قه‌یران چیه ؟
وتار/
01/05/2017
1658 جار بینراوە
سه‌لیم میراوده‌لی
قه‌یران چیه ؟
چۆن ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بینه‌وه ؟
وڵاتانی جیهان چۆن خۆیان له قه‌یران ده‌رباز ده‌كه‌ن ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
قه‌یران له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ڕوده‌دات به‌هۆی
كورتهێنانی بودجه به‌هه‌ر هۆكارێكبێت
له‌وانه دابه‌زینی ئه‌وكاڵایه‌ی یان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
ئه‌و وڵاته به‌رهه‌می دێنێت یان به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی هتد ،ئاسایه كه وڵات ڕووبه‌ڕووی
قه‌یران و گرفتی دارای ببێت ، وه‌لێ ده‌بێت به كه‌مترین زیان به‌رامبه‌ر به نیشتیمان
و هاوڵاتیان بێت ،ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌وڵه‌ت خه‌ڵكی وشیار بكه‌نه‌وه
له زۆرترین خه‌رجی له‌و كاته‌دا ئاسانكاری بكرێت بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت
كه ئه‌وانه زۆرینه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیان پێكدێنن ،كاتێك كه ده‌وڵه‌تی كوێت به‌هۆی
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 9 دۆلار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر زوو كۆبونه‌وه‌ی
نائاسای كرد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕووی له وه‌زیران و ڕاوێژكارانی ئه‌و
وڵاته كرد كه چۆن ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ببنه‌وه ،به‌شێكی زۆری وه‌زیره‌كان پێشنیارایان
كرد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا یان ببڕێت ،به‌ڕێز سه‌رۆكی
وه‌زیران به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه وتی من حه‌زده‌كه‌م ده‌ستی خۆم ببڕم به‌ڵام
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ژاران نه‌بڕم ،ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی لێكترازنی گه‌ل و
ده‌سه‌ڵات و توڕه‌بوونی شه‌قام ،له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانیش به هه‌مان شێوه ویستویانه
خه‌ڵكی هه‌ژار به كه‌مترین زیان له قه‌یران ده‌ربازبن به پلانی تۆكمه و به‌هێز
ڕووبه‌ڕووی قه‌یران بونه‌ته‌وه ئابوری وڵاته‌كه‌یان ڕێكخستۆته‌وه ، وه‌لێ به‌داخه‌وه
ماوه‌ی دووساڵه حكومه‌تی عێراق به گشتی و حكومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی به‌هۆی
جه‌نگ و گه‌نده‌ڵی و نه‌شاره‌زا له كاروباری ده‌وڵه‌تداری و ناشه‌فافی و هتد توشی
قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و دیموكراسی بۆته‌وه ،له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی هه‌ژارا و
كه‌مده‌رامه‌ت و موچه خۆران زیانێكی یه‌كجار زۆریان پێ گه‌یشتوه و بۆته هۆی توڕه‌بوونی
شه‌قام و ڕای گشتی گه‌ل كه بێ گومان زۆربه‌یان هه‌ژارن و داوای سه‌ره‌تایترین پێداویستیه‌كانی
ژیانیان ده‌كه‌ن ،ده‌سه‌ڵات دارانیش بێ خه‌ما و بێ باكانه خۆی له مافی هه‌ژاران
به دور ده‌خاو كه‌وتونه‌ته تاوانباركردنی یه‌كتر ، به جۆرێك كاتێك كه مه‌له‌فی
گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی سامانی گشتی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن ، هه‌ست ده‌كه‌یت تۆ
له وڵاتێكی ده‌سته‌وه‌ستاندایت و دووریت له یاسا و چاودێری گشتی و دادوه‌ری گشتی
كه ئه‌وانه له ڕاستیدا هه‌ن و به‌شێكی زۆری بودجه‌ی گشتیش بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه
به‌ڵام به‌داخه‌وه له ڕاستیه‌كان چاوپۆشی ده‌كه‌ن و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی
نایه‌ن خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی یاسای نیشتیمان پێشێل
ده‌كه‌ن بوونه‌ته هۆی قه‌یران و توڕه‌ی شه‌قام له به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌ویان
له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ،ڕێگا چاره‌ی گونجا و ئه‌وه‌یه گوێ بۆ شه‌قام و ڕای گه‌ل وه‌ر
بگرن و سود له‌و هاونیشتیمانه دڵسۆز و شاره‌زایانه وه‌ربگرن كه ده‌یانه‌وێت به
جدی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته گه‌وره‌ی نیشتیمان بكه‌نه‌وه
كه بێگومان ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمان ،ده‌بێت گه‌لیش و مافخوراوه‌كان
به وشیاریه‌وه داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و جارێكی‌تر نه‌بنه‌وه پرد بۆ مه‌رامی
به‌شێك له حیزبه سیاسیه‌كان كه به‌داخه‌وه ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش
له گه‌نده‌ڵیدا سودمه‌ند بن ، خۆپیشاندانی 17ی شوبات ئه‌و ڕاستیه‌مان بیرده‌خاته‌وه
كه ته‌نها زامه‌كانی گه‌ل قوڵتر بوون بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاونیشتیمانی
هه‌رزه‌كار و بێ دیفاع ،هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای لایه‌نه‌كان و ناشیرنكردنی دیموكراسی
و توڕه‌كردن دۆسته‌كانمان له سه‌ر ئاستی جیهان كه به‌هۆی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان
كه به‌هۆی زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران به‌شێكی زۆریان هاتنه سه‌رخه‌ت و پشتیوانی
گه‌له‌كه‌مان بوون،هیوادارم ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا بچێته‌وه و هه‌رچی زووه بێته‌وه
نێو گه‌ل و شه‌قام دۆستایه‌تیه‌كی نوێ و تۆكمه و شه‌فاف و ڕاستی به جه‌ماوه‌ری
كوردستان بڵێت و به ته‌ئكید زامه‌كانی نیشتیمانمان هێنده قوڵن به‌رگه‌ی زامێكی
تر ناگرن ،وه‌كو پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كانمان دڵسۆزبن بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان
واز له دروشمی بریقه‌دار بێنن كه‌متر قسه بكه‌ن و زۆرتر كردار جێبه‌جێ بكه‌ن، كه
ده‌تانه‌وێت به پێشه‌نگ و سه‌رۆك و سه‌ركرده بمێنه‌وه .
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی
-
سه‌لیم میراوده‌لی
21/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
16/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
14/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
02/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
20/06/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
07/06/2021