پەیامی من جیاوازە......

وتار/ 24/03/2017 1049 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

پەیامی من جیاوازە......

مەعروف مەجید ٭
ئێمە لە چاو گەلانی تری دونیا خۆمان بە موسوڵمانی عەیار بیست و چوار دەزانین لە چاو عەرەب و فارس و تورک خۆمان بە نیشتیمان پەروەری عەیار بیست و چوار دەزانین، خۆمان بە ڕۆشنبیر و تەنانەت وای لێهاتووە هەندێکمان ناڵێین نیشتیمان مان خۆش دەوێ هەندێک وەک دایک سەیری دەکات زۆر شت هەیە بیڵێم ئەوەندە بەسە.......
کاتێک نوێژ دێت مزگەوت جمەی دێت کاتێک بەهار دێت دەشت وکێوەکان جمەی دێت ، ئەمانە لە هەمووی یەکەمین ، کاتێک مەشروب دەخورێتەوە لەوەش یەکەمین کاتێک ئاگر دەکەینەوە وەک مرۆڤ نایکەینەوە تایەی ئۆتۆمبیل دەسوتێنین، ئێمە میلەتێکین تەنانەت حەز بە مردنی خۆمان و تێکدانی وڵاتەکەمان دەکەین .
لە کوردستان زیاد لە 3هەزار مزگەوت نوێژی هەینی تێدا دەکرێت، زیاد لە 200 ڕێکخراوی تایبەت بە ژینگە هەیە ، لە دەیان تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و گۆڤار هۆشیاری ژینگەیی بڵاو دەکرێتەوە، هەزاران پەیج و ئاکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیێەکان تایبەت بە ژینگە و هۆشیاری بونیان هەیە، لە کاتی هاتنی وەرزی بەهار و گەشت و گوزار هەموویان داوا دەکەن تکایە ژینگە پیس مەکەن تکایە پاک و خاوێنی ڕاگرن بەڵام هیچ سودی نییە، دەیان ئایەت و فەرموودە باسی پاک و خاوێنی دەکات هەر سودی نییە، نازانم ئێمە چی گەلێکین؟ بە سزاو پاداشتی خوایی باوەڕ ناکەین ناشکوری نەبێ حکومەتیشمان نییە سزای دونیای لە خەڵکی وەرگرێ، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ نائومێدی زیاتر دەبینین، ئاخۆ ئەو کەسانەی دەبنە هۆکاری پیسبونی ژینگە خۆیان بە مرۆڤ دەزانن، هەست بە چی ویژدانیک دەکەن، کاتێک هێندەی هەشێک نان دەخوات دواتر پاشماوەکەی لە هەمان شوێن بەجێدێڵن ئاخۆ ویژدانیشیان هێندەی ورگیان هەست بە ئاسودەیی دەکەت؟ نا هەرگیز باوەڕ ناکەم هەست بە ئاسوودەی بکات، بۆیە من داوا دەکەم چیتر نە ڕێکخراوەکان نە مامۆستایانی ئاینی نە کەناڵەکان هۆشداری نەدەن بە هاوڵاتیان لەبەر ئەوەی بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەوکەسانە ناخیان مردووە هەست بە ویژدان ناکەن ، پێیان وایە ئەگەر ئەو ژینگەیە پیس بکەن زیانیان بە حکومەت گەیاندووە کورد دەڵێ به هین ناوێرێ و.............
پەیامێکیشم بۆ گەشتیارانی خۆشەویست هەیە  تکایە بەقسەی مەلا و ڕێکخراو و کەناڵەکان مەکەن ئەوانە  دووژمنی خاک و ئاو و ژینگەی ئەم وڵاتەن ئەمانە دەیانەوێ خۆشیەکانی گەشت کردنتان لێتێک بدەن و سەیرانگاکان لەو ڕەنگاو ڕەنگیانە بێبەش بکەن دەزانن ئەو هەموو نایلۆن و قاپی سەفەرییانە چەند جوانن لە سەیرانگاکان فڕێیان دەدەن، هیوادارم کلتوری خۆتان تێک مەدەن و زبڵ و خاشاکەکانتان لە دەرەوەی شارەکان فڕێبدەن بە تایبەتی ناو دارستان و پەنای بەرد و ناو ڕووبارەکان و ناو گژو گیایەکان. پێویست ناکات کاتێکی زۆری خۆتان بە کۆکردنەوەی پاشماوەکان بە فیڕۆ بدەن، ئێ خۆ حکومەت کاری چییە با دواتر بە کریکارەکانی خۆی سەیرانگاکان پاک بکاتەوە، هیوادارم هەمیشە دۆستی زبڵ و پاشماوە خۆتان بە دوور بکرن لە شوێنێکی تەندروست و خاوێن .

٭سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌