كاتیەتی 14 وەزیرەكەی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ دەستلەكاربكێشنەوە

وتار/ 21/11/2017 569 جار بینراوە

سیروان رەشید

كاتیەتی 14 وەزیرەكەی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ دەستلەكاربكێشنەوە
" دەستلەكاربكێشنەوە كابینەكە لەروی قانونیەوە شەرعیەتی نامێنێ‌"


سیروان رەشید
بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەیەكەم رۆژی كودەتاكەی 12ی ئۆكتۆبەری 2015 وە، ئامادەی دەستپێلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی بوو، بەویژدانیشەوە ئەیڵێم وەزیرەكانی گۆڕانیش بەفەرمی چەند جارێك نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان داوەبە سەركردایەتی گۆڕان، بەڵام گۆڕان پێیوابووە كە دەستلەكاركێشانەوە بەتەنها هەم كاریگەری لەسەر دەسەڵات نابێت، هەم هەڵوێستەكە بەقازانجی پارتی دەشكایەوەو حیزبەكانی نزیك لە گۆڕان دەچون بەلای پارتی دا.
ئێستاش گۆڕان كە بیرۆكەی حكومەتی رزگاری نیشتیمانی هەیە، لەم رۆژانەدا گۆڕان هەم هەل و هەم داوایەكی تر لە یەكگرتوو و كۆمەڵ دەكات، كەبەیەكەوە هەر 14 وەزیرەكەیان دەستلەكاربكێشنەوە، چونكە ئێستا گۆڕان قەناعەتی وایە موبەریری دەستلەكارنەكێشانەوەە هەم بۆ وەزیرەكانی خۆی و هەم بۆ كۆمەڵ و یەكگرتوو، نەماوە. مادام پرۆژەی ئەو سێ‌ لایەنەو لیستی هاوپەیمانیش پرۆژەی دروستكردنی حكومەتی كاتیان هەیەو پێیان وایە ئەم حكومەتە شكستی هێناوە. بەدەستلەكاركێشانەوەی ئەو 14 وەزیرە نیوەی زیاتری وەزیرەكانی كابینەكە دەكاو لەروی قانونیەوە حكومەت شەرعیەت لەدەست دەداو بەدەستلەكاركێشاوە حیساب دەكرێ‌.
ئەمەش ناوی چواردە وەزیرەكەی ئەو سێ‌ لایەنەیە:
عەبدولسەتار مەجید قادر: وەزیری كشتوكاڵ (كۆمەڵ)
عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم: وەزیری كاروباری ژینگە (كۆمەڵ)
محەمەد ئەحمەد: بەپلەی وەزیر سەرۆكی دەزگای مین (كۆمەڵ)
مەولود باوەموراد: وەزیری كاروباری پەرلەمان (یەكگرتوو)
محەمەد هاودیانی: وەزیری كۆمەڵایەتی (یەكگرتوو)
وەزارەتی كارەبای هەرێم، پشكی یەكگرتووە (یەكگرتوو)
نەسرەدین سەعید: وەزیری دەستەی ناوچەكوردستانییەكان (یەكگرتوو)
ئەكرەم محەممەد جەمۆ: وەزیری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان (یەكگرتوو).
غازی سەعید: وەزیری هەرێم بۆكاروباری كۆچ و كۆچبەران (یەكگرتوو).
كەمال موسلیم: وەزیری ئەوقاف (گۆڕان)
مستەفا سەیدقادر: وەزیری پێشمەرگە (گۆڕان)
رێباز حەملان: وەزیری دارایی (گۆڕان)
ساماڵ سەردار: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی (گۆڕان)
رێبوار خەلیل: بەپلەی وەزیر سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان (گۆڕان)

نوێترین نوسینەکانی سیروان رەشید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌