مەترسی و کاریگەری گەندەڵی و قەیران

وتار/ 14/05/2017 841 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

مەترسی و کاریگەری گەندەڵی و قەیران لەسەر ھەرتاکێک لە کۆمەڵگادا!

چۆن ڕووبەڕووی گەندەڵی و قەیران ببینەوە ؟


سەلیم میراودەلی
بەداخەوە لە دوای ڕاپەڕینی ئازاری نەوەت و یەک گەورەترین ھەڕەشە و بێ ئومێد کردنی گەل گەندەڵی و قەیران بوو بەداخەوە کە بووە ھۆی چەندین کارەساتی دڵتەزێن و جەرگبڕ کە ویژدانی مرۆڤایەتی ھەژاند ، بەڕاستی ھیچی لە پلانی داگیرکەران کەمتر نەبووە ، واتا ئەوەی داگیرکەران پێیان نەکرا گاندەڵچیەکان بە زیادەوە کردیان بۆ بێ ئومێد کردنی گەلەکەمان تا ئەمڕۆش گەندەڵی نەک ھەربنبڕ نەکراوە بەڵکو بە یاساش کراوە ، تەنانەت لەسەروی یاساشە ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی قەیرانی و بێ ئومێد کردنی گەل و دابڕانی گەل و دەسەڵات ، سەیر لەوەدایە دەسەڵاتداران لە جیاتی ئەوەی لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە سامانی گەل و نیشتیمانمان بەفیڕۆدەدەن کەچی بە پێچەوانەوە ھاونیشتمانان سزا دەدەن ، چۆن ڕووبەڕووی گەندەڵی و قەیران ببینەوە ؟
پرسیارەکە لێرەیە  تەنھا ئەوەندە بەسە کە لەگەڵ بەڵێنەکانی خۆماندا ڕاستگۆ بین چونکە ھەر حیزبێک و پارتێک کە دامەزرابێت لە کوردستان کۆمەڵێک بەڵێن و دروشمی کردۆتە ھەوێنی خەباتی ھەموویان دەیانەوێت کوردستان و دەستکەوتەکانیان بپارێزن ، لە جیھاندا ھیچ شتێک ھێندەی بەرژەوەندیەکانی گەل و نیشتیمان گەورە نیە بەزاندنیشی یان کەمتەرخەمی خیانەتی نەتەوەیە ، سەرجەم ئاین و یاساکانی دەستکرد نەفرەت لەو کەسانە دەکەن کە خیانەت بە بەرەژەوەندی گشتی  نیشتیمان دەکەن ، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و قەیران پێویستە گەل وشیاربێت ئەرکەکان و مافەکانی باش بزانێت بەرژەوەندیەکانی بپارێزێت و ڕیزەکانیان یەکبخەن و ڕێگا نەدەن ھیچ کەس و لایەنێک جورئەتی ئەوەیان ھەبێت یاری بە چارەنوسیان بکات و نیشتیمان و ئەمڕۆ و ئایندەیان ھەرزانفرۆش بکات .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌