کوردستان نیشتیمانی پێکەوەژیانە

وتار/ 05/04/2017 535 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

کوردستان نیشتیمانی پێکەوە ژیانە

سەلیم میراودەلی
یەکێک لەو تایبەتمەندیە جوانانەی نیشتیمانی ئێمە ئەوەیە کە ھەموومان شانازی پێوە دەکەین پێکەوە ژیانی نەتەوە و پێکھاتەکا ن ئاین ئاینزانەکانی ، ناو ئەو نیشتیمانە پیرۆزەیە کە پێکەوە بونیاتمانناوە و دەبێت پێکەوەش بیپارێزین ، شۆڕشەکانی کوردستان نمونەی ئەو ڕاستیەن کە پڕیەتی لە کەسانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر ،تەنانەت شەھیدەکانیشمان ھاوبەشن پێکەوە ژیاوین و بە سەربەرزیش شەھید بوون ئەو خاکە خاکی پیرۆزی شەھیدەکانمانە ھیچ ھێزێک ناتوانێت کورد و کوردستانیەت لێک جیابکاتەوە ، ئەوەی لە ھەموو شتێک پیرۆزتربووە و بە پیرۆزیش دەمێنێتەوە خاک و نیشتیمان و ئاڵای پیرۆزی گەلەکەمانە ئەوانەی تا ئەمڕۆش بەداخەوە ئەو ڕاستیە ڕوونە نابین و نایانەوێت بیبینن با بێن ھەولێری پایتەختی ئاشتی ببین کە چۆن بەدرێژای مێژوو پێکەوە بوون و پێکەوەش دەمێنەوە ، با بێن کەرکوک و دھۆک و سلێمانی ببین  کە بوونەتە لانەو جێگای حەوانەوەی ملوێنەھا ھاونیشتیمانی عەرەب و نەتەوەکانی تر ، لە نیشتیمانی مندا دین و نەتەوە و مەزھەب ئازادە بۆیە پێیان دەڵێین ھەرگیز تیشکی ڕۆژ بە بێژینگ ناگیرێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌