چوار زیانی گەورەی هەڵوێستە نوێیەکەی م.سەڵاحەدین

وتار/ 11/02/2017 1079 جار بینراوە

سیروان رەشید

چوار زیانی گەورەی هەڵوێستە نوێیەکەی م.سەڵاحەدین
سیروان رەشید


لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەرێز م.سەڵاحەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ئاوازی قسەکردنی گۆرانکارییەکی جیاوازی بەسەردا هات کە ئەویش بریتی بوو لە بیانوو هێنانەوە بۆ مانەوەی ناشەرعی بارزانی لەسەرکورسیەکەی و هەرەها تۆمەتبارکردنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کەمن پێم وایە ئەم گوتارە نوێیەی ئەم لێکەوتە خراپانە دەخاتەوە:
یەک: ئەو ئاواز گۆرینە لەگوتاری سیاسی م.سەڵاحەدیندا، نیگەرانی قوڵی لەناو بەشێک لەسەرکردایەتی و نوخبەو بنکەی جەماوەری حیزبەکەی خۆی لێکەوتۆتەوە کەهاورانین لەگەڵ ئەو بۆچونەی بەرێز ئەمیندارەکەیان دا.
دوو: زیانی دەبێت بۆ بەرەوپێش بردنی هەوڵەکانی کاری هاوبەشی سێ لایەنە ئیسلامیەکە کە دوومانگە دەستی پێکردووەو هەرگیز کۆمەڵی ئیسلامی ئەم گوتارەنوێیەی م.سەڵاحەدینی قبوڵ نیەو پاشەکشە لەو بەرەی کاری هابەشە دەکات!
سێ: نیگەرانی و بێئومێدبونێکی قوڵی لای سەرکردایەتی و بنکەی جەماوەری گۆران بە م.سەڵاحەدین دروست کرد، کە پێشتر نەک هەر ئەوەندەی لەناو گۆراندا پشتیوانی بونەوە بە ئەمینداری م.سەڵاحەدینیان دەکرد، بگرە هەندێک لەفیگەرە دیارەکانی وەک پەرلەمانتاری گۆران پشتیوانی خۆکاندیدکردنی م.سەڵاحەدینیان دەکرد بۆ سەرۆکی هەرێم، بەڵام ئێستا مامۆستا سەڵاحەدین هەموو ئەوپشتیوانیەی دۆراند.
چوار: ئەم گوتارە نوێیەی ناو براو زۆرێک لە خەڵکی بێلایەن و روناکبیری ئیسلامی لەخۆی زوویر کرد. کە پێشتر ئەم نوخبەیە هیوایەکی گەورەیان بە بەرجەستەکردنی ئەدایەکی جیاواز لە م. محەمەد فەرەج بە بەرێز م.سەڵاحەدین هەبوو!.


نوێترین نوسینەکانی سیروان رەشید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌