یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌م قۆناغه چۆن تێبپه‌ڕێنن ؟
وتار/
04/05/2017
788 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌م قۆناغه چۆن تێبپه‌ڕێنن ؟
له ئێستادا كه‌متر له 2 هه‌فته‌ی ماوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ڕێكه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 17/5/2016دا. كه به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌ركرده مامجه‌لال و كاك نه‌وشیروان واژۆكرا وه‌ك دوو هێز و حیزبی سیاسی هاوشان و هاوكاری یه‌كتر،ڕێكه‌وتنه‌كه له ئه‌نجامی ژانێكی دوورودرێژ و سه‌خت و دژوار‌دا هاته له‌دایكبوون،چونكه له بنچینه‌دا جیابونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و ئایدیایه‌كی جیاواز نه‌بوو به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌لاَت له‌ناو حكومه‌ت و حیزب و چۆنێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و پابه‌ندنه‌بوون به دیسپلینه حیزبیه‌كان و كاڵبونه‌وه‌ی ژیانی حیزبایه‌تی و ڕۆحیه‌تی هه‌ڤالاَنه و ڕه‌خنه‌گرتنیش بوو له دیارده دزێوه‌كانی گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و ناعه‌داڵه‌تی و نه‌بونی نیه‌تی چاكسازی و ڕیفۆرم و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌نان و ده‌رچوون له خولانه‌وه له‌بازنه‌یه‌كی بۆشی بێ ئومێدی و ناڕووندا.كه ده‌كرا هه‌موو ئه‌و بۆچوون و ڕه‌خنانه له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا چاره‌سه‌ربكرانه‌یه و یه‌كێتیش به‌و ده‌رده نه‌برایه‌وه و لاواز نه‌كرایه، هه‌ربۆیه ئه‌م ڕێكه‌وتنه بۆ هه‌ردوولا له قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و پێویستدا هاته بوون و هه‌ردوولاش هێشتا برینی جیابونه‌وه و دووركه‌رتبونه‌كه‌یان له یاد نه‌كردبوو، هێشتا گه‌رموگوڕی و دژایه‌تیكردنی یه‌كتری له‌ناخیاندا قوڵپی ده‌دا،به‌لاَم ناچاری قۆناغه‌كه و ڕووداو و پێشهاته‌كان بونه هۆی لێكنزیكبونه‌وه و واژۆكۆدنی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه، ڕێكه‌وتنامه‌كه بۆخۆی دان نانی هه‌ردوولا بوو به هه‌ڵه‌كانی ڕابووردویان و په‌شیمانبونه‌وه‌یه‌كیش بوو له‌هه‌ڵه‌كانیان وهیچكامیشیان له پێگه‌ی به‌هێزه‌وه نه‌هاتنه پێشه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه.
• ئه‌م ڕێكه‌وتنه بۆ كرا؟ گرنگیه‌كه‌ی چی بوو؟
1.ڕێكه‌وتنه‌كه زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه سه‌پاندیی به‌هۆی، له‌لایه‌ك په‌كخستنی په‌ڕله‌مان و وه‌ده‌رنانی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌تدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان .
2. زیادبوون و سه‌پاندنی هه‌ژموونی پارتی له ناو ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
3.داگیركردنی شه‌نگال و زیادبوونی مه‌ترسیه‌كانیش بۆ سه‌ر كه‌ركوك.
4.خراپی گوزه‌رانی هاولاَتیان و بڕینی به‌شه بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه.
4. په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی نه‌وتی و دیارنه‌مانی داهات و خراپبوونی گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه و ڕاوه‌ستاندنی پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌كان و نه‌مانی خزمه‌تگوزرایه‌كان.
5. خراپبوونی په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به هه‌رێمه‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
6. ڕێكه‌وتنه‌كه له پێناو ئارامكردنه‌وه و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی بارگاوی و توڕه‌و نزیك له ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی بوو.
• گرنگیه‌كه‌شی له‌وه‌دا بووكه بوه هۆی :
1.ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد لانی كه‌م له‌ناوچه‌ی زۆنی سه‌وزدا.
2.نزیككردنه‌وه ویه‌كخستنه‌وه‌ی گوتار و كرداری هه‌ردوولا یه‌كێتی و گۆڕان.
3.ئیستۆپكردن به پارتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی سوور به‌ڕوویدا و وه‌ستاندنی له سه‌پاندنی هه‌ژموون و ده‌سه‌لاَتی زیاتری خۆی.
4.ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌دوای 7 ساڵ له ململانێی توند و زبر له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا تاڕاده‌یه‌كی باش ئارامی و هێوری بۆ گه‌ڕایه‌وه و دووركه‌وته‌وه له درزتێبردنی زیاتر.
5. هاوسه‌نگی هێزه‌كانی له‌كوردستان پیشان عێراق و ناوچه‌كه و دونیاش دایه‌وه كه ئه‌وه ته‌نها پارتی نیه له‌كوردستان بڕیار به‌ده‌ست بێت و به‌ڵكو هێزی سیاسی كاریگه‌ری تریش هه‌ن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م ڕێكه‌وتنه گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر و زه‌وه‌ندی هه‌بوو بۆ هه‌ردوو و بۆ ناوخۆی كوردستان و بۆ ته‌واوی جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسیه‌كانیش،و هه‌موان ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی و هه‌موانیش به ڕاست یان ناڕاست ده‌ستخۆشی و پیرۆزباین ده‌كرد جا هه‌بوو له‌ترسانا و هه‌بووش له خۆشیاندا.
• ئه‌رێ ئه‌م ڕێكه‌وتنه به قازانجی كامیان بوو یه‌كێتی یان گۆڕان ؟
ئاشكرایه كه هه‌ردوولا قازانجیان كردوه و له جێبه‌جێنه‌كردنیشیدا هه‌ردوولا و میله‌ته‌كه‌شمان زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه..
• یه‌كێتی له‌چیدا قازانجی كرد له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا؟
1. یه‌كێتی به‌م ڕێكه‌وتنه و ئاشتبونه‌وه‌یه كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و ئیداری له‌ناوچه‌كانی خۆیدا له‌كۆڵبوه‌وه و تاڕاده‌یه‌ك سه‌رئێشه‌ی لێدووركه‌وته‌وه.
2. ناوچه‌كه تاڕاده‌یه‌كی باش ئارام بوه‌وه و یه‌كێتی ئه‌وه‌ند خه‌ریك نه‌بوو به‌ناوخۆی خۆیه‌وه و پشتئه‌ستوور بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌نگی دژی داعش و تیرۆریستان و سنوری هه‌رێمی كوردستان له باشوری كه‌ركوك و گه‌رمیاندا.
3. ئه‌م ڕێكه‌وتنه هێزێكی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی و مادی دایه‌وه یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا و بوه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ش به‌هێز و توانا و جه‌ماوه‌ری خۆی له كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌شدا.
• له‌به‌رامبه‌ریشدا گۆڕانیش سوود و قازانجی گه‌وره‌ی كرد كه بریتی بوون له:
1.گۆڕانی ڕزگاركرد له په‌راوێزخراوی و گۆشه‌گیركراوی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا و په‌كخستنی په‌ڕله‌مان و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیر و فه‌رمانبه‌ره بالاَكانی له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێردا.
2. گۆڕان به‌م ڕێكه‌وتنه توانی بۆ یه‌كه‌م جار به ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداری بكات له حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیدا گه‌ر به ناته‌واویش بێت.
3. له ئه‌نجانی به‌شداریكردنی له‌حكومه‌ته خۆجێییه‌كاندا توانی ژماره‌یه‌كی باش له‌كادر و هه‌ڵسوڕاوانی جێگه بكاته‌وه له‌م ئیداره‌یه‌دا و فشاری جه‌ماوه‌ر و بنكه‌ی ڕێكخستنه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك كه‌مبكاته‌وه.
• لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ،بۆچی هه‌ردوولا له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا نه‌یانتوانیوه یان نه‌یانكردوه كه ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع جێبه‌جێبكه‌ن؟هۆكاره دیار و نادیاره‌كان چین؟بۆچی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع هه‌ستیان به كاریگه‌ری و باشیه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه نه‌كرد ؟ و ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌بوه هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باش بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاولاَتیان؟
هۆكاره‌كان زۆرن له‌وانه:
1.له‌لایه‌ك به‌هۆی ململالانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه و نه‌گه‌یشتنه یه‌ك بڕیار و تاڕاده‌یه‌ك نه‌مانی مه‌ركه‌زیه‌تی حیزبی و ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و دووكه‌رتبونی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازدا بۆ ته‌واوی دۆخی هه‌رێم و ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ش.
2. له‌ناو گۆڕانیشدا به‌هه‌مان شێوه جۆره دابه‌شبوون و جیاوازی بیربۆچوون سه‌ریان هه‌ڵدابوو ده‌رباره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه.
3. غیاب بوونی هه‌ردوو سه‌ركرده مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانیش له كوردستان و گۆڕه‌پانی سیاسی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی سایه و سێبه‌ر و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولاوه.
4. هه‌وڵی لێبڕاوانه‌ی پارتی به ئاشكرا و به نهێنی بۆ بنكۆڵكردن و په‌كخستنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌رده‌وام بوو له‌ڕێگه‌ی دانوسان و فشار چونكه به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆی داده‌نا سه‌ره‌ڕای پێدانی دڵنیایی له‌هه‌ردولاوه. و تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بوو.
5. هه‌ندێك هه‌وڵی ناوخۆیی له ناو یه‌كێتی و گۆڕانیش هه‌بوون بۆ سه‌رنه‌گرتن و سه‌رنه‌خستنی ڕێكه‌وتنه‌كه سه‌ره‌ڕای فشاره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش.چونكه هه‌ندێك كه‌س له خراپی په‌وه‌ندی یه‌كێتی و گۆڕان سوودمه‌ندبوون و ولاَتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌رگیز حه‌ز به ته‌بایی و ڕێكه‌وتنی كوردان ناكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه ڕێكه‌وتنه‌كه تاكو ئێستا په‌كخراوه و نه‌توانراوه به نیه‌تی پێشوه‌خت بێت یان له‌به‌ر فشار و گوشار و گۆڕانكاریه خێراكانی ناوچه‌كه و عێراق بێت ته‌واوی بڕگه و ماده‌كانی كه له 11 به‌ش و 25 ماده پێك هاتوه جێبه‌جێبكرێت و ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا.
• پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه،ئه‌ی له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا پێویسته هه‌ردوولا چی بكه‌ن؟ چۆن هه‌نگاو بنێن؟ به‌نیازی چین بۆ ئاینده؟
سه‌ره‌تا ئه‌و ڕاستیه وه‌بیر دێنینه‌وه كه هه‌ردوولا زۆر پێویستیان به‌م ڕێكه‌وتنه بوو وه له ئاینده‌شدا هه‌ر پێویستیان پێیده‌بێت،چونكه مه‌ترسی و هه‌ژمونه‌كانی ناوخۆی كوردستان((پارتی)) و عێراق و ناوچه‌كه‌ش هه‌ر وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه و بگره مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان له‌ئێستادا زیاتر بوون له‌دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌ی توركیا به‌قازانجی ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه و ده‌ركه‌وتنی كۆتاییه‌كانی داعش و به‌هێزبونه‌وه‌ی عێراق و گۆڕانكاریه‌كانی نێوان هاوسه‌نگی هێزه گه‌وره‌كانی دونیاشدا له سوریا و ناوچه‌كه‌دا. بۆیه گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك تاكتیك و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌ی پێشوو ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌یان واژۆكرد بێ و به‌نیاز نه‌بن بیكه‌نه ستراتیژ و پیاده‌شی بكه‌ن ئه‌وا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ش بۆ هه‌ردوولا به‌خراپ ده‌شكێته‌وه.بۆیه پێویسته كار بكه‌ن بۆ:
1.گه‌رمگوڕكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌رده‌وامی بده‌ن به كۆبونه‌وه و دانیشتنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له پێناو جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی خراپ لێكتێگه‌یشتن و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.بۆئه‌وه‌ی بارگرژی و تێكچوونی ئارامی ناوچه‌كه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
2.دواتر و پێكه‌وه و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتیدا دابنیشن و گفتوگۆیه‌كی بوێرانه و بێپه‌رده و دوور له‌شه‌رم و دڵڕازیكردن و نه‌رمی نواندن پیاده بكه‌ن بۆگه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ری .
3.پێدابگرن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت وه‌ك مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم،چونكه به‌بێ بوونی یاسایه‌ك له‌په‌ڕله‌مانه‌وه ئه‌و پڕۆسه گرنگه‌ی ڕیفراندۆم یاسایی نابێت،كه پێویست ده‌كات بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی میله‌ته‌كه‌مان هه‌موان پێكه‌وه ته‌باو لێكنزیك بن نه‌ك دڕدۆنگ و دوور له‌یه‌كتر بن.
4.گرنگه پێدابگرن بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ته‌واوی ناوچه كوردساتانیه دابڕاوه‌كانیش بگرێته‌وه و ماده‌ی 140ی ده‌ستوریش جێبه‌جێبكرێت.
5.هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌ند و ماده‌كانی.له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا په‌سه‌ندبكرێت.
6. هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكنزیكبونه‌وه جێبه‌جێبكه‌ن وه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقدا.
7. كاری جدی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پێكه‌وه و به یه‌ك لیست به‌شداریبكه‌ن و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوولاش هاوهه‌ڵوێست و هه‌مئاهه‌نگی زیاتر بكه‌ن.
8. كاری جدیتر بكه‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بواری ئابوری و بازاڕ و بازرگانی و باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و شه‌فافكردنی خه‌رجیه‌كان.
ڕاسته ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش كۆتایی ڕێگاكه نیه ،به‌لاَم هه‌موو دواكه‌وتنێكیش بۆ یه‌ك و یه‌كگرتنه‌وه زیانی زیاتره.به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن گه‌ر نیه‌تی ڕاستگۆیانه هه‌بێت له‌هه‌ردوولاوه، بۆیه ئه‌ركێكی گه‌وره كه‌وتۆته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا و گه‌ر نه‌توانن تا 1/6 كه یادی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و تا 25/7 یادی 8 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندن و جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئه‌وا به‌ڕاستی له جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌ردوو سكرتێر و ڕێكخه‌ری گشتیدا نین و جه‌ماوه‌ریش له‌هیچكامیان ڕازی نابێت و ئۆباڵی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه قه‌تیس و مه‌ترسیدار و خراپه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه پێش پارتی .چونكه ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو بیكه‌ن كه‌مته‌رخه‌م و نه‌یانكردوه.بۆیه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه به‌شی هه‌ره زۆری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه و ئه‌ركیانه چیان پێده‌كرێت له كوردستان و عێراق و ناچه‌كه‌شدا بیكه‌ن له پێناو داهاتوی خۆشیان و میله‌ته‌كه‌شماندا.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021