به‌ گوڵ و نێرگز پێشوازی نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌ین

وتار/ 17/03/2017 775 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

1.به‌ گوڵ و نێرگز پێشوازی نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌ین
سەلیم میراودەلی
به‌ڕێكه‌وت له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ خزمه‌ت پیاوێكی به‌ساڵاچو گه‌یشتم خه‌ڵكی باشوری كوردستان بوو دیار بوو ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ناچاری زێتی باوك و باپیرانی به‌جێهێشتبوو  پرسیارم لێكرد خۆ ئه‌مڕۆ باشوری كوردستان ئازاد بووه‌ بۆ ناگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ تییدا له‌ دایك بوویت له‌ وڵامدا وتی من ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وڵاتێك كه‌ چه‌ك به‌ ئاشكرا بفرۆشیت
كاره‌با نه‌بێت
ئاو به‌ تانكی بیت
نه‌وت نه‌بێت
پێداویستی پزیشكی بۆ فه‌قیر كه‌م بێت
ڕێگاوبان به‌م شێوه‌یه‌ بێت
 نیشتیمانی بێ دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆمن چ سودیكی ده‌بێت .

2.شاری سۆران باوەشی بۆ دوو بوک و زاوای نمونەی کردەوە

پڕ بەدڵ پیرۆزبای خۆم پێشکەشی ئەو بوک و زاوەیانەی شاری سوران دەکەم کە لە ڕۆژی ئاھەنگی ھاوسەرگیریان وەکو ڕێزلێنان لەو مرۆڤە دڵسۆزانەی کە خزمەت بە ژینگە و ژیانی نیشتیمانەکەمان دەکەن بە بەرگی پیرۆزی خزمەتگوزاری ئاھەنگەکەیان ڕازاندەوە ، ئەوانە نمونەی مرۆڤی جوان و دڵسۆزن بۆ گەل و نیشتیمان و ژینگەی کوردستان ھیوادارم نمونەیان زۆربێت و سەرکەوتوبن لە ژیانی ئایندەیان ، پیرۆزبێت ئاھەنگی ھاوسەرگیری نمونەی لە شاری سۆران .

2.لە دوکانێکی بچوکدا خزمەتێکی گەورە پێشکەش دەکات

ھاوڕێی بەڕێز و خۆشەویستم وەستا برایم یەکێکە لە کەس دەسڕەنگینەکانی شاری ڕانیە لە کۆمپیتەر و ئەلکترۆنیات ، ئەو ھۆکاری سەرکەوتنی کارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەدڵ دەیەوێت خزمەت بە شارەکەی و دۆستەکانی بکات ، بەڕێزی دەڵێت لەسەرەتاوە بە چاکردنەوەی ڕادیۆ و تەلفیزۆن دەستم پێکردوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ کە ئەوکات خۆشبەختانە گەلی کوردیش بە کۆمپیتەر و زانستی نوێ ئاشنابوون منیش تامەزرۆبووم بە کۆمپیتەر و ھەرزو ھەوڵمدا لەو بوارەدا خزمەت بەگەل و نیشتیمانەکەم بکەم ، کاک برایم بەھۆی پیشەکەیەوە بۆتە خۆشەویستی شارەکەی و دەوروبەری و ھاوڕێیانی ، لێرەوە ھیوای سەرکەوتن و تەمەندرێژی بۆ وەستا برایم و ئەو بەڕێزانە دەخوازم کە بەدڵسۆزیەوە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەیان دەکەن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌