ڕیفراندۆم باش بوو یان شووم ؟
وتار/
03/01/2018
678 جار بینراوە
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
ڕیفراندۆم
باش بوو یان شووم ؟
م.سه‌ليم
شوشكه‌يى
دوای به‌شداری کردنی به‌نده له به‌رنامه‌یه‌کی ئێن
ئاڕتی
چه‌ند
په‌یجێکی حیزبی ده‌ستیان به‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و جنێو سوکایه‌تی شایه‌ن به‌خۆیان
و حیزبه‌که‌یان کرد،
گوایه‌من
ده‌وڵه‌تی کوردیم ناوێ پێم خۆشه ژێرده‌سته‌بین،
بێگومان
گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێکارێکی یاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی وسه‌ربازی بۆگه‌یشتن به‌مافی
ڕه‌واو و ئازادی دروست کردنی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک کارێکی پیویست واجبێکی
ئاینی نیشتیمانی و نه‌ته‌وییه به‌تایبه‌ت ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد تاکه میله‌تین
له‌سه‌ر ڕوی زه‌وی که‌وا ژماره‌مان چل ملیۆن که‌س بێت وخاوه‌نی به‌یداخ و خاک و خه‌ڵک
و هێزبین به‌ڵام ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت بگره مافی باس کردنیشمان نه‌بێت،
بۆیه
دڵنیام دره‌نگ یان زوو ئه‌م ئاواته‌ی گه‌له‌که‌مان به‌ویستی خودا هه‌ر دێته‌دی به‌ڵام
کار کردن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆ جیاوازه له‌گه‌ڵ باس کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،
بۆیه هه‌ر حیزبێک ده‌سه‌ڵاتو توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌ێنێت به‌ڵام ڕای
نه‌گه‌یاند دڵنیابن که خائنه به‌خاک و خه‌ڵک وه‌ئه‌گه‌ر ویستی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یه‌نێت
به‌ڵام زه‌مینه سازی بۆ نه‌کرد ئه‌وه‌شیان نیشتیمان فرۆشه وخه‌ڵکه‌ی ده‌گه‌وجێنێ.
به‌کورتی
زه‌مینه‌سازی بۆ ڕێکاره‌کانی سه‌ر به‌خۆی کوردستان ئه‌مانه‌ن
١- یه‌ک خستنی هێزی وڵات و کردنی به‌سوپاێکی
نیشتیمانی.
٢- دروست کردنی ئاشته‌وایی نیشتیمانی.
٣- بێ لایه‌ن بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌روه‌ربونی یاسا.
٤- دروست کرنی سۆزی نیشتمانی و نه‌ته‌ویی.
٥-له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌مه‌مو پێش هاته
خراپه‌کان.
٦- له‌بار بوونی هه‌لو مه‌رجی هه‌رێمی و نێو
ده‌وڵه‌تی.
ئایه
له‌کوردستانی ئێمه ئه‌م هه‌نگاوانه نرابوون بۆ ده‌وڵه‌ت، ئایه له‌ده‌ست دانی سه‌دا
په‌نجای خاکی وڵات کارێکی شوومه یان باشه
ئایه ڕاده‌ست کردنی سنور‌و فڕۆکه‌خانه‌کان کارێکی شوومه یان باشه ئایه خۆخستنه
باوه‌شی دوژمن تا به‌هاوڵاتی قبوڵت کاته‌وه‌و شه‌و ڕۆژ لێ بپاڕێیه‌وه کارێکی باشه
یان شوومه ئایه ناشرین کردنی عینوانی پێشمه‌ر گه‌و زه‌لیل کردنیان کارێکی شوومه
یان باشه له‌ده‌ست دانی هه‌مو پشتیوانیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی کارێکی باشه یان شوومه
یه‌کتر تۆمه‌ت بارکردن به‌خیانه‌ت کارێکی باشه یان شوومه ڕیفراندۆم هه‌نجه‌ت
دانه ده‌ست دووژمن بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاوامان به‌سه‌ربێت.
نوێترین نوسینەکانی م.سه‌لیم شوشکه‌یی
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
03/01/2018
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
10/04/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
23/03/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
24/02/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
17/02/2017
-
م.سه‌لیم شوشکه‌یی
01/01/2017