باوکی شەهیدێکی دەستی داعش ووتی............

وتار/ 04/11/2020 494 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

باوکی شەهیدێکی دەستی داعش ووتی............

مه‌عروف مه‌جید
لەیەکێک لە فەرمانگە حکومیەکان بووم، لەپڕ پاسەوانی بەردەرگای بەرپرسەکە هاتە ژوورەوە ووتی، باوکی یەکێک لە شەهیدەکانی شەڕی داعش دەیەوێ بێتە ژوورەوە..
منیش بیرم لەوە کردەوە کە ئەو پیاوە بەڕێزە پێدەچێ بۆ ئەوە هاتبێ کە سوپاسی حکومەت و کاربەدەستانی سنورەکە بکات، لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و پاداشتانەی پێیان دراوە لە دوای شەهێیدبوونی ڕۆڵەکەیا، هەر لە پێدانی خانوو و زاوی مووچە، هتد...
دوای ئەحواڵپرسین یەکسەر پیاوە ڕیش ماش و برنجییەکە کە لەناخیدا بێزاری و نیگەرانی پێوەدیار بوو بەرامبەر ژیانی، وتی، بە داخەوە کارێک وای لێکردم کە بێمە خزمەتتان ئەگەر نا هیچ ئیشێکم نیە لە ئێستادا...
ئەو بەرپرسەش، ووتی لە خزمەتتدام، وتی وەڵا چەندین جارە ناوم دەنووسم بۆ هاوکاری کردن بۆ ئەو خۆراکانەی دەدرێن بە کەسانی هەژار و کەمدەرامەت، هیچ جارێک ناوم نایەتەوە، ئەگەر پێویستم پێی نەبێ دڵنیابن ناوم نانوسم، لەو کاتەدا هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا و وتی نازانم ناوی زۆر کەس هاتەوە بۆچی ناوی من نایەتەوە....

ئەو بەرپرسە داوای ناوی سیانی و ژمارەی مۆبایلی لێکرد ووتی بۆ قۆناغەکانی دوایی یا هەر هاوکارییەکی تر بوو بەچاوان لە بیرت ناکەم.

منیش وتم ئای خوایەگیان، ئەمە چی ژیانێکە، خۆت بدەی بە کووشت، خۆت بکەی بە قوربانی بۆ پاراستنی خاک و نیشتیمان و مانەوەی بەرپرس و کەسانی دز و چەتە ژیانی خێزاکەت بەم شێوەیە بێت، لە کاتێکدا بەرپرسان و کاربەدەستان تەنانەت نەخۆشیش بکەون دەیانبەنە دەرەوەی وڵات....

ئاخۆ دەبێ ئێستا ژیانی چەند هەزار خێزانی شەهیدان و ئەنفالکراوان وپیاوانی شۆڕشگێڕ بەم شێوەیە بێت، چاوەڕوانی فەردەیەک برنجی بیست و پێنج کیلۆیی و چەند دەبە لیترێک ڕۆن و دۆشاوی تەماتە بن لە کاتێکدا هەمووی نرخەکەی ناگاتە، 100 هەزار دینار، لە کاتێکدا ژیانی کەسانی تریش بەهای لایڤ خۆیان و نەوەکانیان ژیان بەڕێبکەن.....
خوایە گیان دەبێ کێ بەرپرس بێت لەم باروودۆخەی  ئێستا خوڵقاوە، ئێمە یا بەرپرسانی بێ هەست و بێشعوور......
هەر بەرپرسێکی ویژدان زیندوو،  ویستی هاوکاری بکات من دەتوانم هاوکاری بکەم لە پێدانی ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنەکەی....

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌