پێش مردنی چییان پێی ووت؟!

وتار/ 13/02/2021 371 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

پێش مردنی چییان پێی ووت؟!

مه‌عروف مه‌جید
♦دەنگێ هات و داوای لێکردم جنێو بە خوا بدەم.
♦کاتی قورئانیان خوێند بەسەرمدا، ووتیان گەلە گورگەکە هاتنەوە....

♦مامە حەمە، کەسێکی بێوەیی و کەسایەتییەکی دیندار و خۆڕاگر، ماوەیەکی زۆرە نەخۆشبوو، ماوەی زیاد لە دووساڵ دەبێ چەندین جار کورد وتەنی لە مردن گەڕاوەتەوە، پێش کۆرۆناکە، چوومە خزمەتی زۆر قسەمان کرد زۆرترین بەسەرهات و ڕووداوەکانی ساڵانی کۆنی سنوورەکەی لە بیربوو زۆر جار باسی دەکرد بۆم، کۆتا جار وێنەگرتنی ئەم قسانەی بوو، کە وترا باسی ئەوەی کردووە لەکاتی سەرەمەرگدا پێیان وتووە کە کوفر بکات و قسەی نەشیاو بکات.

♦بەداخەوا وەکو پێویست نەیتوانی قسەکانی بکات بەڵام من هەر تۆمارمکرد، و بەشێک لە پرسیارەکانی نەدەبیست، بۆیە وەک پێویست گوێی لێنەبوو بەڵام وەڵامەکانی دامەوە.

♦مامەحمە ووتی:لەکاتی هیلاک بوون و نزیک بوونەوەم لە مردن، دەنگێک هات و پێی وتم کە جوێن بەخوا بدەم و قسەی نەشیاو بکەم بەڵام من تەسلیمیان نەبووم و بە قسەیانم نەکرد،  تەنانەت کە قورئانم بەسەردا دەخوێندرا، ئەوان دەستیان دەکرد بە قسەی نەشیاو، دەیان ووت گەلە گورگەکە هاتن، دوای ئەوەی من نێژم کرد ئەوان ڕۆیشتن و نەگەڕانەوە.
♦مامەحەمەی کۆچکردوو، ووتی کاتی خۆی من گوێم لێبووە مامۆستاکان باسیان دەکرد کە کاتی سەرە مەرگ شەیتان دێت هەوڵی کافربوونت دەدا، من ئەم جارە پێش مردنم بە گوێی خۆم گوێم لێیان بوو، بۆیە لەکاتی سەرەمەرگدا وریای خۆتان بن.

♦مامە حەمە دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشی 11/2/2021 لە ناحیەی تەکیە لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد، خوای گەورە لێی خۆش بێت و،بەبەهەشتی شابکات.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌