هۆكارەكانی كەمبونەوەی نەوتی تەق تەق

وتار/ 10/04/2017 879 جار بینراوە

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس

هۆكارەكانی كەمبونەوەی
 بڕی بەرهەمی بیری نەوتی تەق تەق بە ژمارە و ڕاستی  زانستی ..
نەوزادی موهەندیس

[email protected]
•     چەند زانیاریەكی وورد لەسەر بیرە نەوتەكانی تەق تەق
•     كێڵگەی نەوتی تەق تەق دەكەوێتە 60 كم باكوری ڕۆژهەڵاتی كەركوك و 65 كم باشوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و 120 كم باكوری خۆرئاوای سلێمانی.
•     بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1978دا لەلایەن ڕژێمی عێراقی ئەوكاتەوە 3 بیرە نەوت لێدراوە و دواتر سەریان داپۆشراوەتەوە. بڕی یەدەگی نەوتی ئەوكاتە خەمڵێنراوە بە 260 ملیۆن بەرمیل.
•     بۆ دووەم جار لەسەردەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا و لەساڵی 1994-1996 ئەو 3 بیرە نەوتە  سەریان لادرایەوە و  بەرهەمی نەوتی خاویان دەستپێكرد.
•     تا ساڵی 2002 نەوتی خاو دەهێنرایە پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی و بەشێوەیەكی سەرەتایی  بەنزین و گازۆیل و نەوتی سپیان بە بڕێكی كەم بەرهەم دەهێنا.
•     لە17/7/ 2002 وە بەڕەسمی گرێبەست واژۆكراوە لە گەڵ كۆمپانیای(( گەنەڵ ئینێرجی توركیدا)) كە تا ئەو كاتە 6-7 بیرە نەوت هەبوە.


•     لەساڵی 2002وە تاكو ئێستا ژمارەی بیرە نەوتەكان بونەتە 26-28 بیرە نەوت بەم شێوەیە:
•     3 بیر لە ساڵی 1978 لێدراوە
•     14  بیر لە ساڵی 2002  تا 2011   لێدراوە لە كێڵگەی تەق تەق و كێوە چەرمیلە
•     5 بیر لەساڵی 2012 لێدراوە
•     3 بیر لە ساڵی 2013 لێدراوە
•     1 بیر لە كێوە چەرمیلە بە قوڵی 5200م لێدراوە
•     لەمانگی 6/2015دا بڕی بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بوە لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی خاو
•     ڕووبەری كێڵگەكە بریتیە لە 951كیلۆمەتر چوارگۆشە
•     پشكەكانی ئەم كێڵگەیە بریتیە لە 44% گەنەڵ ئینێرجی توركی و 36% ئەداكسی كەنەدی و 20% حكومەتی هەرێم.
•     جۆری نەوتی ئەم كێڵگەیە لە هەرەباشترین جۆری نەوتی جیهانە چونكە (( نەوتێكی سووكە   API   لە نێوان(( 48-  51 )) دا و كبریتی تیادا نیە و قوڵی بیرەكانیش مام ناوەندە هەربۆیە بە (( شەمپانیای نەوت  یان شەمپانیای ڕەش)) دادەنرێت.جا هەر نەوتێك ئەم سیفاتە باشانەی تیادا بوو هەمیشە  نرخیان بەرز دەبێت ، هەربۆیە نرخی نەوتی تەق تەق هەمیشە بەرز دەبێت.
•     جۆری گرێبەستەكە و پشكی كۆمپانیاكان لە نەوتی  داهات و قازانجدا دەریدەخەن كە نەوتی  تەق تەق زۆر بە هەرزان دراوەتە ئەو كۆمپانیایانە ،كە دەرهێنانی ئاسان و لە جۆری زۆر باشی نەوتیشن و هیچ خەرجیەك نەچۆتە پڕۆسەی بەدواداگەڕان و دۆزینەوەیان  چونكە پێشتر دۆزراوەتەوە و بیری لێدراوە و بەرهەمی هەبوە وناوچەیەكی تازە دۆزراوە نەبوە وەك كێڵگەكانی تری تاوگێ‌ و شێخان و ...هتد.
•     جۆری گرێبەستەكە بریتیە لە (( گرێبەستی موشارەكە لە بەرهەمدا))
•     نەوتی قازانج لەم كێڵگەیەدا بریتیە لە 27%-15%
•     بڕی بەرهەمی ئەم كێڵگەیە  لە ساڵی 2003 تا 2012 بریتی بوە لە 9ر77 ملیۆن بەرمیل.
•     لەساڵی 2012دا بە درێژایی 78 كم بۆری ئەم كێڵگەیە بەسراوەتەوە بە وێسگەی خۆرمەڵەوە  و لەوێشەوە بۆ بۆری سەر بەندەری جیهانی توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوت.
•     لە 7/8/2012دا ئەم كێڵگەیە ڕۆژانە بڕی 105 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكردوە بەم شێوەیە:
1. 55 هەزار بەرمیل بۆ خۆمەڵە بۆ هەناردەكردن لەڕێگەی بەندەری جیهانی توركیەوە
1.     35هەزار بەرمیل بە تانكەر بۆ پاڵاوگەی بازیان
2.     15 هەزار بەرمیل خەزن دەكرا
•     بڕی یەدەگی نەوتی ئەم كێڵگەیە بریتیە لە:
1.     یەدەگ لەجۆری 2P  (( یەدەگی جێگیرە بەڵام بە ووردی نەخەمڵێنراوە)) بریتیە لە 683 ملیۆن بەرمیل لە 30 حوزەیرانی 2011دا. لەكاتێكدا لە مانگی 12 /2016 بۆتە 356 ملیۆن بەرمیل.((  نیواونیو كەمی كردوە))!!!
2.     لەكاتێكدا لەساڵی 1978دا بریتی بوە لە 260 ملیۆن بەرمیل
3.     یەدەگ لەجۆری 3P (( یەدەگی خەمڵێنراو))  بریتیە لە 1042 ملیۆن بەرمیل نەوت
4.     بڕی بەرهەمی ئەم كێڵگەیە لە ساڵی 2016 بریتی بوە لە 184 ملیۆن بەرمیل/ ڕۆژانە .و پێشبینیش دەكرێت كەم ببێتەوە بۆ  80 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەساڵی 2017دا. وە پێشبینیش دەكرێت لەساڵی 2018دا بگاتە تەنها 50 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.
•     لەسەر بڕی ئەو یەدەگەی 2P بە كێڵگەی نەوتی تەق تەق دەوترێت (( كێڵگەی عملاق GIANT FIELD  )) چونكە بڕی یەدەگی جێگیری تیادایە و دەتوانرێت دەربهێنرێت بەبڕی كەمتر لە  5 ملیار بەرمیل و زیاتر  لە نیو ملیار بەرمیل. خۆ ئەگەر بڕی یەدەگ لە ((5 ملیار بەرمیل))  زیاتر بوو پێی دەوترێت (( كێڵگەی زۆر عملاق)) SUPER GIANT FIELD


•     تێچووی لێدانی بیرە نەوتەكان :
•     تێچووی 13 بیری نەوتی ئەم كێڵگەیە بریتیە لە 158865000 دۆلار
•     واتە هەر بیرێك بڕی 12288000 دۆلاری تێچووە ... كە ئەم نرخانە زۆر بەرزن بەهەموو پێوانەیەك.و هەندێك بیریش گەیشتۆتە 18500000 دۆلار وەك بیری ژمارە ((4)) و بیری ژمارە(( Kc-51 )) گەیشتۆتە 31831000دۆلار.
•     9 بیری تر تێچوەكەیان گەیشتۆتە 110052000 دۆلار تاكۆتایی ساڵی 2013 واتە هەر بیرێك بڕی 12288000 دۆلاری تێچوە.
•     لە 28/3/2017دا لەلایەن كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی توركیەوە ڕاگەیەنرا كە بڕی یەدەگی نەوتی كێڵگەی تەق تەق بە ڕێژەی 66% دابەزیوە.
•     لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆچی بەم شێوەیە بڕی یەدەگەكە دابەزیوە؟ هۆكارەكانی چین ؟ چۆن چارەسەر دەكرێت؟
•     هۆكاری دابەزینی بڕی یەدەگی نەوتی بریتیە لەوەی كە:
1.     بەرهەمهێنان لەم كێڵگەیەدا بەشێوەیەكی زانستی نەبوە.
2.     هەتا توانراوە لە چەند بیرە نەوتێك  نەوت دەرهێنراوە لەبەر ئاسانی كارەكە و ئەوانی تر پشتگوێخراون.
3.     دەبێت لە كێڵگەی نەوتیدا بەرهەم لە هەموو بیرەكاندا بە بەرنامە و وەكیەكی بێت.
4.     لێدانی بیرەكان دەبێت 250 – 500 مەتر لێك دوور بن.
5.     دابەزینی فشاری ناو بیرەكە.
•     بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە و زیادكردنەوەی بڕی بەرهەم پێویستە:
1.     بۆ ماوەیەك برهەمهێنان ڕابگیرێت بۆئەوەی لەو بیرانەی گەیشتۆتە ئاو  نەوتی خاوی نوێ بێتەوە جێگەی لە دەمارەكان و جێگەی كۆبۆوەی نەوتی خاو چونكە نەوت سوكترە لە ئاو و سەر  ئاوەكە دەكەوێت.هەروەها فشاری ناو بیرەكەش بەرزببێتەوە.
2.     بیری نەوتی زیاتر لێبدرێت.
3.     چاكسازی  زیاتر و بەردەوامی بیرە نەوتەكان بكرێت.
4.     دەرهێنانی نەوت لە هەموو بیرە نەوتەكان وەكو یەك دەربهێنرێت.
5.     تێخستنی ماتۆڕی غەگاس بۆ ناو بیرەكان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی فشاری ناو بیرەكان.
•     لە كۆتایدا لە پڕۆسەی دەرهێنانی نەوتدا كارێكی ئاساییە كە بڕی بەرهەم كەم بكات یان تەنانەت بیرە نەوتەكان چۆڕبڕیش ببن، بەڵام بۆ كێڵگەی نەوتی تەقتەق كارێكی زۆر جێگەی بڕوا نیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت بە تێپەڕبوونی كات و لێدانی بیری زیاتر بڕی بەرهەم زیاتر بكرێتەوە.
•     هەروەها پێدەچێت لەكاتی دیاریكردنی بڕی یەدەگیشدا هەر لەسەرەتاوە ژمارەكان زۆر زیاتر لە بڕی ڕاستەقینە ڕاگەیەندرابێت،ئەگینا بەپێی ئەو بڕە یەدەگە بێت كە 683ملیۆن بەرمیل نەوت هەبوبێت، ئەوا بەو بڕە بەرهەمەی كە لەساڵی 2003وە تا 2016 حساب كراوە  كۆكەی دەكاتە 252 ملیۆن بەرمیل كە دەرهێنراوە.
•     گریمان زیاتریش دەرهێنرابێت و گەیشتبێتە 300 ملیۆن بەرمیل.
•     كەواتە ئێستا بڕی 380 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و یەدەگ لە كێڵگەی تەق تەق دا ماوە.
•     كە ئەگەر ڕۆژانە بڕی 100 هەزار بەرمیلیش دەربهێنرێت ئەوا بەشی 10 ساڵ و نیوی تر نەوتی تیادا ماوە.
•     بۆیە ئەم كێڵگەیە دوورە لە وشكبون و چۆڕبڕ بوون.
•     بەڵام دەكرێت بڕی بەرهەم كەم ببێتەوە و وەك ڕوونیشمان كردەوە دەتوانرێت بڕی بەرهەم زیادبكرێتەوە بە گرتنە بەری ئەو ڕێوشوێنانەی كە باسمان كردوون.
•     هەروەها دەبێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەلایەن تیمی شارەزاو بە ئەزموونی خۆیەوە چاودێری كاری دەرهێنان و مامەڵەی ئەو كۆمپانیا نەوتیانە بكات لەو كێڵگانەدا بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و زانستی دەرهێنان و مامەڵەیان لەگەڵ بیرە نەوتەكاندا.

نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌