ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم،به‌رپرسیارن

وتار/ 13/04/2017 537 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم،به‌رپرسیارن 
دارا سێكانیانی 

 
كاره‌ساته‌ دوای 25ساڵ له‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردوستاندا،له‌ ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا له‌ ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتواندا،له‌ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سوته‌مه‌نی و كانزادا،له‌سه‌رزه‌ویه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵیدا،له‌دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانی دانی پزاڤی ڕزگاری خوازی كوردیدا،پێشكه‌شكردنی هه‌زاران قوربانی بۆ پارێزگاری له‌ ناسنامه‌ی كورد بونی شاری كه‌ركوك و بابه‌گوڕگوڕی كوردان،كاتێك ئه‌نجومه‌نی پاریزگای ئه‌و شاره‌ بیانه‌وێت ئاڵای كوردستان له‌ پاڵ ئاڵای عێراقدا له‌سه‌ر دامو ده‌زگا فه‌رمی و حكومیه‌كان هه‌ڵبه‌كه‌ن،ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره‌ ببڕێت،لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ ڕو به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتداران و كار به‌ده‌ستان و به‌ر پرسانی ئه‌م هه‌رێم ئه‌ بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كیتی كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 25 ساڵه‌ حوكمی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌كه‌ن ئایه‌ كاره‌ سات نیه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی و دانیشتوانی شاری كه‌ركوك دڵه‌ ڕاوكێیان هه‌بێت كه‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم توشی هه‌مان قه‌یران و كاره‌سات ئه‌بنه‌وه‌ كه‌به‌سه‌ر دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ دا هاتوه‌،به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی كه‌ هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی حه‌ز نه‌كه‌ن بخرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ترسی بڕینی موچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌و پاریزگایه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌.
له‌كاتێكدا ئه‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ڕابردوودا كارێكی بكردایه‌ نه‌ك هه‌ر كورده‌كانی كه‌ركوك به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان پێش كورده‌كان خۆشحاڵیان ده‌بڕیایه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردوستان.به‌ڵام ئه‌وانیش ناهه‌قیان نیه‌ له‌م كوردوستانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا هاوولاتیانی هه‌ریم ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی ڕابردوو دا ساڵی چه‌ند به‌رمیلێك نه‌وتیان وه‌ئه‌گرت به‌پاره‌ی خۆیان ئه‌م ساڵ له‌سایه‌ی حكومه‌ته‌ به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌و به‌خزمه‌ت مناڵه‌كه‌یان ئه‌وه‌شیان وه‌ر نه‌گرد هاووڵاتیان ناهه‌قیان نیه‌ نیگه‌ران بن چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ كارێكی نه‌كر متمانه‌و ئومێدله‌لای تاكی كوردی بمێنێت بۆیه‌ ئێستا دڵنیام هاووڵاتیانی كه‌ركوك به‌گومانه‌وه‌ له‌ داهاتوی خۆیان ئه‌ڕوانن ئه‌ترسن ژیانی ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی عه‌ره‌بی بێگانه‌ باشتربێت له‌ حكومه‌تێكی كوردی كه‌به‌عقڵیه‌تێكی حیزبی ته‌سك بیربكاته‌وه‌و هه‌مووداهاتی ووڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ر پرسه‌كان بێت و هاووڵاتیانیش بێ به‌شبن و زه‌قه‌ی چاویان بێت، ئائه‌وه‌یه‌ به‌ر هه‌می ده‌یان ساڵی خه‌بات و 25 ساڵ ئه‌زمونی حوكڕانی هه‌رێمی كوردوستان ، حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و خزمه‌ت گوزاریه‌كانمان جوانه‌.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌