جیاوازی سیستەمی ئێمە و ئەوروپا بەرامبەر بەخیانەت کاران

وتار/ 15/04/2017 625 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

جیاوازی سیستەمی ئێمە و ئەوروپا بەرامبەر بەخیانەت کاران
ئا:سەلییم میرئاودەلی
لەدوای ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی بەهاری (٩١) خەڵکی کوردستان توشی گوشارێکی نێوخۆو نێونەتەوەی بووە
لەو پێناوەشدا بەهەزاران هاونیشتیمانان کۆچیان کرد
بۆ هەندەران یەک لەوانەش برادەرێکی خۆشەویستم بوو یادی بەخێر شانسی هەبوو دوای هەوڵ وماند وبوونێکی زۆر گەیشتە ئەوروپا نەبووە خۆراکی
دەریاو قاچاخ چیە بێویژدانەکان هەروەکو ئاشکرایە
ئەوروپاش بێ گرفت نەبوو چجای بۆ هاوڵاتیانی کورد
کەئەوکان تەنها شاخەکان دۆستمان بوون کاک شوان دوای گەرانەوەی بۆباوەشی نیشتیمان بەسەرهاتێکی گرینگی بۆ گێرامەوە وتی (لەئەوروپا زۆر هەوڵمدا شوێنی نشتەجێبوون بۆخم دابین بکەم نەم توانی دواتر
لەڕێگای برادەرێکم کە ئەو پێشتر لەوێبوو شوقەیەکی
بۆدابین کردم ئەویش بەمەرجێک منیش چونکە گرفتاربوم بووم بەهەموو مەرجێک ڕازیبووم دوای هەوڵێکی زۆر خاوەنەکەمان دۆزیەوە کوڕێکی باڵا بەرزی ئەڵمانی بوو زۆر بەگەرم پێشوازی لێکردین
وتی زۆر ئاسایە تۆ میوانی ئێمەیت چۆن هاوکاریت بکەم برادەرەکەم بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕیەوە
ڕازی بوو وتی لەقاتی خوارەوە داپیری ئێمەی
لێیە نابێت قسەی لەگەڵدابکەی منیش زۆر لام ئاسای بوو ڕازی بووم بەو مەرجە دوای ماوەیەک ‌هێدی هێدە چاوم کرایەوە کەم تاکورتێکیش زمانی ئەڵمانی فێر ببوم
ڕۆژێکیان بەڕێکەوت چاوم بە داپیرەکەوتو وتم چۆن بتوانم خزمەتت بکەم خاوەنی شوقەکەم لەسەرەوە ئاگاداربوو بانگی کردم وتی بەڕێزم تۆچیتر ناتوانیت لێرە بیت لەبەر ئەوەی مەرجەکەت شکاندوە منیش وتم زۆرئاسایە بەس پێمبڵێ ئە وهۆکارەچیە کەمن نەتوانم
قسە لەگەڵ داپرەتان بکەم کوڕەکە دوای ئەوەی قاوەیەکی بۆهێنام وتی ئەوەدەبینیت داپیری ئێمەیە
لەسەردەمی شەڕی جیهانی دووەم چاسوسی لەسەر
گەل ونیشتیمانمان کردوە ئێمەش بڕیارمان داوە
تالە ژیندامابێت نابێت کەسمان قسەی لەگەڵدابکەین
بۆئەوەی وەک هاوڵاتیەکی ئاسای نەژیت شوان وتی
ئایلە وسیسەتەمە جوانە دەبێت هەمووکەس باجی تاوانی خۆیبدات تەنانەت کە خۆشەویسترین کەسیشبێت
لەوڵاتی ئێمەشدا ئەوانەی دەستیان بەخوێنی شۆڕش گێڕان و خەڵکی بێتاوان سوربووە مەقاشی دەستی
داگیرکەرانبوون ئستا نەک هاوڵاتی ئاساین بەڵکو
ئەوان دەسەڵات دارو پایەدارن یاری بەئاقڵی ئێمەدەکەن).

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌