هیــــــــــــــــوای بێ هیــــــــــــــــــــــــــوا........
وتار/
20/06/2021
623 جار بینراوە
مهعروف مهجید
هیــــــــــــــــوای بێ هیــــــــــــــــــــــــــوا........
♦ئەوان، نەک هیوا بە ڕەوا نابینن بۆ نەخۆشانی
نەخۆشخانەی هیوا، ئەوان دایک و باوک و ڕۆڵە و خێزانی شەهیدەکانیشیان بێ هیـــــــــــــــــوا
کرد.
♦ئەوان، کەسوکاری ئەنفالکراوان و بێسەرو
شوێنانیشیان بێ هیــــــــــــــــــوا کرد، کە ئاوات بە سەردەمی بەعس بخوازن..
♦ئەوان، زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەی
دێرینیشیان بێ هیــــــــــــــــــــــــــوا کرد کە ئاوات بە مردن بخوازن لەگەڵ هاوڕێکانیان ئەوانیش لە ژیاندا نەمانایە....
♦ئەوان، شکۆ و کەرامەتی تاک بە تاکی
کوردیان بێنرخ و بێقیمەتکرد، ئیتر ج گوێیان لە نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا هەیە...
♦ئەوان، بونەتە خاوەنی دەیان نەخۆشخانە
و کۆمەڵگەی پزیشکی کە بە دەیان ڕێگەی نا یاسایی پەیایانکردووە، چۆن قبوڵ دەکەن هیوا، هیوا بە هەژاران بدات و ئەوان
سوودمەند نەبن لە پارەی ئەو بێ هیوایانە...
♦پێم سەیرە، هەمووان دەڵێن نا، بۆیە من
دەڵێم بەڵێ بۆ داخستنی، ئەزانن گەلۆ، ئەو کات نەک نەخۆشەکانمان تەنانەت ئەوانەشی تەندروست
باشبوون، بە دەست سیاسیە بازرگانەکانەوە تووشی دەیان گرفتی دەرونی و کۆمەلایەتی و
تەندروستیەوە دەناڵێنن، ئیتر شتێک لە کۆمەڵگادا نەما بە ناوی هیــــــــــــــــــــــــــــــــــوا....
♦ئەوان کاتێک چاویان بەرایی نەدا هیوا
بۆ بێ هیواکان بگەڕێننەوە، زۆربەی سێکتەرەکانی ژیانیان کرد بە کەرتی تایبەت بۆ کۆمپانیا
و بازرگانە سیاسیەکانیان، ئیتر تا قیامەت بڵێین هیواکان بێ هیوا مەکەن، ئەم ووتەیە
یەک فلسی قەڵب ناهێنێ.....
♦ئەگەر ئێمە ڕاستدەکەین، با ئەو حزب و
لایەنانە بێ هیوا بکەین، کە قبوڵ ناکەن نەخۆشەکانیشمان بەرە و هیواڕێگه بگرن.......
مەعرووف مەجید
نوێترین نوسینەکانی مهعروف مهجید
-
مهعروف مهجید
28/06/2021
-
مهعروف مهجید
20/06/2021
-
مهعروف مهجید
13/02/2021
-
مهعروف مهجید
07/12/2020
-
مهعروف مهجید
04/11/2020
-
مهعروف مهجید
04/09/2020