پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان

وتار/ 10/05/2017 964 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پێش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ڕاگه‌یه‌نن
سه‌لیم میراوده‌لی

هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانین كه‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان چه‌ند گرینگه‌
گه‌لی كوردیش وه‌كو گه‌لانی جیهان به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ ستاندنی مافه‌كانی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ،
وه‌لێ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێگر بووه‌ له‌و موژده‌ و ئاواتی شه‌هیدان خودی خۆمان بووین كه‌ زیاتر خه‌ریكی خۆ خواردن و یه‌كتر بچوكردنه‌وه‌ بووین ئه‌گه‌ر ڕاستیتان ده‌وێت له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش كه‌ تا عه‌دێك بووینه‌ خاوه‌نی كیانی خۆمان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌مان توانی خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان بكه‌ین بگره‌ هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر بوون و زامه‌كانی دوای هه‌ڵه‌به‌ و ئه‌نفال و كاول كردنی گونده‌كان و قوڵتر بوون ، شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ پیلانی شومی داگیركه‌ران ،
به‌تاڵان بردن و به‌قه‌یران كردن و به‌ گه‌نده‌ڵی كردنی هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ كاول كردنی گونده‌كان ،به‌داخه‌وه‌ زامه‌كان هێنده‌ زۆرن باسكردنیان له‌مڕۆدا بۆته‌ شه‌رم بۆ گێڕانه‌وه‌ بۆ لاوه‌كان و نه‌وه‌ی ئاینده‌ ، تا كات ماوه‌ وه‌رنه‌وه‌ ناو گه‌ل و هه‌ژاران و ڕه‌نجبه‌ران كار بكه‌ن له‌پێناو ئاوه‌دانی و به‌خته‌وه‌ری و ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌ ،
ئه‌وه‌تا به‌هۆی قه‌یران و گرفتی دارای كه‌ ته‌نها هه‌ژاره‌كان تێیدا زه‌ره‌ره‌ مه‌ندن ، ته‌نانه‌ت ناتوانن وه‌ك پێویست جه‌ژن بكه‌ن و خه‌نده‌ بگێڕنه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌