تاوانی ئه‌نفال هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت

وتار/ 15/04/2017 1513 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

تاوانی ئه‌نفال هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت
سەلیم میراودەلی
٢٩ ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ به‌ پیلانی پێشتر نه‌خشه‌ داڕێژراوی ڕژێمی فاشستی به‌عس
گه‌لی كوردی كۆمه‌ڵكوژ كرد به‌ناوی ئه‌نفال ڕه‌وایان به‌ جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان دا به‌داخه‌وه‌ئه‌وكات وڵاته‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یان كبپ كرد ئه‌وكات ده‌گوترا ته‌نها شاخه‌كان و گه‌له‌كه‌مان دۆستمان بوون ئه‌و مێژوه‌ تاڵه‌ نابێت قه‌ت له‌یادمان بچێته‌وه‌ ئه‌و تاوانه‌ پێمان ده‌ڵێت كورد هه‌ر كورده‌ هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌
ئه‌وانه‌ی كوردی فه‌یلی بوون دووجار ئه‌نفال كران جارێك له‌سه‌ر كوردبوونیان جارێكی تر له‌سه‌ر مه‌سهه‌بیان كه‌ شیعه‌ بوون
بارزانیه‌كان دوجار ئه‌نفال كران جارێك له‌سه‌ر كوردبوونیان جارێكی تر له‌سه‌ر بارزانی بوونیان و جه‌مه‌دانه‌ی سوریان
جا كه‌وایه‌ با هه‌موومان یه‌كبگرین بۆ ساڕێژبوونی زامی ئه‌نفال و ئاسوده‌ی گیانی شه‌هیداه‌ بێ نازه‌كانمان
پێتان ده‌ڵێم چیتر مێژوو له‌ كه‌سمان قبووڵ ناكات بۆ خۆمان یه‌كتر بتوێنینه‌وه‌ و یه‌كتر بچوك بكه‌ینه‌وه‌
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ بكه‌رانی تاوانی ئه‌نفال
سه‌ركه‌وتو بێت ئیراده‌ی  به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان
درود بۆ گیانی شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌نفال .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌