ئه‌مه‌ ئه‌زمونی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌ ........... ئێوه‌ بڕیار بده‌ن

وتار/ 23/03/2017 597 جار بینراوە

دارا سێكانیانی


ئه‌مه‌ ئه‌زمونی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌................ئێوه‌ بڕیار بده‌ن 
دارا سێكانیانی 
سروشتی ژیان وایه‌ هه‌موان ئاره‌زوی سه‌ر كه‌وتن ئه‌كه‌ن،سه‌ركه‌وتن چیه‌ ؟ پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن چین؟ هۆكاره‌كانی چین ؟ وه‌ئایه‌ چۆن سه‌ركه‌وتن ئه‌پارێزیت ؟
ئه‌مانه‌ پرسیار گه‌لێكن كه‌ پێویستیان به‌وه‌ڵامی ڕاشكاوانه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ هه‌مو تاكێك له‌ خۆی بكات وه‌ بزانێت له‌ چ ئاستێكدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات چونكه‌ دواجار ڕۆژگار دێت و ئه‌ڕوات یان ئه‌وه‌ته‌ براوه‌یت یان ئه‌وه‌ته‌ ۆڕاویت .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بۆتاكێك ڕاستبێت بۆ كۆمه‌ڵێك و حیزبێك و حكومه‌ت و ووڵاتێكیش هه‌ر ڕاسته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی كورد له‌كوردستان هوشیاربین بزانین تا چ ئاستێك توانیومانه‌ سه‌ركه‌وتوبین،كاره‌ساته‌ له‌دوای بیست پێنج 25ساڵ له‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی و په‌ڕله‌مانی و دامو ده‌زگای بون بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوه‌ .
به‌داخه‌وه‌ به‌پێوه‌رێكی ستاندار ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ بپێوین له‌بری هه‌ڵكشان و به‌رزبونه‌وه‌ كێرڤی سه‌ركه‌وتنه‌كان ڕو له‌ لێژیه‌ به‌رده‌وام بۆ دواوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ .
له‌دوای بیست پێنج ساڵ په‌ڕله‌مانی شه‌رعی له‌كار خراوه‌، حكومه‌ت شه‌له‌ل كراوه‌، هێزی چه‌كداری كوردستان به‌داخه‌وه‌ هێزێكی یه‌كگرتوی نیشتیمانی نیه‌ به‌ڵكو هێزێكی چه‌كداری حیزبیه‌،له‌دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌ تاڵه‌و خوێنه‌ی كه‌له‌م ووڵاته‌دا ڕویدا له‌شه‌ڕی براكوژی و یه‌كتر كوژی،كه‌ مۆته‌كه‌یه‌كه‌ یه‌خه‌ی ئه‌م گه‌له‌ به‌رنادات به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان هه‌میشه‌ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه‌،ناوماڵی كورد تابڵێی په‌رت و لاوازه‌ هه‌رهێزه‌و گۆرانی به‌باڵای ووڵاتێكداهه‌ڵ ئه‌دات، به‌داخه‌وه‌ كارێك كرا خه‌ریكه‌ هه‌رێم له‌ڕوی فه‌رهه‌نگی وڕۆشنبیری  و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداریشه‌وه‌ له‌ت ئه‌كه‌ن له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ ده‌وڵه‌تی كوردی و كوردستان گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن،هاووڵاتی نائومێده‌ به‌پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات،به‌رده‌وام به‌ڵینیاندا به‌ڵام له‌بری خزمه‌ت قه‌یرانیان كرده‌ دیاری بۆهاووڵاتیان سوكایه‌تیان به‌ئیراده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگاكرد،سه‌ر خان و ژێرخانی ووڵاتیان تاڵانكرد. 
ئه‌مه‌ دۆخی ئێستای ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ دوای شه‌ڕی داعش و ڕزگار كردنه‌وه‌ی موصڵ،پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ كورد چی لێدێت به‌رده‌وام ئه‌بێت یان كۆتای دێت،په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم حكومه‌تی ناوه‌ند به‌چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ئه‌ڕۆن به‌تێگه‌یشت كێشه‌كان چاره‌سر ئه‌بن یان كێشه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزی دروست ئه‌بێت،  داهاتوی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان یان ناوچه‌ كوردوستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چی و چۆن ئه‌بێت.
له‌ناو ئه‌م هه‌موهاوكێشه‌ ئاڵۆزانه‌دا به‌داخه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی و لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌وه‌ندی له‌بیری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌ تایبه‌تیه‌كانی خودی خۆیاندان ئه‌وه‌نده‌ له‌بیری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێم نین .
ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست به‌گیانی به‌ر پرسیاریه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕوداو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ماندا نه‌كه‌ن،دڵنیابن ئه‌م هه‌له‌مان له‌ده‌ست ده‌ر ئه‌چێت نه‌ك‌ ناتوانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین، دورنیه‌ ئه‌وه‌ی هه‌شمانه‌ له‌ده‌ست بچێت،كاته‌كه‌ هه‌ستیاره‌ بڕیاری جه‌ریئانه‌ی ئه‌وێت ئه‌بێت ده‌ست بخرێته‌ سه‌ر برینه‌كان و به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ چاكسازی ڕیشه‌ی بكرێت .
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌نمونه‌ی خه‌رمانی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ئیتر ئێوه‌ بڕیار بده‌ن ئیستا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ووڵاته‌ سه‌ر كه‌وتون یان له‌ شكستدان .


نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌