باشترین سیسته‌م بۆ ده‌وڵه‌تداری چیه‌ ؟

وتار/ 28/04/2017 858 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

باشترین سیسته‌م بۆ ده‌وڵه‌تداری چیه‌ ؟
به‌ كام سیسته‌مه‌ گه‌ل به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
به‌ درێژای مێژوو مرۆڤایه‌تی له‌ پێناو مانه‌وه‌ و خۆبه‌ڕێ و بردنی مرۆڤه‌كان په‌نایان بۆ چه‌ندین شێوازی مانه‌وه‌ خۆپاراستن بردوه‌ ، سه‌ره‌تا هه‌ر هۆزێك كه‌سێكیان ده‌كرده‌ به‌ڕێوبه‌ر یاخود سه‌رۆك  ته‌واوی هۆزه‌كه‌ گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی ئه‌وبوون ، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی چه‌ندین هۆز یه‌كیان گرت و له‌ ژێر یه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایدا كۆبونه‌وه‌ و خۆیان ده‌پاراست و ئابوریان به‌هێز ده‌كرد ، تا سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری له‌ جیهاندا دروست بوون گه‌ل توانی پێشكه‌وتنێكی به‌رفراوان به‌خۆوه‌ ببینێ و به‌ یاسا خۆیان ڕێكبخه‌ن و ته‌نانه‌ت سنوریش بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانیان دابنێن ، باسه‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كام سیسته‌مه‌  ده‌توانێت گه‌له‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ر بكا و وڵات ئاوه‌دان بكات به‌ بۆچونی زۆربه‌ی زانایان و ده‌وڵه‌تداران سیسته‌می ده‌وڵه‌تی گرێبه‌سته‌ ، واتا گه‌ل له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌ ئه‌و حیزب و ڕێكخراوانه‌ كه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ بۆ ماوه‌ی كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌ ،وه‌لێ  ئه‌وه‌ش له‌ یاد بكه‌ین كه‌ دیموكراسیه‌تیش بۆ گه‌لێكی وشیار ده‌بێت ته‌واوی ئه‌رك و مافه‌كانیان بزانن له‌ ڕێگای نوێنه‌ره‌كانیان چاودێری ده‌وڵه‌ت بكه‌ن ، گه‌لی كورد له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ بێ ویستیخۆی به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌وڵه‌ت دابه‌شكرا بوو وه‌لێ بێ ئومێد نه‌بوو به‌رده‌وام بوو له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ یه‌كگرتن و سه‌ربه‌خۆی نیشتیمان له‌ كاته‌ دژواره‌كانیشدا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ ڕه‌خسابێت ویستویه‌تی له‌ ڕێگای دیموكراسی و ڕابه‌ره‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ به‌رێت بۆته‌ شوێنێكی ئارام و ئازادی نه‌ك ته‌نها بۆ كورد به‌ڵكو چاترێك بووه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌و و  ئاینه‌كانیتربش كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد دابوون  ، تا ڕاپه‌ڕنی باشوری كوردستان كه‌ بۆیه‌كه‌مین جاربوو گه‌لی كورد توانی به‌ هاوكاری هاوپه‌یمان و وڵاته‌ زلهێزه‌كان به‌ شێكی گرینگی باشوری كوردستان ئازاد بكه‌ن ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌ ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ، بێ گومان چه‌ندین ده‌سكه‌وتی مه‌زنی به‌ دوای خۆیدا هێنا له‌وانه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیه‌ت له‌ كوردستاندا كه‌ به‌ شایدی چاودێر و وڵاته‌ زلهێزه‌كان نمونه‌ی دیموكراسی بوو ، به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی 1992 له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین پڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بوو كه‌ خه‌ونی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و تێكۆشه‌ران و شه‌هیده‌كانمان بوو كه‌ به‌درێژای مێژوو بێ پشودان له‌ خه‌بات و به‌رخودان دابوو وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌ی به‌ براگه‌وره‌ی گه‌لمان هه‌ڵبژاردبوون سه‌ركه‌وتو نه‌بوون له‌و به‌ڵێنه‌ و په‌یمانانی به‌ گه‌ل و خوێنی شه‌هیده‌كانیان دابوو  هه‌ر زوو خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعی و خۆ ده‌وڵه‌ومه‌ند كردن بوونه‌ته‌ سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ مایه‌كه‌یان ته‌نها خه‌باتی خوێنی شه‌هیده‌كانمان بوو له‌ دیموكراسیه‌ت و ده‌وڵه‌تداریدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون ، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ نایانه‌وێت ته‌نانه‌ت ڕاستیه‌كانیش ببیستن گه‌لی كورد و هاونیشتیمانانی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ده‌یان قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت دیموكراسیش بووینه‌وه‌ به‌ ئاشكرا دوای 25 ساڵ حكومڕانی نه‌ك هه‌ر نه‌مانتوانی دوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كبگرێته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه‌ هه‌ر گروپه‌ و ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌تیش له‌ ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه‌ ئه‌و هه‌رێمی كه‌ هه‌موومان شانازیمان پێوه‌ ده‌كرد به‌سه‌ر چه‌ندین ئیداره‌ی كه‌دا دابه‌ش ده‌بێت كه‌ بێ گومان ئه‌وش ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانه‌ و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و هه‌ژارانه‌ به‌ تایبه‌تی ، ڕێگا چاره‌ی گونجا و ئه‌وه‌یه‌ كه‌  ڕێز له‌ ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان بگرین و هه‌موومان باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ته‌نها بتوانین له‌ سندوقی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و كار بكه‌ین بۆ ڕه‌خساندنی ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ی كه‌ ماف و ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی هاوڵاتی بێ جیاوازی له‌به‌رچاو بگرێت و ڕێز بۆ هاونیشتیمانان بگه‌ڕێته‌وه‌ .

 (جاران لەهەموو بیتوێن یەک دز هەبوو ئەویش لە هەموو گەندەڵ چیەکانی ئێستا بەویژدان تر بوو)
ئا/سەلیم میرئاودەلی

من نامەوێت ڕەوایەتی بدەم بەدزی کردن بەڵام جێی خۆیەتی لەسەر ئەوگندەڵ چیانەی ئێستا کەبەراورد ناکرێن بەهەرچی بێویژدنێک کە ڕۆژانە بەدەیان منداڵ دەبینی لەسەر ژیان و مەینەتی خەڵکی کوردستان ئاخر جاران لە هەموو دەڤەرەی بیتوێن یەک دز هەبوو ئەویش زۆر لەو گەدەڵ چیانەی ئێستا بەویژدان تربوو ،
منداڵ بووم تازە لە قوتابخانەی سەرەتای دەم خوێند ڕۆژێک بەڕێکەوت بەبەردەمی کەباب خانەیەکدا تێپەڕێم ئەو دزە بەڕێزە بانگی کردموو دوو سێ هاوپۆلشم لەگەڵ دابوو سەر و دووشیش کەبابی بۆکڕین کەقەت بیرم ناچێت خۆ ئەو پێیان دەگوت دز بەڵام ئەو دزی دەڤەرێ بووئەوانەی ئێستا لافی شۆرش گێڕی بەسەرماندالێدەدەن لەمیدیاکان قسەی زل دەکەن بەشەویش
بازرکانی بە خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان دەکە ن کوردگوتەنی [سەت خۆزگە بەکفن دزەکان خۆئەوانەهەرزەرەدیان بۆمردوەکان دە بوو].

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌