عێراق بەرەوکوێ

وتار/ 24/08/2016 857 جار بینراوە

‏ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

ئەمڕۆ 24/8/2016 ڕەشنوی بوجە یان هێڵەگشتیەکانی بوجەی ساڵی 2017 گەشتە لێژنەی دارای وتاوتوێی بابەتەکانی کرا لەگەڵ بەڕێزان :
مظهر محمد ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران
محمودمحمد داغر بەڕێوەبەری دارایی بانکی مەرکەزی
وبەڕێوەبەری خانوبەرەی میری
وبەڕێوەبەری باجەکان
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی
بەڕێوەبەری دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان
کەهێڵە گشتیەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە
قیستی قەرزەکانی سەر عێراق بریتین لە ۱۳۹٤۳۷۳ یەک ترلیۆن و سێ سەدو نەوەدو چوار ملیارو سێ سەدو حەفتاو سێ ملیۆن دینارە
سەرجەم ئەو سودانەی سەر قەرزەکانی سەرعێراق کەبۆ ئەم ساڵ دەبێت بیداتەوە ۳۲۹۷٤۳۲ سێ ترلیۆن و دوسەدو نەوەدو حەوت ملیارو چوارسەدو سی ودوو ملیۆن دینارە
قەرزەناوخۆیەکانی عێراق گەشتوەتە ۳٤٠۸٦٦۳۳ سی و چوار ترلیۆن وهەشتاوشەش ملیارو شەش سەد و سی و سێ ملیۆن دینار تائەمساتەوەختە کە بەدڵنیایەوە بۆ ئەمساڵ لانی کەم (۱٠) ترلیۆنی دیکە زیاد دەکات
قەرزە دەرەکیەکانی عیراق زیان لە(۹٠) ترلیۆنی تێپەراندوە
عیراق بەنیازە ڕۆژانە بڕی ۳۳۳٠ سێ ملیۆن و سێ سەدو سی هەزار بەرمیل هەناردە بکات لەو پشکە ٥٥٠ پینج سەدو پەنجا هەزاری لە هەرێم و کەرکوکەوە بێت
نرخی هەربەرمیلێکی بە ۳٥ دۆلار خەمڵاندوە
کورت هێنان نزیکەی ۳٤ ترلیۆن دینار دەبێت کە دەکاتە ۳۲٪ کەکورتهێنانیکی ناسروشتیە
ئەمساڵ هیچ پلەیەکی دامەزراندن نیە جگە حەرەکەی مەلاکات واتە شوێن بەتاڵ بوون بەمردن یان ئیسیقالە شوێنکەی پڕ دەکرێتەوە ئەویش تەنها بۆ سێ وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو بەرگری
هەموو جۆرە گوێزانەوەیەک ڕادەگیرێت بۆ مەلاکاتی سێ سەرۆکایەتیەکان چونکە موچەیان بەرزە
هەروەها چاوخشاندنەوە بەم خاڵانی خوارەوەدا کە داهاتیان لێوە دەست دەکەوێت
یەکەم :چاوخشاندنەوە بە موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیدا
دووەم:مۆڵەت دانی فەرمانبەران بە مۆڵەتی درێژ خایەن
سێیەم:چاوخشاندنەوە بە ڕاسم و خزمەت گوزاریەکاندا
چوارەم: زیادکردنی رەسمی گۆڕینی جۆری زەوی بۆ نیشتەجێبوون
پێنجەم دوبارەکارکردن بە رەسمی ڤیزا بۆ سەردانیەکانی بواری سیاحەی ئاینی
شەشەم : کاراکردنی یاسای کۆنترۆڵی جۆری و پاراستنی بەکاربەر
حەوتەم : فرۆشتنی ئەوسەیارانەی کە لەبەرپرسان وەرگیراونەتەو زیادن
هەشتەم: وەرگرتنی رەسومات لە سەفارات ومولحەقیاتەن لەبری ئەو خزمەتانەی پێشکەشی دەکەن بەهاوڵاتیان
نۆیەم : کەم کردنەوەی ئیفادی فەرمانبەران
دەیەم: کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی کونسوڵخانەو و سەفارەتەکان
یازدەهەم: کەم کردنەوەیکارمەندانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان
دوازدەهەم: بەهێزکردنی بواری ئیدارەی باج و وگومرگ
سیازدە: ڕێکخستنی یاساکان وڕێنومایەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان
چواردەهەم: جێبەجێ نەکردنی هیچ یاسایەکی لاوەکی باج و گومرگ
پازەهەم: کاراکردنی بانکەکان و بۆ وەرگرتنی باج و تەعریفەی گومرگی
شازدەهەم: هەوڵدان بۆ زیادکردنی باجی تازە وەک باجی دەرامەت بۆ فەرمانبەران
حەڤدەهەم: ڕێگری لە یاسای بوجە کە هیچ یاسایەکی باج بگۆڕێت
هەژدەهەم: بەدەست هینانی ئەوباجە کەڵەکە بوانە کەلەسەر کۆمپانیاکانەوتن
نۆزدەهەم: وەرگرتنی داهاتی خزمەت گوزاریەکانی ئاو کارەباو تەلەفونات
بیست هەم: زیادکردنی کرێی بیناو موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنی هەندێ لە موڵکەکانی دەوڵەت
بیست و یەک: غەرامەکردنی ئەوانەی تەجاوزدەکەن لەسەر موڵکی گشتی
بیست و دوو: دروستکردنی کارتی زیرەک بۆ وەرگرتنی پێش وەختی داهاتی خزمەتگوزەرانی کارەباو ئاو
بیست و سێ: وەگەڕخستنی سەرمایەکانی دەزگاکانی قاسرین و خانەنیشینان و هیتر
بیست چوار دانانی باجی نرخی کەڵەکە بوو القیمة المضافة
بیست و پێنج: زیاد کردنی باجی فرۆشتن لەسەر تەلەفون و ئەنتەرنیت و بەئاراستەی سەرەو ژوور واتە تازیاتر بەکار بێت باج زیاد دەکات
بیست و شەش: دانانی باجی بەکارهێنانی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکان
بیست وحەوت: بەکارهینانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کاراکردنی باج ئەستۆپاکی
بیست نۆ: داشکاندنی قەرزی کەڵەکە بووی سەر هاوڵاتیانبەومەرجەی قەرزەکەکە تەسلیم بکەن بەدەوڵەت هەروەها غەرامەکردنی ئەو هاوڵاتیانەی قەرزەکانی دەوڵەت نادەەوەن
سی: چاکسازی کارگێڕی لە ژێرخانی بەڕیوەبەرایەتیەکانی گومرگ و باجەکان سی و یەک پیشنیارکردنی پەیکەری حیسابی بۆ دەوڵەت تادەگاتە حیسابی سفری
جیگەی باسە بەهیچ شیوەیەک باسی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەوهەموو پارە دزراو بەهەددراوانەی تیدا نه‌کراوە کە بەرپرسان بردویانەتە دەرەوەی وڵات.

نوێترین نوسینەکانی ‏ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌