ هوَی‌ شه‌ڕی‌ هه‌مووان دژی‌ هه‌مووان . سیاسه‌ت پروَسه‌یه‌كه‌ یان شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاره‌ بوَ ناوه‌ند و گرووپ و ده‌وڵه‌ته‌كان .سیاسه‌ت هونه‌رێكه‌ بوَ به‌ڕیوه‌ بردنی‌ ده‌سه‌لاَت . به‌لاَم سیاسیه‌كانی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست  سیاسه‌تی‌ دروَ و دووڕووییه‌ به‌ جوَرێك چه‌مكی‌ سیاسه‌تیان پیس كردووه‌ . چونكه‌ سیاسیه‌كان  پیش ئه‌وه‌ی‌ بێنه‌ ده‌سه‌لاَته‌وه‌ سیاسه‌تێكی‌ جوان به‌ مانا جوانه‌كه‌ی‌ خوَی‌ به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌ێنن . به‌لاَم كه‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت  هه‌موو كارێكی‌ ناشیرین و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ئه‌كه‌ن له‌ ژێر چه‌تری‌ سیاسه‌ت گرێی‌ ده‌ده‌ن به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ت به‌ شێوه‌ێك به‌ خه‌ڵكیش ئه‌لێن سیاسه‌ت ئه‌م شێوه‌ ترسناكه‌ی‌ هه‌یه‌ .  بوَ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س توخنی‌ كاری‌ سیاسی‌ نه‌كه‌وێت به‌ ئاره‌زووی‌ خوَیان چیان بوێت بیكه‌ن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌كه‌سی‌ خوَیان . هه‌ر جوَره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ناشیرینی‌ سیاسه‌تمه‌داران  ئه‌خاته‌ خانه‌ی‌ بێ ئه‌خلاقیه‌وه‌ . به‌لاَم سیاسیه‌كانی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوین نه‌ك مامه‌ڵه‌ی‌ ناشیرین . به‌ڵكو به‌شانازیانه‌وه‌ كاری‌ بێ ئه‌خلاقی‌ ئه‌كه‌ن به‌ كارێكی‌ سه‌ركه‌وتوو سیاسی‌ ئاقلاَنه‌ی‌ ئه‌زانن . سیاسه‌تمه‌دارانی‌ روَژهه‌لاَتی‌ ناوین زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و دروَیینه‌كه‌ی‌ كار ده‌كه‌ن .
ئه‌گینا وه‌ختێ‌ له‌ یاباندا چه‌ند چركه‌یه‌ك كاره‌با ده‌بڕێت یان له‌ هه‌ندێ‌  ولاَتی‌ ئه‌ورووپایی‌ دا پڕوَژه‌یه‌كی‌ خزمه‌ت گوزاری‌ شكست دێنێ‌  چه‌ندین به‌رپرس و سیاسی‌ كارگێری‌ ده‌ست له‌ كار ده‌كێشنه‌وه‌ . ئه‌مه‌ ئه‌خلاقه‌ . به‌لاَم  كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوین چه‌نده‌ها كاری‌ قێزه‌ون ڕووئه‌دات نابینیت یه‌ك به‌رپرس و كاربه‌ده‌ست ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه‌  وه‌ هاوخه‌میه‌كیش ده‌رنابڕن . چونكه‌ سیاسه‌تی‌ بێ ئه‌خلاقی‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن . ئه‌م جوَره‌ موَدێله‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ویژدان و  ناخی‌ مروَڤه‌وه‌ هه‌یه‌ . مروَڤی‌ وا هه‌یه‌ سیاسیه‌ و ناخی‌ پاكه‌ .  هه‌یشه‌ ناسیاسیه‌ و ناخی‌ پیسه‌. كه‌سه‌ سیاسیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی‌ بێنه‌ ده‌سه‌لاَته‌وه‌  به‌ قسه‌ و وتار ی‌ جوان وه‌ ئازادی‌ له‌ ڕاده‌ربڕین له‌ بیروبوَچونی‌ جیاواز . وه‌ چاكسازی‌ له‌ سیستمی‌ به‌ڕیوه‌بردنی‌ ولاَت . بوَ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ خه‌ڵكی‌ ڕاكێشن هاوكاریان بن بوَ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لاَت. به‌لاَم له‌كتێكدا كه‌ به‌ شوَڕش و ڕاپه‌ڕین وێران كردنی‌ ولاَت قوربانی‌ دانی‌ هاولاَتیان هه‌وڵ و تێكوَشانێكی‌ زوَر ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه‌ ده‌سه‌لاَت .
ئه‌و كات هاوشێوه‌ی‌ سیاسیه‌كان و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ پێشو . هه‌مان سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی‌ كارگێری‌ بگره‌ خراپتریش به‌كارده‌هێنن . تاكه‌ شتیك كه‌ گوَڕانكاری‌ كرابێت قوربانی‌ دانی‌ هاولاَتیان و وێرانكردنی‌ ولاَت و داموده‌زگاكان له‌ ڕێره‌ِوی‌ خوَی‌ لا ئه‌دات به‌ خراپه‌ بوَ هاولاَتیان . وه‌ك سوریا و عیراق و لیبیا و یه‌مه‌ن و ئێران . چونكه‌ ئه‌م سیاسیانه‌ ته‌نها بوَ به‌رژه‌وندی‌ خوَیان هاولاَتیان فریودا و بگره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ولاَت بوَ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوَیان له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌له‌كه‌یانه‌  به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوویانه‌ی‌ كه‌ هه‌یانه‌ له‌ ژێر چه‌تری‌ سیاسی‌ به‌ دیبهێنن . به‌لاَم له‌ ڕاستدا ئه‌م جوَره‌ سیاسه‌ته‌ی‌ كه‌ له‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ڕیوه‌ ده‌برێت ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌  بوَ گه‌وجی‌ گه‌ل . له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر گه‌ل وریابێت ناهێڵن ئه‌م جوَره‌ سیاسیانه‌ بگه‌نه‌ لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت. به‌ هه‌مان شێوه‌ی‌ سیاسیه‌كانی‌ پێشو ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین كپ ئه‌كه‌نه‌وه‌ بگره‌ زولمَی‌  زیاتریش ئه‌كه‌ن . به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مافیایی‌ ولاًت به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن. سیاسه‌ت و  ئابووری‌ و بازرگانی‌ و سامانی‌ ولاَت و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بو هیًزو به‌رژه‌وه‌ندی‌
خوَیان به‌كارده‌هیًنن . باكیان له‌ گه‌ل نیه‌ .


نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌