خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه‌ بۆ ڕابردو ده‌خوازن

وتار/ 10/04/2017 668 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئایه‌ ئه‌زانن
 به‌هۆی دووبه‌ره‌كی
یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن
خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه‌ بۆ ڕابردو ده‌خوازن

سه‌لیم میراوده‌لی
زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی گه‌لی كورد هه‌رگیز له‌سه‌رده‌می ڕێژێمه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق بۆ ساتێكیش به‌خته‌وه‌ر نه‌بوون، وه‌لێ له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تداری هه‌رێمی كوردستانیش ئاسوده‌ نه‌بوون و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ش كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ ئاشكرا خۆزگه‌ بۆ ڕابردو ده‌خوازن ، ئه‌وه‌ چ ڕۆژگارێكه‌ ئێمه‌ تێیداین حكومه‌تێك بۆخۆمان هه‌ڵمان بژاردوه‌ و ئاینده‌ی خۆمان داوه‌ته‌ ده‌ستی ، كه‌    چی به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت متمانه‌ی گه‌له‌كه‌شی بپارێزێت ئه‌وه‌ بێ ئومێدی نیه‌ ڕه‌شبینی نیه‌ به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ ڕاستی كه‌ جێگای خۆیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان  بێنن كار بكه‌ن له‌پێناو به‌هێزكردنی حكومه‌تێكی سیستماتیك هاوچه‌رخ ، ئاخر له‌چ یاسا و ده‌وڵه‌تداری بووه‌ حیزب گه‌وره‌تربێت له‌ حكومه‌ت یان ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نتربێت هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانین كه‌ ڕاگه‌یاندن چه‌ند گرینگه‌ بۆ لێنزیكبوونه‌وه‌ی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نانه‌ت كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنی نیه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی له‌كاتێكدا هه‌ر حیزبه‌ و چه‌ندین كه‌ناڵی بیستن و بینه‌ر و ڕۆژنامه‌ و ئورگانی تایبه‌ت به‌خۆیان و ، ئه‌وانه‌ و چه‌ندین هۆكاریترن كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی داسه‌پاو ناڕه‌وا بۆته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه‌ بۆ ڕابردوی تاڵی بخوازن، كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ڕاستیه‌كان وه‌كو خۆیان به‌ به‌رپرسان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان بگه‌یه‌ننن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ری گونجاو بكه‌نه‌وه‌ ، سود له‌و وڵاتانه‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیان ڕاستگۆ بوون به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م وڵاتیان ئاوه‌دان كردۆته‌ و ڕابردویان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌بیر هاونیشتیمانان بردۆته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ ئه‌مڕۆ به‌خته‌وه‌رن چونكه‌ به‌ سیسته‌م ژیانیان ڕێكخستوه‌  .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌