ئابڕوچونێكی گەورە!
وتار/
27/03/2017
1102 جار بینراوە
سیروان رەشید
ئابڕوچونێكی گەورە!
سيروان رهشيد
ئەمرۆ رۆژەكانی
پەكخستنی پەرلەمان و رۆژەكانی كاركردنی یەكسان بوو!
ئەمرۆ 26ی 3، وادەی پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان بەبەراورد
بە كاركردنی ئەم خولەی پەرلەمان دەرەنجامی رەقەمێكی ناخۆش و حەیاچونمان دەداتێ ئەویش
یەكسان بونی رۆژەكانی پەكخستنی ئەم خولەی پەرلەمان بەرۆژەكانی كاركردنیەتی. كە بریتیە
لە 17 مانگ و 13 رۆژ كاركردن_ لەبەرامبەر 17 مانگ و 13 رۆژ پەكخستنی لەلایەن پارتی
یەوە!
خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان دوای 220 رۆژلە قەیرانی
هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، لە رۆژی 29_4_2014 دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژارد و لە
12_10_2015 پەكخرا. كە ماوەی كاركردنی ئەم خولە 17 مانگ و 13 رۆژ بوو، لەزەمەنی پەكخستنیشیەوە
تا ئەمرۆ 26_3_2017، زەمەنی پەكخستنی دەكاتە 17 مانگ و 13 رۆژ.
ئەم پەرلەمانە موڵك و بەری رەنجی خەبات و راپەرین و خوێنی
هەزاران شەهیدی میللەتەكەمانە، بەداخەوە پارتی دیموكراتی كوردستان وادیارە وەك مەكۆی
گۆڕان سەیری دەكاو لەكاری خستووە!.
هیوادارم
خەمخۆرانی میللەت و دەزگا راگەیاندنەكان ئەمرۆژە بكەن بە وەرچەرخان لەكاركردنیان بۆ
رسواكردنی كودەتای داگیركردنی پەرلەمان و بەكارخستنەوەی.
نوێترین نوسینەکانی سیروان رەشید
-
سیروان رەشید
21/11/2017
-
سیروان رەشید
17/05/2017
-
سیروان رەشید
27/03/2017
-
سیروان رەشید
21/02/2017
-
سیروان رەشید
11/02/2017
-
سیروان رەشید
02/02/2017