هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌که‌رکوک دره‌نگ وه‌خته‌!!

وتار/ 23/03/2017 1032 جار بینراوە

م.سه‌لیم شوشکه‌یی

هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌که‌رکوک دره‌نگ وه‌خته‌!!
سه‌ليم شوشكه‌يى
بڕیای پارێزگاریی که‌رکوک بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ ته‌ک ئاڵای عێڕاق له‌ تێکرای دامو ده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ شاری که‌رکوک هه‌نگاوێکی دڵخۆشکه‌رانه‌ی ياسايى و ده ستوريه ئه‌گه‌رچی زۆر دره‌نگ وه‌خته چونكه له‌يه‌كه‌م رۆژى هه‌ڵاتنی سوپای عێڕاق وهاتنی هێزي پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ ناو شارى که‌رکوک به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خاک و خه‌ڵکی كه‌ركوك ده‌بوایه‌ ئاڵای كوردستانیان به‌رز کردبایه‌وه‌ نه‌ک ئاڵای حیزبی ئه‌وکات هیچ که‌س نه‌ی ده‌توانی ڕه‌خنه‌ش بگری به‌ڵام ئۆباڵی دره‌نگ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌که‌رکوک به‌په‌له‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چونکه‌ هیچ فرمانێکمان نه‌بیست بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان  خۆ له‌خه‌ت دانی حکومه‌ت له‌دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه‌ که‌هه‌ردوکیان لێک تاڵترن.
یه‌که‌م: یاخود فکریان پێ نه‌شکاوه‌ ئه‌م بڕیاره‌بده‌ن به‌هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان که‌عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ چونکه‌ دروشمی دڵی کوردستان قودسی کوردستان ته‌نیا ده‌بێته‌ ناو نیشانێکی بى مانا بۆ گه‌لێکی مه‌ینه‌ت بارو شۆڕش گێڕ.
دووه‌م: یاخود بۆڕازی کردنی دڵی دراوسێکان بووه‌ نه‌وه‌ک خوانه‌کات  توڕه‌بن که‌ئه‌وه‌ش له‌وه‌ی تر تاڵتره‌ چونکه‌ وائێمه‌ سه‌ری زمان و بنی زمانمان بۆته‌ باسوخواسی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڵام که‌ ئێمه‌ نه‌توانین ئاڵای  خۆمان له‌سه‌ر شارێکی کوردی هه‌ڵکه‌ین چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یه‌نین که‌ بێ گومان لای دراوسێکانمان مه‌ترسی داره‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌!! نیگه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌ چونکه هیچ مافی ده‌ست تێوه‌ردانیان له‌م بابه‌تانه ‌نیه ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌کان له‌که‌رکوک‌ لادانه‌ له‌کاری سه‌ره‌کی خۆیان به‌ڵکو ئه‌م پرسه‌ پرسێکی ته‌واو ناوخۆییه‌ ميژوو شاهيده كه زۆر به‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه  گه‌لی کورد داويه‌تی له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردستانی بوونی که‌رکوک بووه‌ بێگومان پرسی که‌رکوک که‌ به‌پێی یاساو ده‌ستوری عێڕاق چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ یاسا چاره‌ سه‌ر نه‌کرێت که‌وا چاره‌سه‌ری قۆناغ به‌ندی بۆکراوه‌ دورنیه‌ وڵاته‌ زلهێزه‌کانی ناوچه‌ که‌ بیکه‌ن وێسته‌گه‌ی یه‌ک لاکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیو مل ملانێکانی خۆیان ‌ئه‌وکات به‌ڕاستی ده‌بێته‌ قودسی کوردستان چۆن قودس له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بۆته‌گرێ کوێره‌ و هه‌زاران  که‌س بوونه‌ قوربانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش به‌سود وه‌رگرتن له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و مه‌زهه‌بی جیاواز و ئاینی جیاواز ڕۆڵی خراپ ده‌ بینن بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی کورد ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ مامه‌ڵه‌بکه‌ن.

نوێترین نوسینەکانی م.سه‌لیم شوشکه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌