حکومەتی هەرێم و یاسای بوجەی ساڵانە
وتار/
20/08/2016
1097 جار بینراوە
ئهحمهدی حاجی رهشید
هەموو حکومەتێک لەدونیاداکە ڕێز لەخۆی و هاوڵاتیەکانی بگرێت دەبێت
یاسای تایبەتی هەبێت بۆ ڕێکخستنی داهاتەکان و خەرجیەکانی جا دەکریت ساڵانە بێت یان
چەندساڵ بەیەکەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت وردبینی بکرێت لەداهات و خەرجیەکانیدا و لەهەمانکاتدا
هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی بەهاوڵاتیان و دەکرێت
بڵێم یاسای بوجە یەکێکە لە ستاندەرە جیهانیەکان کەشەفافیەتی وڵاتی پێهەڵدەسەنگێنرێت
بۆیە نەبونی یاسای بوجە لەساڵەکانی ۲٠۱۳و ۲٠۱٤ و ۲٠۱٥ و ۲٠۱٦ واچاوەڕێ دەکڕێت کە بۆ ئەمساڵی ۲٠۱۷ نەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوەی لێدەخوێنرێتەوە:
یەکەم : حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی ناشەفاف و
کار بۆ شاردنەوەی داتاو زانیاریەکان دەکات
دووەم : حکومەتی هەرێم بڕوای بەدەزگاو دەمەزراوەکانی خۆی
نیە کە چاودێری و وردبینی بکەن لەوانە دیوانی چاودێری دارایی
سێیەم:حکومەتی هەرێم وحیزبە فەرمانڕەواکان و حیزبە بەشدار
پێکراوەکانیش لەحکومەت یارمەتی دەری گەندەڵکارانن و هۆکارێکن بۆ شاردنەوەی گەندەڵیەکان
ئەگینا ڕازی نابن بەنەبونی یاسای بوجە
چوارەم : حکومەتی هەرێم بەنەبونی یاسای بوجە هەوڵی ئەوە
دەدات کە دەسەڵاتەکان لەیەکتر جیانەبنەوەو فەسڵی سوڵتات نەکرێت
پێنجەم: حکومەتی هەرێم بەنەبونی یاسای بوجە ڕێگە خۆش دەکات
کە سەرۆکی حکومەت و ستافەکەی بەرەو دیکاتۆریەتی موتلەق هەنگاو هەڵگریت
شەشەم :حکومەتی هەرێم بەنەبونی یاسای بوجە هیچ مانایەک
ناهێڵێتەوە بۆ سەروەری یاسا
هەربۆیە حکومەتی هەرێم یاسای بوجەی نیە تاوەک دیوانی
چاودێری دارایی نەتوانیت هیچ داهات و خەرجیەکی حکومەت وردبینی تیدا بکات بۆ نمونە
حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ساڵانە یاسای بوجە پەسەند دەکات و زۆر کەمیشی لێجێبەجێ
دەکات بەڵام دیوانی چادێری فیدراڵ تەنها ساڵی ۲٠۱٤ کشەی هەیە کە یاسای بوجەی نەبوە بۆیە : حکومەتی هەرێم
غەرق بوە لەگەندەڵی ناشەفافی نادادپەروەری و نایەکسانی و ......هتد
چاک وایە حیزبەسیاسیەکان و بەشدارانی حکومەت و بەشدار پێکراوەکان
ڕێگەنەدەن ئەم ساڵیش بەبێ بوجە ساڵ بەسەر بەرێت
لێرەدا لەوانەیە خێرا وتە بێژ بێتە گۆ بڵێت تاپشکی بەغداد
دیار نەبێت ناتوانین یاسای بوجە دابنین کەئەمە بەتەواوی مانا چەواشەکاریە بۆیە دەڵێم
هەر حکومەتێک بتوانێت تەنها یەک هەزار دینار داهاتی هەبێت و تەوای خەرجیەکانی کە
چون بەدەستی هێناون چون سەرفیان دەکات دەبێت لەچوارچێوەی یاسایەکدا بێت کە ناوی یاسای
بوجەیە و نەبونی ئەم یاسایەش بوە تائێستا حکومەتی هەرێمی بێبەش کردوە لە مینحەو قەرزو
وهاوکاریەکانی هونرەی و مادی دەزگاو دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکان
نوێترین نوسینەکانی ئهحمهدی حاجی رهشید
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
11/04/2020
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
26/11/2019
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/04/2018
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
17/11/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
31/10/2016
-
ئهحمهدی حاجی رهشید
21/10/2016