بارزانی له‌ نێوان دوو ئاڵای توركیادا

وتار/ 24/08/2016 856 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

له‌ گه‌ڵ گه‌یشتنی مه‌سعود بارزانی به‌ توركیا ، سوپای توركیا چڕ تر په‌لاماری جه‌رابلوس و په‌یه‌ده‌و سوپای سوریای دیموكراتی داو له‌ ئاكامی بۆردومانی توركیا 29 كه‌س له‌ جه‌رابلوس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، ده‌بوایه‌ مه‌رجی بارزانی بۆ چونی بۆ توركیا له‌م كاته‌دا ڕاگرتنی په‌لاماری جه‌رابلوس بوایه‌ ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ گه‌یشتنی ئه‌و ئه‌ردۆغان داعش و په‌یه‌ده‌ بخاته‌ تای یه‌ك ته‌رازوه‌وه‌ ، میدیاكانی توركیا وێنه‌یه‌كی بارزانیان له‌ نێوان دوو ئاڵای توركیادا نیشاندا ، میدیاكانی پارتی چۆن كاتی خۆی شانازیان به‌ دانانی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ كرد ، ده‌بوو ئێستاش ڕه‌خنه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ بكه‌ن ، چونكه‌ توركیا هیچ شتێ‌ بێمه‌به‌ست ناكات ، ده‌ی بارزانی له‌ توركیا گوتی له‌ گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی گوله‌ن ڕێكه‌وتین. پێشتر میدیاكانی پارتی گوتیان پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی یه‌ك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی گفت و گۆی نێوان بارزانی و ئه‌ردۆغانه‌ ، په‌كه‌كه‌ ده‌رگای ئاشتی كردوه‌ته‌وه‌ ، لێ‌ ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی به‌ په‌لاماری په‌یه‌ده‌ دایه‌وه‌ ، گه‌لۆ ئیدی گفت و گۆی ئاشتی چۆن و به‌ چ شێوازێك؟.
ئێمه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ بارزانی ده‌گرین ، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كێماسی و كه‌م و كورتیه‌كان نیشان بده‌ین ، بارزانی هه‌یه‌ بۆ یه‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرین ، با كه‌س خۆ نه‌كات به‌ پارێزه‌ری ئه‌و ، ده‌ی فه‌رموو با پارێزه‌ره‌كانی به‌ بارزانی بڵێن له‌ توركیاوه‌ بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی بۆ كوشتنی 29كه‌سی جه‌رابلوس بدات ، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی بارزانی چووه‌ ئامه‌د و به‌شداری ئاهه‌نگی به‌ كۆمه‌ڵی هاوسه‌ر گیری كچان و كوڕانی توركیای كرد ، له‌ماردین مه‌ڕیان له‌ به‌ر پێی سه‌ربڕی ، بارزانی گوتی ئه‌م خاكه‌ ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ خوێنی له‌سه‌ر ده‌ڕژێ‌ پێویست ناكات ئیدی خوێنی له‌سه‌ر بڕژێ‌ ، ئێمه‌ ئه‌و قسه‌یه‌مان زۆر به‌ بایه‌خه‌وه‌ بینی ، میدیا كاره‌ توركه‌كانیش هه‌ر وا سه‌یریان كرد ، لێ‌ ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ گه‌یشتنی بارزانیدا له‌ بڕی خوێنی مه‌ڕ توكیا 29 هاوڵاتی جه‌رابلوسی خه‌ڵتانی خوێن كرد.
ڕاستی ئه‌گه‌ر ده‌روێشه‌كانی ئه‌ردۆغان دڵگران نه‌بن من هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان ئه‌ردۆو سه‌دام و ئه‌تاتورك و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو بكوژه‌كانی دیكه‌ی كوردا نابینم ، هه‌ڵبه‌ت به‌لایشمه‌وه‌ ئاساییه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی بینیبێ‌ یان ببینێت ، ئه‌وه‌م به‌ لاوه‌ ئاسای نیه‌ ، میوانداریه‌كه‌ میوانداریه‌كی نامه‌ردانه‌ بێت ، توركه‌كان زۆر نامه‌ردانه‌ میوانداری بارزانیان كرد ، ڕێك له‌ گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌ودا لوله‌ی زریپۆشه‌كانیان كرده‌ جه‌رابلوس و په‌یه‌ده‌ ، ئه‌م نه‌ریته‌ چه‌ند بۆ بارزانی قورسه‌ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ بۆ توكیاو ئاكه‌په‌ ناجوامێرانه‌یه‌ ، ئاخر چۆن ده‌بێت میوانداری له‌ كوردێك بكه‌ن و له‌ولاشه‌وه‌ برای كورده‌كه‌ بكوژن.
ئه‌وه‌شمان بیر بێت ئه‌مجاره‌ش وه‌فده‌كه‌ی بارزانی وه‌فدێكی حزبی بوو نه‌ك كوردستانی ، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه‌ .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌