تكایه‌ قڕكردنى باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌كان رابگرن

وتار/ 26/04/2017 753 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

تكایه‌ قڕكردنى باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌كان رابگرن

به‌ داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین دیارده‌ى نه‌شیا و قێزه‌ون به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییه‌كان كرا كه‌ به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ له‌ناوبران .
دوێنىَ له‌ گه‌رمیان ئه‌مرۆ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان به‌یانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو هه‌رێمى كوردستان، كه‌سانى نه‌خۆش ئه‌و كاره‌ بێزراوه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ .
ئێمه‌ له‌ رێكخراوى ئاینده‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌ وێراى ئیدانه‌كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ى كوردستان ده‌كرێت، نیگه‌رانیش به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌رده‌بڕین كه‌ وه‌كو پێویست نه‌یان توانیوه‌ سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ به‌و كارانه‌ هه‌ڵده‌ستن، به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ زۆربوێرانه‌ وێنه‌ى خۆیان بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان .
به‌شێك له‌و ڕاوچییه‌ دڵره‌قانه‌ به‌ پشت و په‌ناى حزب و به‌رپرسان ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، كه‌ زۆر كات كارمه‌ندانى پۆلیسى دارستانیش ناتوانن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن توشى كێشه‌و گرفت بونه‌ تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى شه‌هیدییش بكرێن .
كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كێتى زانایان له‌ بڵندگۆى مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ هۆشدارى بده‌نه‌ راوچییه‌ دڵره‌قه‌كان كه‌ با به‌س بێت قڕكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییه‌كان كه‌ ئه‌وانه‌ هاوسه‌نكى راگرتنى زه‌وین بۆ ئێمه‌ى مرۆڤى دڵرق و بىَ به‌زه‌یی .
ئێمه‌ داوا له‌ لیژنه‌ى فتواى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ى كاتیش بێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌تى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو ڕاوكردن تێیدا حه‌رامبكه‌ن و چیتر باڵنده‌ وئاژه‌ڵى ئه‌و شوێنانه‌ قڕنه‌كرێن و كۆتاییان پێنه‌یه‌ت.
داواش ده‌كه‌ین سزاى ڕاوكردن ده‌هێنده‌ زیادبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانێك بۆ هه‌واو ئاره‌زوى خۆیان كۆتایی به‌ ژیانى سه‌دان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ نه‌هێنن، به‌تایبه‌تى له‌ كاتى گه‌رادانان و بێچوودا، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى ناكه‌ن و كات و شوێنیان بۆ نییه‌ بۆ قرٍكردنیان .
داواش له‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین یه‌ك هه‌ڵوێست بین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوانه‌ و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى راوكردن بكه‌ین و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌كانه‌ش ئاشكرا بكه‌ین كه‌ داڵده‌ى راوچییه‌ بىَ به‌زه‌ییه‌كان ده‌ده‌ن .


 
رێكخراوى ئاینده‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌


نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌