یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌م له‌ وتار خوێندنه‌وه‌ تێپه‌ڕی

وتار/ 01/01/2017 1108 جار بینراوە

م.سه‌لیم شوشکه‌یی

یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌م له‌ وتار خوێندنه‌وه‌ تێپه‌ڕی
سه‌لیم شوشکه‌یی
له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مرۆدا ١/١/٢٠١٦ یه‌ک سالێ ته‌واو به‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌م له‌ ووتار خوێندنه‌وه‌ تێپه‌ڕی١/١/٢٠١٦ به‌ڕیارێکی سیاسی بێ بنه‌ما وه‌زیری ئه‌وقاف به‌وه‌کاله‌ت بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ده‌رکردم دوای ئه‌وه‌ی که‌ دورخستنه‌وه‌كه ناڕه‌زاییه کی زۆری جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیداهێنا چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن که‌به‌پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ ده‌چن ده‌ستیان کرد به‌ هه‌ڵمه‌تێکی ناوزڕاندن دژی ئێمه‌ که‌ ئه‌وپڕوپاگه‌ندانه‌ش یه‌ک پارچه‌ درۆو ده‌له‌سه‌و بوختان بوون دوربون له‌ڕاساتیه‌‌وه‌ من لێروه ‌ به‌بیر هاو ڵاتیانی خۆشه‌ ویستی کوردستانی ده‌خه‌مه‌وه‌ که‌ دورخستنه‌وه‌م له‌ ووتار ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌وه‌بو که‌ له‌وتاره‌كانمدا به‌رگریم له‌ گه‌لی کوردی سته‌م لێ کراو و چینی چه‌وساوه‌ بووه‌ وه‌ پشت به‌خوا ده‌نگی حه قبوین به‌رامبه‌ر ده‌سه ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و سته‌مکار بۆ من شانزیه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ که‌ باجی قسه‌ی ڕاست و دروست و هه ڵوێستی جوانمێرانه‌ بده‌م.
بێ گومان ساڵی ٢٠١٦ یه‌ک پاچه‌ ساڵی سوکه‌یاتی به‌مه‌لاو محڕاب مزگه‌وت بوو ئه‌وه‌جگه‌ی ساڵی قه‌یه‌ران و قات و قڕیو قوڕبه‌سه‌ری بوو بۆ هاوڵاتیان موچه خۆران له‌لایه‌ن ‌ده‌سه‌ڵاتێکی شکست خواردوو له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات که ‌له‌م ساڵدا زۆرترین مامۆستایی ئاینی له‌ ووتار خوێندنوه‌ دورخرانه‌وه‌ و زیندانی کران تاکار گه‌یشته‌ تیرۆر کردنیان سه‌ر ‌به‌رزی و سه‌رفرازی بۆ هه‌ڵگرانی ڕێبازی ڕاست و دروست نه‌مان و خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بۆ گه‌دندڵان و سته‌م کاران به‌هیوای ئه‌وه‌ی ساڵی نوێ ٢٠١٧ساڵی ئاشته‌وای نیشتمانی بێت و هه‌مومان به‌یه‌که‌وه‌ ته‌واو که‌ری یه‌ک بین بۆ به‌ره‌و بێش بردنی وڵات.

نوێترین نوسینەکانی م.سه‌لیم شوشکه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌