داعش ئه‌م کاره‌شی کرد!!!!!
وتار/
10/04/2017
1472 جار بینراوە
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
داعش
ئه‌م کاره‌شی کرد!!!!!
م.سه‌لیم
شوشكه‌یی
سه‌عات
١٠سه‌ر له‌به‌یانی ٩/٤/٢٠١٧ جه‌نازه‌یه‌کیان هێنایه مزگه‌وته‌که‌مان که‌وا گه‌نجێکی
عه ره بى خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور بوو کاتێ پرسیارم کرد به‌چی وه‌فاتی کردووه برایه‌کی
به‌چاوی به فرمیسکه‌وه وتی کوژراوه ووتم کێ کوشتویه‌تی به‌ده‌م گریانه‌وه چیرۆکی
کوشتنی براکه‌ی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه به‌م شێوه‌یه گێڕایه‌وه ووتی
براکه‌م ویستویه‌تی له‌ژێر ده‌ستی داعش ڕزگاری بێت و به‌ره‌وهه‌رێمی کوردستان بيت
به‌و ده‌شت و ده‌ره‌وه ڕێگای گرتۆته‌به‌ر به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن چکدارانی
داعشه‌وه ده‌ست گیر ده‌کرێت دوای دومانگ له‌زیندانی بڕیاری ئازاد کردنیان دا به‌فیدیه‌یی
١٦٠ وه‌ره‌قه که‌تێ پاره‌که‌یان بۆده‌به‌ن تاکوڕه‌که‌یان له‌مه‌رگ رزگارکه‌ن له‌گه‌ڵ
سێ که‌سی دیکه له‌به‌ندینخانه ده‌یان هێنه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و بازاڕێکی قه‌ڵه‌باڵغ
ڕاپێچیان ده‌که‌ن سێ که‌سه‌که سزایان به‌م شێوه‌یه‌وه بوو بڕیار ده‌درێت که ده‌بێ
قاچیان به‌بلۆک بشکێنرێت به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌بلۆک قاچیان
ده‌شکێنن به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ی بڕیاری ئازاد کردنیان داب‌و به‌پاره گوله‌بارانی
ده‌که‌ن ده‌بێ ئه‌م ڕه‌فتاره وه‌حشی گه‌ریه له‌کوێی ئیسلامدا جێگای ببێته‌وه به‌ڕاستی
داعش شه‌رمه‌زاریه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی چونکه بۆته په‌ڵه‌ی عه‌یبه به‌سه‌ر ئومه‌تی
ئیسلامه‌وه بڕیاره‌کانی له‌دوورو نزیک هيچ په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامه‌وه نیه داعش هێزێکی
دڕنده‌و وه‌حشی گه‌ره که هه‌رچی ئه‌وپێناسه و تۆمه‌ته ناڕه‌وایانه‌ی که‌پێشتر
له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلام بۆ ئیسلام ده‌کراو ڕه‌ت کرابۆوه ئه‌وان له‌سه ئه‌رزی
واقیع به‌ناوی ئیسلام ئه‌مڕۆ جێ به‌جێ یان کرد تا بڵێن به‌ڵێ ئیسلام ئه‌وه‌بوو که‌باستان
ده‌کرد بۆیه ئه‌رکی هه‌رتاکێکی موسڵمانه که‌شاره‌زای له‌ئیسلام هه‌بێ ڕاستی ئیسلام‌و
درۆکانی ئه‌وان بو موسڵمانان ڕوونکه‌نه‌وه.بۆیه له‌دوای ڕوخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه‌وه
تاکو ئه‌مڕۆ هیچ وڵات و گرووپ و هێزێک له جیهان به‌قه‌د داعش زیانی به‌ئیسلام نه‌گه‌یاندوه.
نوێترین نوسینەکانی م.سه‌لیم شوشکه‌یی
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
03/01/2018
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
10/04/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
23/03/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
24/02/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
17/02/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
01/01/2017