دەک ڕووتان ڕەش بێ سەرکردە بێ هەست و شعورەکان....

وتار/ 07/12/2020 568 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

دەک ڕووتان ڕەش بێ سەرکردە بێ هەست و شعورەکان....

نەفرەت لە بیرو ڕاتان .... لە دروشم و ناوتان
پێتان دەڵێین بارکەن بــڕۆن . ئـێوە خوێنی میللەت ئەخۆن

ئێوە ڕێز و کەرامەتی هاوڵاتی کوردتان نەهێشت، ئێوە بونە ئەندازیاری دروستکردنی دووبەرەکەی و شەڕی نەفرەتی کورد کوژی...
خوا ڕووتان ڕەش کات، سەرکردە مافیا و جاش و خۆفرۆشەکان، ئەرێ تخوا ئێوە هیچ هەست و سۆز و شعورێکتان هەیە⁉
دەزانن بە هۆی ئێوە و سیاسەتە بۆگەنەکانتانەوە تەنانەت کوڕ ڕقی لە باوکی دەبێتەوە تەنانەت لە گۆڕەکەشی دا...
خوا ڕیسواتان بکات، ئەزانن ئێوەن واتان کرد کە ئێستا نیوەی کورد پێی خۆشە نیوەکەی تری هەر ئەم ساتە لەناو بچێ⁉
ئەرێ ئێوە شعورتان هەیە، بەهۆی دیکتاتۆری و ڕسواییتانەوە تەنها بۆ ئەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە نیوەی خەڵکتان کردووە بە کۆیلەی خۆتان..

وەڵا دیمەنی شەهیدکردنی گەنجەکەی چەمچەماڵ و لێدانی کادیرە بە تەمەنەکەی پارتی لە سەیدسادق، گریاندمی، وتم خوایە بۆچی لەم مەملەکەتەی ئێمەدا مرۆڤ هێندە سوک و بێنرخ بوونە⁉

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌