ڕیفراندۆم بۆچی؟ و بۆكێ ؟ وله‌به‌ر چی؟

وتار/ 26/04/2017 755 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

ڕیفراندۆم بۆچی؟ و بۆكێ ؟ وله‌به‌ر چی؟

دارا سێكانیانی

له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك،گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردوستان به‌هه‌مو مانایه‌ك سه‌ر به‌ خۆیه‌ و ئاڵای كوردوستان له‌سه‌ر جه‌م شوێنه‌ گشتیه‌كان ئه‌شه‌كێته‌وه‌ گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان زۆر دڵخۆش بون به‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌رێم هه‌مومان یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی و سه‌رۆكی هه‌رێمان له‌یاده‌ كه‌ چۆن هاووڵاتیان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداریه‌كی گه‌رم و گوڕیانكرد،به‌لام به‌داخه‌وه‌ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌ران ڕون نه‌بۆوه‌ كه‌ كێ یه‌كه‌مه‌و كێ دوه‌مه‌ ئه‌وه‌ی كه‌له‌دنیادا ڕوی نه‌دابو له‌كوردستان ڕویدا كه‌ هه‌ردو هێزه ‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم ئه‌یان ووت ئێمه‌ یه‌كه‌مین یه‌كێك له‌دیارده‌ سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م  له‌ ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ باشوری كوردوستان ڕویدا كه‌ دوو هێز له‌پرۆسه‌یه‌كدا هه‌ردووكیان یه‌كه‌م بون هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ ووته‌ی خۆیان وه‌دواجار حكومه‌تێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان دروستكرد به‌ناوی په‌نجا په‌به‌نجا كه‌له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌بو وه‌زیرو جێگره‌كه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو.
له‌دوای ئه‌و كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات له‌شه‌ڕی براكوژی و دوله‌ت كردنی هه‌رێم و هێنانی سوپای پێگانه‌و له‌ناو بردنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كورد به‌ده‌ستی یه‌كتری و ئاودیو كردنی سه‌ر خانی ووڵات له‌ شۆفڵێكه‌وه‌ بیگره‌ تابه‌نداوی بێخمه‌ ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ 31 ئابی 1996 دا سوپاو ده‌بابه‌ی به‌عس هێنرایه‌وه‌ بۆهه‌ولێری پایته‌خت و په‌ڕله‌مانی كوردوستان ،بردنی كارتی كاره‌بای دوكان بۆئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هاووڵاتیان كاره‌بای ئاساییان نه‌بێت .
ئێستاش ماوه‌ی سێ ساڵه‌ كه‌وتونه‌ته‌ گیانی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ناوی سیسته‌می پاشه‌كه‌وته‌وه‌ كه‌ ڕێك سته‌می پاشه‌كه‌وته‌ بۆفه‌رمانبه‌ران و موچه‌ خۆران پیاده‌ی ئه‌كه‌ن ڕۆژ به‌ڕۆژ قه‌یرانی زیاتر دروست ئه‌كه‌ن ،به‌داخه‌وه‌ هیچ دامو ده‌زگایه‌ك به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناستێت په‌ڕمان له‌ كار خراوه‌ حكومه‌ت شه‌له‌ل كراوه‌، هاووڵاتی تیرۆر ئه‌كرێن سوكایه‌تی به‌ هه‌موان ئه‌كرێت بارو دۆخێكه‌ نازانرێ له‌ كوێوه‌ ده‌ست به‌نه‌هامه‌تیه‌كان بكه‌یت له‌ كاتی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌دا باسی ڕیفراندۆم بۆچی؟ و له‌ به‌ر چی؟ و بۆكێ ؟.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كورد مافی خۆیه‌تی وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا خاوه‌نی حكومه‌تی سه‌ر به‌ خۆی خۆی بێت وه‌بڕوا ناكه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا كوردێك هه‌بێت دژی دروست بونی ده‌وڵه‌تی كوردی بێت،به‌ڵام پێویسته‌ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌تایبه‌تیش دولایه‌نه‌كه‌ ئه‌م ها‌نگاوانه‌ بنێن تا هاووڵاتیان دڵنیابكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕیفراندۆم و گشت پرسی له‌ به‌ر ژه‌وه‌ندی گشتیدایه‌ نه‌ك ئه‌ویش بۆ لایه‌نێك و تاكێكی دیاری كراوبیت :ـ
یه‌كه‌م / كاراكردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان، ووڵاتێك په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی نه‌بێت چۆن داوای سه‌ر به‌ خۆی ئه‌كات له‌كاتێكدا هیچ حیسابێك بۆ ده‌نگی هاووڵاتیان نه‌كرێت چۆن به‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ئه‌ڵێته‌وه‌ وه‌رن جارێكیتر ده‌نگ بده‌نه‌وه‌ بۆ گشت پرسی.
دووه‌م/ چاره‌سه‌ر كردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تێك كه‌ڕۆژانه‌ داهات و پاره‌یه‌كی زۆ ری ده‌ستكه‌وێت ئاماده‌نه‌بێت له‌بیری  هاووڵاتیه‌كانی خۆیدا بێت هاووڵاتی چ دڵێكی به‌ داهاتوو سه‌ر به‌ خۆی ووڵات خۆش بێت كه‌ووڵاتێك بۆ ئه‌و نه‌بێت .
سێ یه‌م / له‌م كاته‌داو له‌م هه‌موو مه‌ترسیه‌دا كه‌ڕوی كردۆته‌ووڵات ئه‌وه‌تا هاووڵاتیانی كورد ناوی خۆیان ئه‌نوسن بۆ ڕیزه‌كانی حه‌شدی شیعی و وه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داوا ئه‌كه‌ن ڕاژه‌ی موچه‌كانیان بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا به‌م حاڵه‌وه‌ گشت پرسی بكه‌یت یان ئه‌یانه‌وێت پرۆسه‌كه‌ له‌بار به‌رن به‌مه‌ش خزمه‌تێكی نه‌یاره‌كانی كورد بكه‌ن چۆن له‌ڕابردوودا كردویانه‌.
چواره‌م /  ماوه‌ی 25 ساڵه‌ نه‌توانداره‌ كێشه‌ناو خۆیه‌كان چاره‌سه‌ركه‌ن و ڕۆژ به‌ڕۆژ بارو دۆخه‌كه‌ خراپتر ئه‌بێت تائێستا نه‌تواندراوه‌ یه‌ك سوپای یه‌كگرتوو دروستبكرێت هه‌رحیزبه‌و بۆخۆی هێزی چه‌كداری هه‌یه‌ و له‌ناوحیزبه‌كانیشداهه ر یه‌‌كه‌و خاوه‌نی هێزو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆیه‌تی به‌م حاڵه‌وه‌ ئه‌مانه‌وێت گشت پرسی بكه‌ین .
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت گشت پرسی ئه‌نجام بدرێت و سه‌ر كه‌وتوبێت و هاووڵاتیان دڵیان خۆش بێت به‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئه‌زمونی كوردی لای كه‌می ئه‌بێت چاره‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌بكرێت كه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كان دروستیان كردوه‌و ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن دورنیه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش وه‌ك حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانه‌كه‌مان ببێته‌ قوربانی حه‌زو ئاره‌زوی كه‌سانیك و لایه‌نانێك كه‌ هه‌موو كوردوكوردوستان به‌خاك وخه‌ڵكیه‌وه‌ ئاماده‌ن بكه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌ه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیانه‌وه‌.



نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌