شۆڕشی كورد له لوتكه‌وه بۆ هه‌ره‌س
وتار/
31/03/2017
1145 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
شوَڕشی كورد له لوتكه‌وه بوَ هه‌ره‌س
میلله‌تی كورد میلله‌تیكی شوَڕشگێڕه به‌رده‌وام تێكوَشان و خه‌بات و به‌رخودانی كردوه
قوربانی زوَری داوه له‌پێناو گوَڕینی سیستمی كوَمه‌ڵگا گوَڕینێكی ڕیشه‌یی بوَ قوَناغێكی
پێشكه‌وتوی دیاریكراو جاری وا هه‌یه ڕاستیه‌كه جا (سیاسی یان كوَمه‌لاَیه‌تی یان ئیداری
و یان ده‌زگا یان زانستی چاكسازی ) بێت ده‌گوَڕێت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وترێ ئه‌و بارودوَخه ناگوَڕێت
شوَڕشێكی ده‌وێت . داگیركه‌ران هه‌موو جوَره زوڵمێكی له‌م میلله‌ته كردووه به‌س
بوَ ئه‌وه‌ی سه‌ركوتیان كات له ناویان برێ هه‌موو جوَره له‌ناوبردنێكی
به‌كارهێناوه ئه‌م میلله‌ته شوَڕشگێره هه‌ر له قه‌لاَچوَ كردنی گشتی كورد
قه‌لاَچوَی سه‌ربازی وێرانكردنی ماڵ و حاڵیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاوكردنی
گوند و شاره‌كان به چه‌كی كوَمه‌ڵكوژ و ئه‌نفال و ڕاگواستن له نیشتیمانی خوَیان
بوَ نیشتمانی بیگانه وه له‌سێداره‌دان و به‌ندیخان و ده‌ست ڕێژی گوله به‌كوَمه‌ڵ
گه‌ماروَی ئابووری و برسی كردن تا ده‌گاته كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی هه‌ژاری ،بێ كاری ،
گوَشه‌گیری و به ده‌یان و سه‌دان هوَكاری تر كه ئه‌نجامی نه‌گه‌تیفی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد بووبیت دریغیان نه‌كردوه
وه به سه‌ده‌ها ساڵ داگیركه‌ران كلتوری خوَیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا سه‌پاندوه به درێژایی مێژوو زوَر بیروَكه و زاراوه‌یان به پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌كان سه‌پاندوه به‌سه‌رماندا داگیركردنیان لێ كردوین به فتح و ڕزگاركردن . ته‌نها
به مه‌به‌ستی ئه‌م گه‌له نه‌گاته ئاسوَی ڕزگاریی و بوَ هه‌تایی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیر كرا‌و به
مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی بوَ داگیركه‌رانی بمێنێته‌وه به‌لاَم خوَش به‌ختانه خه‌ونی داگیركه‌ران
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌ونێكی به‌دینه‌هاتوو بووه به‌ڵكو به درێژایی ئه‌م هه‌موو سته‌مه و
زوڵمه‌ی لێكراوه نه‌یانتوانیوه له شوَڕشگێڕی كوَمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان كه‌م كاته‌وه
چیا‌و شاخ هه‌میشه لانكه‌ی شوَڕشه و پشت و په‌نایه‌كی قایم و بووه بوَ هه‌ڵگیرسانی شوَڕش
وه شوَڕشیان گه‌یاندوه‌ته لوتكه .
به‌لاَم داگیركه‌ران كوَڵیان نه‌داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه شوَرش له ناو به‌رن
ئه‌مه‌ش به دوو هوَكار توانیویانه له قوَناغی چاره‌نوس سازدا دوچاری هه‌ره‌سهێنانی بكه‌ن
هوَكاری یه‌كه‌م داگیركه‌ران كوردستان به‌رده‌وام پێكه‌وه ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان له دژی ئه‌م شوَڕشانه
كردووه بوَ ئه‌وه‌ی سنوره‌كانییان به ڕووی شوَڕشگێراندا دابخه‌ن و هاوكاری یه‌ك بكه‌ن
له‌ڕووی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی لاوازبێ به ئاسانی به‌توانن شوَڕشگێڕان له ناو به‌رن
چونكه چاك ئه‌یانزانی كه گه‌لی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌و ه به نه‌به‌ردو قاره‌مان ناسراون
هه‌ر كات ده‌ست بكه‌نه خه‌بات یا مردن یا سه‌ركه‌وتن جێ به جێ ده‌كه‌ن هه‌ر بوَیه
هه‌میشه داگیركه‌ران نه‌یان هیشتووه خه‌باتی كورد ببێته مه‌ترسی بوَیان هه‌ره‌سیان
پێ هێناوه چونكه داگیركه‌ران له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌هێزتربوون له كورد هه‌ر كاتیش
داگیركه‌ران ناكوَك بونایه كوردیان دژی یه‌ك به‌كار ده‌هێنا بوَ نمونه ( سه‌فه‌وی .ئیران و عوسمانی تورك)
یان ئیران و عیراق ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكوَك بونایه كوردیان به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌كارده‌هینا
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بوَ لاوازی سیاسی ئابووری سه‌ركرده كورده‌كان
هوَكاری دووه‌م : خوَخوَری كورد دیارده‌ی خوَخوَری و خوَبه‌كه‌مزانین , خزمه‌تكردنی نه‌یارانی یه‌كدی
و شه‌ڕی سه‌روماڵ كردن و پاكتاوكردنی یه‌كتری له ناو كورداندا مێژوویه‌كی له مێژینه‌ی هه‌یه
ئه‌و دیارده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێ نییه و ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێژووی دروستبوونی پارته‌كان
(حیزبه‌كان) و سه‌رده‌می ئێمه . سه‌رتاسه‌ری مێژووی نوسراو و نه نوسراوی كوردان ئاخندراوه
به‌و چه‌مك و دیاردانه هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر بوون به پاشكوَ و پیاوی ده‌سه‌لاَتدارانی ناوه‌ندی
خیانه‌تكردن له‌یه‌كتر, خوَخوَری و یه‌كنه‌گرتوویی ، دیارترین هوَكار و بنه‌مای رووخان و سه‌رنه‌كه‌وتن
و سه‌رگه‌ردانیی كوردان بووه به ئیستاشه‌وه مێژووی میرنشینییه‌كانی كوردستان یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی
مێژوویی كورده كه به ده‌ستی كورد خوَی نووسرابێ له شه‌ره‌فنامه‌دا ، هێچ میره كوردێك نادوَزییه‌وه
كه خوَی به ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردان زانیبێ جگه له یه‌ك دووه‌یه‌كیان كه خوَیان به ماده‌كان ده‌زانن
هه‌ر هه‌موویان به شه‌جه‌ره خوَیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئیمام و ئه‌سحابه و شه‌ڕكه‌رانی سه‌دری ئیسلام
هه‌روه‌ها كه‌م میره كوردێك هه‌یه كه له ماوه‌ی میراتی خوَیدا شه‌ڕی برا كوژیی له‌گه‌ڵ میره
كورده‌كانی تر نه‌كردبێ و خیانه‌ت و خوَفروَشیان له دژی یه‌كتر و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی
خوَشیان ئه‌نجام نه‌دابێ . ده‌توانم به‌ڵێم هوَی تێداچونی زوَرینه‌ی هه‌ره زوَریان هه‌ر ئه‌و
ئاهوَی ناته‌باییه بووه ئه‌و ناته‌باییه بوَته هوَی شكست و روخانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ته‌نانه‌ت زورجار
تاران و ئیستانبووڵ میره هه‌لاَتووه‌كانیان ته‌سلیمی یه‌كدی كردوَته‌وه دیارده‌ی ته‌سلیمكردنه‌وه
كورد له دژی خوَی زوَرتر له هه‌موو دوژمنه‌كانی ئه‌نجامی داوه .
له ئیستاش دا له باشوور و ڕوَژئاوا كوردستان به ڕووباری خوێن گه‌شتووه به خوَبه‌ڕیوه‌به‌ری
كورد بوَ خوَی خه‌رێكه له ناوی ده‌به‌ن به‌هوَی ململانێ یه‌ی سیاسی یاخود به به‌رنامه‌ی داگیركه‌رانی ناوچه‌كه
جێ به جێ ده‌كه‌ن .
نوسینی : جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017